خوێندن و خول و راهێنان

بریتیە لە پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى هاووڵاتیانی هەرێم کە لە ووڵاتانى دەرەوە دەردەچن بۆ نموونە: بەڵگەنامەى لەدایکبوون، بروانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی ، و بەکارهێنانیان لە هەرێمی کوردستان.
DFR2
نوێکردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای پیشەیی ئەهلی بۆ راهێنانی پیشەیی و زمان و بەهێزکردن،بۆ کردنەوەی پەیمانگایەکی پیشەیی بۆ ئەنجامدانی خولی بەهێزکردنی زمان و خولەکانی بەهێزکردنی پڕۆگرامەکان بۆ قوتابیان و خولی بەهێزکردنی پیشەیی جۆراوجۆر.
MED10
کردنەوەی خولی راهێنانی پیشەیی بۆ هاوڵاتیان بۆکەمکردنەوەی رێژەی بێکاری وبەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری لەبوارە جیاوازەکان وەکو (pvc، کاره‌با، ساردکەرەوە، دورمان، کۆمپیوتەر ...هتد..).
MLSA05
نوێ كردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای ناحكومی، دەرچووانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەبێ مەرجی تەمەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەم پەیمانگایانە دەخوێنن و بڕوانامەی دبلۆم بەدەست دەهێنن كە بڕواپێكراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، هەر پەیمانگایەكی ئەهلی كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێك بەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی تێپەڕبێت پێویستە بۆ ساڵی...
MED08
ئامادەکردن و ڕایی کردنی مامەڵەی قوتابی بۆ بەشداریکردنی لە ئەزمونەکان بە شێوەی دەرەکی پێشکەش دەکات بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە، بۆ ئەوانەی مافی خوێندنیان نەماوە لە قوتابخانەی ئاسایی و دەیانەوێت بڕوانامە بەدەست بهێنن.
MED12
ئەو منداڵانەی کە توشی نەخۆشی ئۆتیزم بونە یاخود نابینان ئەوا لە سەنتەرەکانی سه‌ر به‌وەزارەت لە رێگای کردنەوەی خول و راهێنانه‌وه‌ خزمەت دەکرێن.
MLSA08
بریتیە لە وەڵامدانەوەی گشت ئەو بڕوانامانەی کە لەدامودەزگاکانی فەرمی حکومەت بۆ وەزارەتی پەروەردە ڕەوانە دەکرێت، ئەوا دوای وردبینیکردن وەزارەت بەراست و دروستی یاخود راست و دروست نەبێت وەڵام دەداتەوە، بۆ زانیاری ئەم بڕوانامانە لە لایەن دامودەزگای ترەوە دەنێردرێت و ناکرێت هاوڵاتی خۆی سەردان بکات.
MED15
وەرگرتنى ئەو قوتابيانەى كەلە دەرەوەى هەرێمى كوردستان لە كۆلێژو پەيمانگا وەردەگيرێن لەناو هەرێم.
MHESR04
نوێکردنەوەی پشتگیری داراییە بۆ کاندیدانی پرۆگرامی تواناسازی بۆ دەستپێکی خوێندنی ئەکادیمی.
MOP17
کۆمەڵە پەیمانگایه‌کن کە سەر بە وەزارەتمانن و لە رێگایانەوە خزمەت بە توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت وه‌کو (نابینا، نابیست....هتد .).
MLSA15
Subscribe to خوێندن و خول و راهێنان