بەڵگەنامە و راستاندن و پەسەندکردن و بریکارنامە

ئەو بڕوانامانەی کەلە لایەن زانکۆو پەیمانگە تایبەتەکان بە قوتابی دەدرێت لە لایەن وەزارەت پەسند دەکرێت بەپێی یاسای ژمارە 2 ساڵی 2013 خویندنی تایبەت.هاوپێچ کراوە
MHESR02
هۆبەی کۆمپانیاکان لە رێگای چاودێرەکانی سەردانی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی دەکەن.
MTI30
رەزامەندى لەسەر دابەشنامەى شەرعى يان ياسايى بۆ هەموو ئەو کەسانەى وەفاتيان کردووە و ميراتگرەکانى ناکام بن يان يەکێکيان ناکام بێت.
MOJ25
بریتیە لە پەسەندکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە پەيوەستن بە دەزگاى گشتى کاروبارى مين.
MAA03
رەزامەندى دانە لەسەر بەڵگەنامەى پێسپێرى و دەسەڵات بەندکردن دواى ئەوەى کە هەردوو بەڵگەنامەکە لە دادگا دەردەهێنرێن دەبێت بەڕێوەبەرايەتى چاودێرى ناکامەکان رەزامەندى لەسەر بدات.
MOJ22
بریتیە لە دابەشکردنی خۆراکی مانگانە یاخود بڕی پارەی قەرەبوی بەشە خۆراک بۆ سەر بریکارەکان لە رێگای ئەوانیشەوە بۆ سەر هاوڵاتیان.
MTI28
بریتیە لە گۆڕینی ناوی بریکار یان هەڵوەشاندنەوەی بریکار بەهۆی ئەوەی بەساڵاچوون یان باری تەندروستیان تەواونیە.
MTI26
بریتیە لە وەڵامدانەوەی گشت ئەو بڕوانامانەی کە لەدامودەزگاکانی فەرمی حکومەت بۆ وەزارەتی پەروەردە ڕەوانە دەکرێت، ئەوا دوای وردبینیکردن وەزارەت بەراست و دروستی یاخود راست و دروست نەبێت وەڵام دەداتەوە، بۆ زانیاری ئەم بڕوانامانە لە لایەن دامودەزگای ترەوە دەنێردرێت و ناکرێت هاوڵاتی خۆی سەردان بکات.
MED15
تەنها ئەو بڕوانامانە کە لەلایەن زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بە قوتابیان و خوێندکاران دەدرێت لە لایەن وەزارەت پەسەند دەکرێت.
MHESR03
بریتین لەو هاوڵاتیانەی کە ناتوانن سەردانی کوردستان بکەن بە هۆی بارودۆخی تەندروستیەوە، یان بەهۆی نەبونی پاسپۆرتەوە، بۆ ئەوەی مۆڵەتی فەرمانبەریان بۆ درێژ بکرێتەوە، لە ڕێگای نوێنەرایەتیەوە داواکاری و بەڵگەنامەکانیان پێشکەش دەکەن.
DFR15

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

Subscribe to بەڵگەنامە و راستاندن و پەسەندکردن و بریکارنامە