وەزارەتی داد

دەست بەسەر موڵکى کەسێکدا دەگيرێت و رێگا نادرێت هيچ مامەڵەيەکى لەسەر بکرێت و هيچ رەفتارێکى لەسەر بکات.
MOJ12
زەوى و خانوبەرە ئەگەر گۆڕانى ماددى بەسەردا هات، وەک : بيناکردن، تێکدان، چاندن يان نەهێشتنى دارو درەخت يان زيادکردنى شتى نوێ يان هەر گۆڕانێک لە پێکهاتەکەى يان دارو درەختەکەى رووبدات و ببێتە هۆى ئەوەى گۆڕان لە شێوەى سوود و بەکارهێنانيدا ببێ يان بە لاچوونی پێکهاتەيەکى، دەبێت رەگەزى موڵکەکە راست...
MOJ13
ئەو ناکامانەى پارەيان لە بەڕێوەبەرايەتى ناکامەکان دا پارێزراوە، دەيانەوێت وەرى بگرنەوە بۆ مەبەستى بژێوى ژيان يان بۆ کڕين یان دروستکردن يان نۆژەنکردنەوەى خانوو . يان گەيشتوونەتە تافى هۆشمەندى و لێهاتوويى تەواو (18 ساڵى) یان کرێی قوتابخانە ئەهلیەکان .
MOJ23
مافى بانانە، گرێبەستێکە لە سەر موڵکێک لە نێوان خاوەن موڵک و بەکرێگرى بانانە، بە گرێبەستى بە کرێدانى درێژيش ناو دەبرێت، بەپێی ناوەڕۆکەکەى خاوەن موڵک مافى بيناکردن و بەکارهێنان دەدات بە بەکرێگر بەپێی ئەو مەرجانەى لە گرێبەستەکەدا لەسەرى رێککەوتوون.
MOJ03
مەبەست لە سەر لەنوێ تۆمارکردن چەسپاندنى مافى موڵکيەتە و تۆمارکردنى بە ناوى خاوەنى راستى خۆى لە تۆمارەکانى خانوبەرە و دەرکردنى قەواڵەى موڵکەکەیە بەپێی ياسا.
MOJ15
هەر ئامێرێکى (کشتوکاڵى، پيشەسازى يان بەرهەمهێن) پێويستە بڕوانامەى تۆمارکردنى هەبێت و خاوەنەکەى بە ناوى خۆى يان کەسێکى تر تۆمارى دەکات.
MOJ39
دابەشکردن و لێک دابڕينى پارچە زەويەکى دياريکراوە بۆ چەند پارچەى بچووکتر.
MOJ11
پەسەندکردنی لاپەرەى تۆمارى کارى رۆژانەى کۆمپانيا و رێکخراوەکان.
MOJ36
راستکردنەوەى رووبەرى ئەو موڵکەيە کە بەهەڵە تۆمارکراوە، تێکەڵى موڵکێکى تر بووە يان روبەرەکەى کەم یان زياد نوسراوە.
MOJ14
گۆڕينەوەى موڵکێکە بە مولکێکى تر، بە پێی گرێبەستێکی رەزامەندییانەی دوولایەنە بۆ گۆرینەوەی موڵکێک بە موڵکێکی تر کە تەنها جیاوازی لەگەڵ فرۆشتنی موڵک ئەوەیە کە لایەنەکانی گرێبەستەکە موڵکە کانیان دەگۆڕنەوە بەڵام لە فرۆشتنی موڵک فرۆشیار موڵکەکەی بە پارە دەفرۆشێتەوە .
MOJ18
Subscribe to وەزارەتی داد