زەوی و خانوبەرە

هەموو خاوەن موڵکێک کاتێک موڵکەکەى بە کرێ دەدات پێویست بەپێی یاساى ژمارە(162) ساڵى 1959هەموار کراوە باج بدات.
MOF05
گرێبەستێکە لە نێوان فرۆشيارو کڕيار ئەنجامدەدرێت، بەپێی گرێبەستەکە فرۆشيار موڵکى خۆى بە کڕيار دەفرۆشێت.
MOJ16
ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت لە کاتى فرۆشتنى موڵک بەشێوەیەکی گشتی بە پێی یاسایى ژمارە (113) ی باجی دەرامەتى ساڵى (1982) ی هەموارکرا و یاسای ژمارە (26) ساڵى 2007 لەگەڵ یاسای ژمارە (20) ساڵى 2011.
MOF01
هەموو کۆمپانیایەک ساڵانە داهات و خەرجى لە بودجەى خۆى تۆمار دەکات لەسەندیکاى ژمێریاران پەسند دەکرێت دواتر پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتى باجى دەکات، لەبەرێوەبەرایەتیەکانی باج دیراسە ى ئە وبودجەیە دە کرێت ئەگەر داهات وخەرجیە کە ی راست و دروست بوون قبوول دە کرێت وبە پێچە وانەوە لەلە لایەن دەسه لاتى دارایی...
MOF07
تێکدانى خانوو يان بينايەک بۆ ئەوەى بکرێت بە زەوی بەتاڵ و بۆ سودی تر بەکاربهێندرێتەوە.
MOJ09
موڵکى تايبەتە، دەوڵەت دەيگۆڕێت بۆ موڵکى گشتى و بەناوى دامەزراوێکى خۆى تۆمارى دەکات وە لەبەرامبەردا قەرەبوى خاوەنەکەى دەکرێتەوە حکومەت موڵکەکە بۆ خزمەتى گشتى بەرکاردەهێنێت.
MOJ01
بە نوسراوێکى فەرمى موڵکێک بە ناوى کەسێکەوە تۆمار دەکرێت بەمەبەستى بەکارهێنان و سوود لێوەرگرتنى. پێشتر ئەم موڵکە موڵکى میری یان گشتى بووە، دەبێتە موڵکى کەسێک يان لايەنێکى تايبەت بەپێی ياساو رێنماييەکان.
MOJ06
هەموو زەوییەکى بەتاڵى سنوورى شارەوانیەکان پێویست بەپێى یاسای ژمارە (26) ساڵى 1962هەموار کراوه باج بدات.
MOF04
بریتیه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری پشکنین بۆ رێپێدانى بیناكردن، كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی گرنگ و به‌رده‌وامه‌ و پەیوه‌سته ‌به‌ مۆڵەتى بیناکردن، كواڵیتی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ‌راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه ‌به ‌ژیان و ئاسودەیی هاوڵاتیانه‌وه‌.
MMT05
دانانى موڵکێکى نەگوێزراوە لە ژێر بارمتە بۆ بەرژەوەندى خاوەن قەرز.
MOJ04

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

Subscribe to زەوی و خانوبەرە