وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

پێدانی موچەیەک بە بڕی (150,000) هەزار دینار بۆ ئەو کەم ئەندامانەی کە هیچ موچەیەکی تریان نیە، و بڕی (100,000) هەزار دینار بۆ ئەو کەم ئەندامانەی کە فەرمانبەرن یان خانەنشینن. بۆ هەردوو حاڵەت، پێویستە لیژنەی پزیشکی پشتڕاستی کەمئەندامییەکەی بکاتەوە. بەم شێوەیە: ١. جەستەی بزوێن 40%. ٢. نابینا...
MLSA21
دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران و ئەوکەسانەی کە بێکارن و لە بەڕێوەبەرایەتیەکانمان ناوی خۆیان تۆماردەکەن لەگەڵ زانیاری تەواویان، پاشان لەگەڵ کۆمپانیاکان هەماهەنگی دەکرێ و کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە بەپێی پسپۆڕیان.
MLSA06
بریتیە لە دەستەبەرکردنی خزمەتی کرێکاران بۆ ئەوەی لە پاشەڕۆژدا خانەنشین بکرێن یان لەکۆتایی خزمەتیان پاداشتی کۆتایی راژە وەربگرن.
MLSA01
پێدانی مۆڵەتی سەلامەتی و تەندروستی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لەجێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی.
MLSA02
پێدانی قەرزی بچووک بە بڕێک پارە بۆ ئەو گەنجانەی کە توانای کاریان هەیە و دەتوانن پڕۆژەیەک بەڕێوەببەن.
MLSA18
خزمەتکردنی ئەو منداڵانەی کە لە ناو کۆمەڵگادا کێشەیان هەیە و چارەسەرکردنی کێشەکەیان.
MLSA09
بۆ ئەو کرێکارانەی کە لە دەرەوەی عێراق دێن تاوەکو مافی کاریان هەبێت و بتوانن نیشتەجێ بن.
MLSA04
خزمەتکردن بە منداڵانی (1-4) ساڵی فەرمانبەران و مامۆستایان.
MLSA10
هاوکارییەکی کاتیە دەبڕێتەوە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان تەنها بۆ ماوەی (6) مانگ دەبێـت کە بڕەکەی (150،000) سەد و پەنجا هەزار دینارە.
MLSA20
پێدانی بڕی (150،000) دینار بە (تەلاقدراو، بێوەژن، بەساڵاچوو، گەورە کچ، مناڵی بێ دایک و باوک، قوتابی خێزاندار، نەخۆشی درێژخایەن کە 75% بەسەرەوە بێت و توانای کاری نەبێت).
MLSA19
Subscribe to وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی