خوێندن و خول و راهێنان

گۆڕینی پسپۆری خوێندنە یاخود گۆڕینی زانکۆی خوێندنەکەی بۆ کاندیدانی پرۆگرامی تواناسازی.
MOP16
وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی ناحکومی (ئەهلی) ، بە مەبەستی رەخساندنی بواری نوێ بۆ پەروەردە و فێرکردن وێڕای تواناکانی حکومەت و دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی پرۆسەی فێرکردن و گرنگیدان بە زمانە بیانییە جیهانییەکان لەپاڵ پڕۆگرامەکانی خوێندن.
MED03
هەر هاوڵاتیەک کە لە دەرەوەی وڵات دەگەرێتەوە و بڕوانامەی بیانی هێناوە و دەیەوێت بخوێنیت یان دابمەزرێت، لە وەزارەتی پەروەردە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان بڕوانامەکەی بەرامبەر دەکرێت.
MED14
وەرگرتنەوەی بڕوانامەی دەرچوون بۆ درێژەدان بە خوێندن، دامەزراندن یاخود هەر مەبەستێکی تر بێت.
MED13
بریتیە لە پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى هاووڵاتیانی هەرێم کە لە ووڵاتانى دەرەوە دەردەچن بۆ نموونە: بەڵگەنامەى لەدایکبوون، بروانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی ، و بەکارهێنانیان لە هەرێمی کوردستان.
DFR2
کردنەوەی خولی راهێنانی پیشەیی بۆ هاوڵاتیان بۆکەمکردنەوەی رێژەی بێکاری وبەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری لەبوارە جیاوازەکان وەکو (pvc، کاره‌با، ساردکەرەوە، دورمان، کۆمپیوتەر ...هتد..).
MLSA05
گواستنەوەى قوتابیان/ خوێندکاران لە نێوان زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم وە هەروەها هەرێمی حکومەتى فیدراڵ وە پێچەوانەوە ئەم خزمەتگوزارییەش پێشکەش بەو قوتابیانە دەکرێت کە لەبەر هەر هۆیەک داواى گواستنەوە دەکەن لە زانکۆیەک یا پەیمانگایەک بۆ زانکۆ و پەیمانگایەکى تر ئەمەش بەپێی چەند مەرج دەبێت کە لە...
MHESR01
ئەم خزمەتە پێشکەش بە کەسوکاری شەهیدان (کچ، کور) دەکرێت بە پێدانی کرێی ساڵانەی خوێندن بە کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو ئەویش بریتیە لەو بڕە پارەیەی کە لە بەرامبەر کرێی خوێندن لە (خوێندگا، پەیمانگا، زانکۆ، ماستەر و دکتورا) ئەهلیەکان خەرج دەکرێت، و هەروەها پێدانی دەرماڵەی مانگانەی خوێندن بۆ...
MOMA13
باخچەیەكی منداڵان كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێك بەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی تێپەڕبێت پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەتی تازە بكاتەوە پاشان هەر دوو ساڵ جارێك مۆڵەتەكەی تازە دەكاتەوە. تازەكردنەوەی ساڵانەی مۆڵەت پێش بەرواری ١٥/٨ دەبێت و ئەگەر دواكەوت بەرپرسیار دەبێ بەرامبەر بە سزا یاساییەكان. (بەپێی مادەی ٦٤ و...
MED05
سەنتەرەکان کاردەکەن بۆ پاراستن و راهێنانی منداڵان لە بوارەکانی (کۆمپیتەر، هونەر، وەرزش، زمان ......هتد).
MLSA12

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

Subscribe to خوێندن و خول و راهێنان