مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر

پێناسە
پێدانی مۆڵه‌تی به‌ مووچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران، یان پێدانی بڕێک پاره‌ی مانگانه‌ به‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ فه‌رمانبه‌ر نین و سه‌رپه‌رشتی كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام ده‌كات.
ئەوەی یه‌ک (١) كه‌مئه‌ندام به‌خێو ده‌كات (١٤٠) سەد و چل هه‌زار دیناری پێده‌درێت، ئه‌وه‌ی دوو (٢) كه‌مئه‌ندام به‌خێو ده‌كات (٢١٠) دوو سەد و دە هه‌زار دیناری پێده‌درێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی/ دیوانی وەزارەتی کار (مۆڵەتی بەخێوکەر)

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی/ هەولێر
هەولێر / هەڤالان / نزیک یاریگای بچووک
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی / سلێمانی
سلێمانی / گردی جۆگە / پشت پاڕكی دایک
ئیمەیڵ:- atta.hassan87@gmail.com
0533232720
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی / دهۆک
دهۆک / ڕێڤەبەریا تورا پاراستنا جڤاکى / تاخێ ئێتیت نێزیک چاکسازى ژنان و زاروکان
07507611312
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ گەرمیان
گەرمیان / گەڕەكی مامۆستایان / تەنیشت قوتابخانەی هاوكاری تێكەڵ
ئیمەیڵ:- plan.garmian@gmail.com
07702496399
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی / هەڵەبجە
هەڵەبجە / نزیک قوتابخانەی ئەحمەد موختار جاف
ئیمەیڵ:- halabga.dolsa@gmail.com
مەرجەکان
مۆڵه‌تی به‌ مووچه:‌
بۆ کەسێک فه‌رمانبه‌ر بێت.
ئافره‌ت ته‌مه‌نی پەنجا و پێنج (٥٥) ساڵ زیاتر نه‌بێت و پیاویش له‌ شەست (٦٠) ساڵ.
كه‌مئه‌ندام بێت به‌ ڕاپۆرتی پزیشكی، كه‌مئه‌ندامی جه‌سته‌یی بێت و به‌ڕێژه‌ی (١٠٠٪) بێت.
بۆ نه‌خۆشییه‌كانی (ئۆتیزم، مه‌نگۆل و بیركۆڵ) ڕێژه‌ی په‌کكه‌وتن له‌ (٩٠٪) بێت.
له‌ دوو (٢) كه‌مئه‌ندام نابێت زیاتر به‌خێو بكات.
بۆ پێدانی مووچه‌ به‌ كه‌سێک فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت، هه‌مان مه‌رج جگه‌ له‌ خاڵی یه‌ک.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ڕاپۆرتی پزیشكی.
كۆپی ناسنامه‌.
نووسراوی فه‌رمی فه‌رمانبه‌ر.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) بۆ دە (١٠) ڕۆژ، ئەگەر کارەکانی تری دەرەوەی وەزارەت تەواو بێت.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشكەشكردنی داواكاری لە فەرمانگەكەی خۆی بۆ وەرگرتنی مۆڵەت، ئەم داواكارییە دەبێت ڕاپۆرتی پزیشكی لەگەڵ بێت.
پێشكەشكردنی داواكاری بۆ وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ڕاپۆرتی پزیشكی، بۆ ئەو كەسانەی فەرمانبەر نین.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەكات.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستن دەكات.
وەرگرتنی مۆڵەتی بەخێوكەر، كە لە لایەن وەزارەتی كار و کاروباری کۆماڵایەتییەوە مۆڵەتەكەی پێ دەدرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-23
دوا دەستکاری21-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.