فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە

•بەشى پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان ، بریتیە لە پەسندکردنى گشت بەڵگە نامەکانی هاووڵاتیان بۆ دەرەوە و ناوەى کوردستان ، بەڵگەنامەى کۆمپانیاکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کە لە هەرێمی کوردستان خۆیان تۆماردەکەن. •ناردن و وەڵامدانەوەى نووسراو بۆ گشت دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم، نوێنەرایەتیەکانی حکومەتى...
DFR16
ئەم خزمەتە بۆ ئەو بریکاردارانەیە کە بریکارنامەی گشتی یان تایبەتیان داوە بە کەسێک و دەیانەوێت ئەو بریکارە لابەرن و مافی بریکارى لێوەربگرنەوە.
DFR12
بریتیە لە راستاندنى بڕوانامەى ئەو قوتابیە کوردیانەی کە هەڵگرى بڕوانامەى وڵاتانى دەرەوەن و دەیانەوێت راستاندنى بڕوانامەکەیان بۆ بکرێت بەمەبەستی بەکارهێنان و کارپێکردنیان لە هەرێمى کوردستان.
DFR6
بریتیە لە گەڕانەوەى تەرمى هاوڵاتیانی هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوە کۆچی دوایی دەکەن.
DFR10
بریتیە لە ڕێگە پێدانی هاوڵاتیانی بیانی بۆ سەردانی کردنی هەرێمی کوردستان ، کە دەبێت لە ڕێگای نوێنەرایەتیەوە فۆڕمی تایبەت بە ڤیزە پڕ بکەنەوە. (هاووڵاتیانی ئەوڕوپا وئێران پێویستیان بە ڤیزە نیە).
DFR11
رایی کردنی فۆرمی داواکاری ڤیزەی پێشکەشکاران لە رێگای نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە دواتر بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەروە پاشان ئاراستەکردنی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی رێگا پێدانیان.
DFR3
پێدانی بەڵگەنامەی بەرحەیاتى بۆ رەوەندی کوردستانى لە دەرەوە ، بۆ ئەوەی بسەلمێنن کە ئەم ڕەوەندە لە دەرەوەی وڵات لە ژیاندا ماوە و نەمردووە، بۆ ئەوەی مامەڵەکانی لە کوردستان جێبەجێبکەن.
DFR5
بریتیە لە ڕێکخستنی بریکارنامەى گشتى بۆ ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوەی هەرێم بۆ ئەوەی کەسێک بکاتە بریکاری گشتی خۆی تاوەکو کارێک لە بری ئەنجام بدات.
DFR7
بریتیە لە تۆمارکردنى کۆمپانیا و رێکخراوى ناحکومى لە نوێنەرایەتیەکانی حکومەتى هەرێم لە دەرەوە وەک پێش مەرجێک بۆ تۆمارکردنیان لە هەرێمی کوردستان.
DFR17
بریتیە لە پشتڕاست کردنەوەى ئەو بەڵگەنامە و بڕوانامانەى هاووڵاتیانی هەرێم کە لە ووڵاتانى دەرەوە دەردەچن بۆ نموونە: بەڵگەنامەى لەدایکبوون، بروانامەی قوتابخانە، بڕوانامەى زانکۆ، ڕاپۆرتی پزیشکی ، و بەکارهێنانیان لە هەرێمی کوردستان.
DFR2
Subscribe to فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە