وەزارەتی دارایی و ئابوری

هەموو خاوەن موڵکێک کاتێک موڵکەکەى بە کرێ دەدات پێویست بەپێی یاساى ژمارە(162) ساڵى 1959هەموار کراوە باج بدات.
MOF05
ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت لە کاتى فرۆشتنى موڵک بەشێوەیەکی گشتی بە پێی یاسایى ژمارە (113) ی باجی دەرامەتى ساڵى (1982) ی هەموارکرا و یاسای ژمارە (26) ساڵى 2007 لەگەڵ یاسای ژمارە (20) ساڵى 2011.
MOF01
هەموو کۆمپانیایەک ساڵانە داهات و خەرجى لە بودجەى خۆى تۆمار دەکات لەسەندیکاى ژمێریاران پەسند دەکرێت دواتر پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتى باجى دەکات، لەبەرێوەبەرایەتیەکانی باج دیراسە ى ئە وبودجەیە دە کرێت ئەگەر داهات وخەرجیە کە ی راست و دروست بوون قبوول دە کرێت وبە پێچە وانەوە لەلە لایەن دەسه لاتى دارایی...
MOF07
هەمو خاوەن پیشەیەک و چالاکیەکى بازرگانى و هەر سەرچاوەیەکى داهات کە بە پێی یاسایى باجى دەرامەت ژمارە (113)ى ساڵى (1982) هەموار کراو باج بیگرێتەوە پێویستە ساڵانە باج بدات لە پوختەى ئەو قازانجەى بەدەستهاتووە.
MOF02
خانەنشینکردنی فەرمانبەران بەپێی یاسایی ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ ی کارپێکراو و ڕێنمایی دارایی ژمارە (٣٧) ساڵی ٢٠٠٨ ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتی یاساییان تەواوکردوە، یان لەسەر داواکاری خۆیان خانەنشین بکرێن بە مەرجێک راژەیان لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت یان بەھۆکاری نەخۆشی بە راپۆرتی پزیشکی خانەنشین دەکرێن.
MOF20
پێشکەش کردنى خزمەتى گومرگ کردنى کاڵا و کەلوپەلى هاوردە و هەناردە بۆ ناو هەرێم و دەرەوەى هەرێم بەم خزمەتانەى خوارەوە دەست پێ دەکات : ١. پێشکەشکردنى ڕاگەیاندنى گومرگى (التصریحە الکمرکیە) و هەموو سەرەتا و بەڵگەکانى ترى پێویست لە لایان کۆمپانیاى بازرگانى یان بازرگانەکان. ٢. پشکنینى و خەمڵاندنی...
MOF21
هەموو زەوییەکى بەتاڵى سنوورى شارەوانیەکان پێویست بەپێى یاسای ژمارە (26) ساڵى 1962هەموار کراوه باج بدات.
MOF04
دروستکردنى دەستەبەرى بانکى (کفالاتى مصرفى) بۆ کومپانیاکان و بەڵێندەران.
MOF14
پێدانى پیشینەى هاوسەرگیرى بۆ گشت هاوڵاتیانى هەریمى کوردستان کە دامه‌زراوبن یان دانەمەزراو لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەریمى کوردستان به‌پێی ی ڕێنمایی دارایی ژماره‌ (٣٣) ساڵی ٢٠٠٧.
MOF23
بۆ هەر کەسێک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى هەبێت لە بانکەکان و ببێت بە خاوەن چەکى بانک.
MOF17

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

Subscribe to وەزارەتی دارایی و ئابوری