بیمە و هاوکاری و خانەنشینی

ئەم خزمەتە پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە پێناسەی شەهید دەیانگرێتەوە کە بەپێی یاسای ژمارە (9) ساڵی 2007 رێکخراوە واتا هەر کەسێک کە شەهید بێت و گیانی خۆی بەختکردبێت لە کاتی بەرخودانی چەکداری وەک پێشمەرگە یان خەباتی سیاسی وەک بەرگریکردنێک لە مافی پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دژ بە رژێمە داپلۆسێنەرە یەک لە...
MOMA05
دياريکردنى ژمارەی کەسانی مردوو لە هەرێمى کوردستان و رێژەی گەشەکردنی دانیشتوان.
MOH03
خانەنشینکردنی فەرمانبەران بەپێی یاسایی ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ ی کارپێکراو و ڕێنمایی دارایی ژمارە (٣٧) ساڵی ٢٠٠٨ ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتی یاساییان تەواوکردوە، یان لەسەر داواکاری خۆیان خانەنشین بکرێن بە مەرجێک راژەیان لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت یان بەھۆکاری نەخۆشی بە راپۆرتی پزیشکی خانەنشین دەکرێن.
MOF20
خزمەتێکە پێشکەش بە کچ و کوڕی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو دەکرێت لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری بە بڕی (5،000،000) پێنج ملیون دینار ئەو بڕە پارەیە کەپێیان دەدرێت (منحەیە) لە لایەن حکومەتەوە لێيان وەرناگیرێتەوە. ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت بۆ ئەو کچ و کوڕانە کە یەکەم جار هاوسەرگیری دەکەن.
MOMA12
پێدانی موچەیەک بە بڕی (150,000) هەزار دینار بۆ ئەو کەم ئەندامانەی کە هیچ موچەیەکی تریان نیە، و بڕی (100,000) هەزار دینار بۆ ئەو کەم ئەندامانەی کە فەرمانبەرن یان خانەنشینن. بۆ هەردوو حاڵەت، پێویستە لیژنەی پزیشکی پشتڕاستی کەمئەندامییەکەی بکاتەوە. بەم شێوەیە: ١. جەستەی بزوێن 40%. ٢. نابینا...
MLSA21
ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت بە دایک و باوکی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو بە مەبەستی خزمەتکردنیان و بەخێوکردنیان کاتێک دەچنە ناو تەمەنەوە و بە بڕی (75،000) دینار بۆ بەخێوکەر خەرج دەکرێت.
MOMA08
ئەم خزمەتە بە مەبەستی تۆمارکردن و دابینکردنی ئیمتیازاتی موچە و خزمەتگوزاریەکان بۆ وارسی ئەنفالکراوان وبەرکەوتوانی چەکی کیمیایی ئەوانەی بە پێی یاسای ژمارە (9) ساڵی (2007) ی هەموارکراو دەیانگرێتەوە کە لە ژێر دەستی رژیمی پێشوو کیمیاباران و ئەنفالکراون .‌‌
MOMA06
زانیاری بەو خوێندکارانەی کە پێویستیان بە زانیاری هەیە لەکاتی توێژینەوەیان لەو بابەتانەی کە پەیوەندی هەیە بە بواری نەوت و شوێنی کێلگە نەوتییەکان.
MNR06
تۆمارکردنی ناوی هەموو ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کورستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە کە بەدەستی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق تا بەرواری (9/4/2003) زیندانی کراون یان گیراون یان گلدراونەتەوە لەسەر کاری سیاسی.
MOMA07
هەژمارکردنى کارمەندانى کاروبارى مين بە شەهيدى سەنگەر لە وەزارەتی شەهيدان و ئەنفالکراوان.
MAA04
Subscribe to بیمە و هاوکاری و خانەنشینی