زەوی و خانوبەرە

گۆڕينەوەى موڵکێکە بە مولکێکى تر، بە پێی گرێبەستێکی رەزامەندییانەی دوولایەنە بۆ گۆرینەوەی موڵکێک بە موڵکێکی تر کە تەنها جیاوازی لەگەڵ فرۆشتنی موڵک ئەوەیە کە لایەنەکانی گرێبەستەکە موڵکە کانیان دەگۆڕنەوە بەڵام لە فرۆشتنی موڵک فرۆشیار موڵکەکەی بە پارە دەفرۆشێتەوە .
MOJ18
مەبەست لە لێدەرچوون رێککەوتنى ميراتگران يان بەشێکيان لەسەر دەرهێنانى هەندێکيان لە ميرات يان مافى گواستنەوە لەبەرامبەر قەرەبوويەکى دياريکراو لە ميرات يان قەرەبوويەکى تر، يان موڵکێک بە ناوى چەند کەسێک بێت و يەکێکيان يان زياتر لێى دەربچێت و واز لە پشکى خۆى بێنێت، مامەڵەى لێدەرچوون دەکات.
MOJ08
يەکخستن، واتا يەکگرتنى دوو پارچە زەوى يان زياتر و کردنيان بە يەک پارچەى گەورەتر.
MOJ21
ئەنجامدانى کارێکە لەسەر موڵکێک کە وێنەى ئەسڵى پەسندکراوى تۆمارى هەميشەيى هەبێت بەڵام تۆمار و دۆسيەکەى فەوتابێت يان کەموکوڕی هەبێت.
MOJ07
خزمەتێکە پێشکەش بە وارسی شەهیدانی سەنگەر و ئەنفالکراوان و کیمیاباران دەکرێت، ئەمەش بریتیە لەپێدانی (زەوی، خانوو، شوقە) کە بەپێی یاسای ژمارە (9) لە ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان- عیراق کە وارسی یاساییان هەیە.
MOMA10
بەڵگەنامەى قەيدى موڵک و خاوەن موڵکە، لەسەرەتاى موڵکەکە کە دابەش و تۆمارکراوە تاکو ئەو شوێنەی کە هاتوەو رەفتاری یاسایی لەسەر کراوەو تۆمارکراوە.
MOJ18
وازهێنان و دەست هەڵگرتن لە موڵکێکە بۆ ئەوەى بە موڵکێکى تر قەرەبوو بکرێتەوە.
MOJ20
فەرمانگەى تۆمارکردنى خانوبەرەی تايبەتمەند بۆى هەيە فەرمانگەيەکى ترى تۆمارکردن لە بڕی خۆى رابسپێرێت، مامەڵەى گرێبەستێک بکات لە سەر داخوازى لايەنێکی گرێبەستەکە، واتا:تەواوکردنى کڕين و فرۆشتنى موڵک لە نێوان دوو شار يان دوو فەرمانگەى خانوبەرەی جیاواز، يەکێکيان لە بڕی ئەوى تر مامەڵەکە دەکات يان...
MOJ19
چەسپاندنى ماف بۆ ئەو زەويانەيە كەپێشتر كارى چەسپاندنى مافى بۆ نەكراوە يان كراوە بەڵام پلەى كۆتای يان وەرنەگرتووە و هەڵوەشانەتەوە بۆ ئەو هاووڵاتیانەى كە مشمول دەبن بە برگەی دووەم لە ماددەى يەکەم لەياساى هەموار كردنى يەكەمى ياساى ژمارە (90 ى ساڵى 1975) رێكخستنى خاوەنداریەتى كشتوكالى ژمارە ( 32 ى...
MAWR29
بریتیه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری رێپێدانى بیناكردن، كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی گرنگ و به‌رده‌وامه‌ و پەیوه‌سته ‌به‌ پێدانی رێپێدانى دروستكردنى باڵەخانە، كواڵیتی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ‌راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه ‌به ‌ژیان و ئاسودەیی هاوڵاتیانه‌وه‌.
MMT04

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

Subscribe to زەوی و خانوبەرە