پێناسە
بریتییە لەو بڕە پارەیەی، کە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیدات بە کەسی دەستەبەرکراو لە کاتی کۆتایی هاتنی خزمەتەکەى لە کەرتی تایبەت، ئەگەر مەرجەکانی خانەنشینی نەیگرتەوە، یاخود لەو دۆخانەی دەقی یاسایی پاڵپشت، بۆ سوودمەندبوون لەم خزمەتە دەیانگرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
کاتی کارکردن
لە (٨:٣٠)ی بەیانی تا (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی / هەولێر
هەولێر / ڕێگاى کەرکوک / بەرامبەر بەنزینخانەى مەنتکاوە
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی/ سلێمانی
سلێمانی / شەقامى سلێمانى / سەرووى بەریدەکە
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی / دهۆک
دهۆک / گرێ باصى
مەرجەکان
کرێکاری کەرتی تایبەت بێت یان خۆی خاوەنکار بێت.
کرێکار ژمارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەبێت و بەشداری پارەی مانگانەی بۆ درابێت لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی.
بۆ کرێکارى بیانى، پاسپۆرت و تیكتی فڕۆكه یان پاس.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەری کۆمەڵایەتى دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
دواتر خزمەتخواز بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی مامەڵەکە، سەردانی هۆبەی پاداشتی کۆتایی خزمەت دەکات.
ناردنی دۆسیەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتی کار و دەستەبەر، بەشی خانەنشین.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتى گشتی.
گەڕانەوەى بۆ بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەری کۆمەڵایەتى.
دواتر پێدانی چەک و وەرگرتنی پارەى پاداشتی کۆتایی خزمەت لە بانکی تایبەتمەند.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-13
بابەت
دوا دەستکاری
01-05-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان