بیمە و هاوکاری و خانەنشینی

هەژمارکردنى خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەى کە بە بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕاژەیان بۆ هەژمارکراوە لە لایەن بەڕیوەبەرایەتى گشتى خانەنشین لیبڕینى خانەنشینیان لێوەردەگیرێت و ڕاژەکانیان پەسەند دەکرێت.
MOF24
ئەم خزمەتە بە خودی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی دەکرێت کە لە لایەن رژێمی بەعسەوە کیمیاباران کراون بە مەرجێک شەھید نەبووبێت و لە ژیان دامابێت وەبڕی دیاری (منحەی) (400،000) چوار سەد ھەزار دینار مانگانە وەردەگرێ.
MOMA01
پۆلینکردنی کۆمپانیاکان و بەڵندەران لە بواری (بیناسازی) و (کارەبا و میکانیک) لەسەر داواکاری خۆیان و پاڵپشت بە پەیڕەوی تۆمار و پۆلێنکردنی بەڵێندەران ژمارە 1 ی ساڵی 2007 کە هاوپێچە وە دەرکردن و پێدانی ناسنامەی پۆڵینکردن.
MOP01
پێشکەشکردنی هۆشیاری تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانی وەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئافرەتان لەکاتی دووگیانی ودوای دووگیانی.
MOH07
دابین کردنى مافى خانەنیشنى بۆ میراتگرانى فەرمانبەران کاتیک لە ڕاژە کۆچى دوایى دەکەن جا میراتگر (باوک یان دایک یان کچ یان کور یان خوشک )بێت بە مەرجێک بە پێ ى یاسای خانەنشینى شایستەى بەشە بوودجەى خانەنشینى بێت.
MOF18
منحەیەکی مانگانەیە دەگۆڕێت بەپێی شێوەی گیرانەکەی و هەروەها ساڵانی زیندانییەکەی و ئەگەر زیندانیەکە موچە خۆر بێت دەتوانێت تا ماوەی (10) ساڵ منحە و موچەکە وەربگرێت پاش (10) ساڵەکە دەتوانێت کامیان باشترە ئەوە هەڵبژێرێت و ئەم منحەیە دەدرێت بە وەرەسەکانی لە کاتی کۆچکردنی زیندانی. و هەر زیندانیەک یان...
MOMA04
کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراوان لە کرێی پشکنین و چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی حکومەت لە ناو هەرێمدا دەبەخشرێن وحکومەت کرێی چارەسەرکردن وخەرجی تێچووی نەشتەرگەری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ئەستۆ دەگرێت.
MOMA09
ئەم منحەیە بڕەکەی تەنها (5،000،000) پێنج ملێون دینارە و تەنها بۆ زیندانی و راگیراوی سیاسی خەرج دەکرێت وەگەڕاندنەوەی نیە و تەنها بۆ یەک جارە بەمەرجێک پێشتر هاوسەرگیری نەکردبێت و ئەگەر پێشتر هاوسەرگیری کردبێت تەنها ئەگەر هاوسەرەکەی مردبێت ئەم منحەیە دەیگرێتەوە.
MOMA02
بەپێی یاسای خانەنشینی هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەکرێت و مافى خانەنشینى بۆ دابین دەکرێت بۆى هەیە لە ماوەى (٩٠) رۆژدا لە رۆژى وەرگرتنى مافى دابینکراو تانە لە بڕیارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى بدات وداواى پێداچوونەوە لە مافى دابینکراو بکات.
MOF19
Subscribe to بیمە و هاوکاری و خانەنشینی