وەزارەتی داد

يەکخستن، واتا يەکگرتنى دوو پارچە زەوى يان زياتر و کردنيان بە يەک پارچەى گەورەتر.
MOJ21
مەبەست لە لێدەرچوون رێککەوتنى ميراتگران يان بەشێکيان لەسەر دەرهێنانى هەندێکيان لە ميرات يان مافى گواستنەوە لەبەرامبەر قەرەبوويەکى دياريکراو لە ميرات يان قەرەبوويەکى تر، يان موڵکێک بە ناوى چەند کەسێک بێت و يەکێکيان يان زياتر لێى دەربچێت و واز لە پشکى خۆى بێنێت، مامەڵەى لێدەرچوون دەکات.
MOJ08
ئاگادارکردنەوەى کەسێکە يان لايەنێکە لە لايەن کەسێک يان لايەنێکى ترەوە.
MOJ52
وازهێنان و دەست هەڵگرتن لە موڵکێکە بۆ ئەوەى بە موڵکێکى تر قەرەبوو بکرێتەوە.
MOJ20
ئەستۆى مالى (الذمە المالیە) کە سێکە لاى کەسێکى تر، ناتوانێ راستەوخۆ بيداتەوە، لە رێگاى دادنووسەوە بۆ خاوەنەکەى دەگەرێنێـتەوە يان دەيپارێزێت، خاوەنەکەى لە دەرەوەى و ڵاتە يان نێوانيان تێکچووە يان وەفاتى کردووە (بۆ ميراتگرى دەگەرێتەوە). ‌‌
MOJ42
ئەنجامدانى کارێکە لەسەر موڵکێک کە وێنەى ئەسڵى پەسندکراوى تۆمارى هەميشەيى هەبێت بەڵام تۆمار و دۆسيەکەى فەوتابێت يان کەموکوڕی هەبێت.
MOJ07
بەڵگەنامەى قەيدى موڵک و خاوەن موڵکە، لەسەرەتاى موڵکەکە کە دابەش و تۆمارکراوە تاکو ئەو شوێنەی کە هاتوەو رەفتاری یاسایی لەسەر کراوەو تۆمارکراوە.
MOJ18
لايەنى دووەمى کۆمپيالە (خاوەن قەرز) بە ئامادەبوون لايەنى يەکەم (قەرزدار)، لەبەردەم دادنوس دانپێدادەنێت کە بڕى کۆمپيالەى وەرگرتوە، واتا قەرزدار قەرزەکەى بۆ گەڕاندۆتەوە.
MOJ40
ئەو ناکامانەى پارەيان لە بەڕێوەبەرايەتى ناکامەکان دا پارێزراوە، دەيانەوێت وەرى بگرنەوە بۆ مەبەستى بژێوى ژيان يان بۆ کڕين یان دروستکردن يان نۆژەنکردنەوەى خانوو . يان گەيشتوونەتە تافى هۆشمەندى و لێهاتوويى تەواو (18 ساڵى) یان کرێی قوتابخانە ئەهلیەکان .
MOJ23
ئەستۆى مالى (ذمة مالیة) کەسێکە یان لایەنێکە لاى کەسێک یان لایەنێکی تر، ناتوانێ راستەوخۆ بيداتەوە، لە رێگاى دادنوسەوە بۆ خاوەنەکەى دەگەرێنێـتەوە يان دەيپارێزێت،چونکە خاوەنەکەى لە دەرەوەى وڵاتە يان نێوانيان تێکچووە،وە ئەگەر خاوەن ماف وەفاتى کردبێت (بۆ ميراتگرانی دەگەرێتەوە).
MOJ50
Subscribe to وەزارەتی داد