بەڵگەنامە و راستاندن و پەسەندکردن و بریکارنامە

راستاندنى ئەو بەڵگەنامانەيە کە لە دەرەوەى وڵات دەردەچن و دەهێنرێنە ناو هەرێم، هەر بەڵگەنامەيەک لە دەرەوەى هەرێم بەمەبەستى هێنانى بۆ ناو هەرێم، دەربچێت، پێويستە لە وەزارەتى داد پەسەند بکرێت.
MOJ54
ئەو ناکامانەى موڵکيان هەيەو دەيانەوێ رەفتارێکى لەسەر بکەن. وەک:( کرين و فرۆشتن و دروستکردنى خانو، نۆژەنکردنەوە، لێک دابڕين و يەکخستن) پێويستە رەزامەندى لە بەڕێوەبەرايەتى چاودێری ناکامەکان وەربگرن و رێيان پێبدرێت.
MOJ26
بریتیە لە گەڕانەوەى تەرمى هاوڵاتیانی هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوە کۆچی دوایی دەکەن.
DFR10
بریتیە لە ڕێگە پێدانی هاوڵاتیانی بیانی بۆ سەردانی کردنی هەرێمی کوردستان ، کە دەبێت لە ڕێگای نوێنەرایەتیەوە فۆڕمی تایبەت بە ڤیزە پڕ بکەنەوە. (هاووڵاتیانی ئەوڕوپا وئێران پێویستیان بە ڤیزە نیە).
DFR11
رایی کردنی فۆرمی داواکاری ڤیزەی پێشکەشکاران لە رێگای نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە دواتر بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەروە پاشان ئاراستەکردنی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی رێگا پێدانیان.
DFR3
پێدانی بەڵگەنامەی بەرحەیاتى بۆ رەوەندی کوردستانى لە دەرەوە ، بۆ ئەوەی بسەلمێنن کە ئەم ڕەوەندە لە دەرەوەی وڵات لە ژیاندا ماوە و نەمردووە، بۆ ئەوەی مامەڵەکانی لە کوردستان جێبەجێبکەن.
DFR5
وەلى يان وەصى يان قەييم، لە جياتى خۆى و منداڵە ناکامەکان کەسێکى نزيکى تاکو پلە چوارى يان پارێزەرێک دەکاتە بريکارى خۆى بۆ راپەڕاندنى کارو رەفتارە ياساييەکان.
MOJ24
بریتیە لە ڕێکخستنی بریکارنامەى گشتى بۆ ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوەی هەرێم بۆ ئەوەی کەسێک بکاتە بریکاری گشتی خۆی تاوەکو کارێک لە بری ئەنجام بدات.
DFR7
ئەو ناکامانەى پارەيان لە بەڕێوەبەرايەتى ناکامەکان دا پارێزراوە، دەيانەوێت وەرى بگرنەوە بۆ مەبەستى بژێوى ژيان يان بۆ کڕين یان دروستکردن يان نۆژەنکردنەوەى خانوو . يان گەيشتوونەتە تافى هۆشمەندى و لێهاتوويى تەواو (18 ساڵى) یان کرێی قوتابخانە ئەهلیەکان .
MOJ23
بریتیە لە تۆمارکردنى کۆمپانیا و رێکخراوى ناحکومى لە نوێنەرایەتیەکانی حکومەتى هەرێم لە دەرەوە وەک پێش مەرجێک بۆ تۆمارکردنیان لە هەرێمی کوردستان.
DFR17
Subscribe to بەڵگەنامە و راستاندن و پەسەندکردن و بریکارنامە