وەزارەتی تەندروستی

لە کاتی ته‌واو بوونى یەک ساڵ بە سەر دەرهێنانی مۆڵەتی تەندروستی پێویستە خاوەن شوینەکە مۆڵەتەکە تازە بکاتەوە،واتە پاش هەر (12) مانگ ئەم مۆڵەتە پێویستی بە نوێ کردنەوەی هەیە واتە مۆڵەتی تەندروستی بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە خواردن و خواردنەوە دەفرۆشن یان خزمه‌ت پێشکەش بە هاوڵاتی دەکەن (ئارایشگە ،...
MOH29
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی بۆکەسانى تووش بوو به‌کێشەی دەروونی بووینە لە شێوازی چارەسەری و ڕاوێژکاری.
MOH09
پێدانی ڤاکسین به‌ گەوران لە پێناو پاراستنیان لە نەخۆشیە گوازراوەکان وەک (ئەنفلەونزا، نەخۆشی هەورکردنی جۆری B، ئەنفلونزا، تایفۆد و گرانتا ، هەوکردنی پەردەی دەماغ ، سورێژە، ڤاکسینی هاری سەگ-ڤاکسینی نیمۆ کۆکە ڵ وڤاکسینی زەرەتا ).
MOH17
خزمەتگوزاری پشکنین بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشى،وەک پشکنینی (خوێن، میز، پیسایی، بەلغەم) .
MOH11
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن و چارەسەری بۆ مناڵان دوای لە دایک بوون تا تەمەنی پێنج ساڵی.
MOH10
رێگا پێدانی هاوردەکردنی خواردنەوەی وزە لە لایەن کۆمپانیاو بازرگانان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان.
MOH22
رێگاپێدانى هاورده‌کردنى شيرى وشک( شيرى منداڵان، گه‌وران، شير بۆ کارگه‌) له‌لايه‌ن کۆمپانياو بازرگانان له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان.
MOH27
پشکەشکردنی خزمەتگوزاری ودەرمان بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیە درێژخایەنەکان بووینە وەک (شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ، نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە).
MOH12
پێدانی زانیاری بە ئافرەتان و رێگەکانی دوورخستنەوەی نێوان دوو سک پڕی به‌ پێدانى (دەنکۆڵەی رێگەگرتن، دەرزی، لولب، کۆندۆم).
MOH08
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان ١-بۆ بیانیانى دێنە هەرێم بۆ زانینی سەڵامەتیان لە ونە خۆشیانەوە رێگه‌دان به‌ مانه‌وه‌يان. ٢-ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى هه‌رێم کە ( بۆ خوێندن یا وەرگرتنی ڤیزا سەردانی دەرەی ووڵات دەکەن)بەمەبەستی خوێندن یاهەر کارێکی تر سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات ده‌که‌ن.
MOH13

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

Subscribe to وەزارەتی تەندروستی