یەکسانکردنی کۆی نمرەی بڕوانامەی بیانی (خوێندنی باڵا)

زنجیرە: 
MHESR12

گۆڕینی نمرەی بیانی بۆ نمرەی عێراقی. ئەم یەکسانکردنە بۆ زانینی نمرەکانە بە سیستمی عێراقی، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیبەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانبەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی کە بڕیاری یەکسانکردنیان بۆ دەرکراوە بە سەرجەم بڕوانامەکان (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا).

مەبەست: 

بۆ زانینی کۆی گشتی نمرەکانی لە سیستەمی وڵاتی بیانی بۆ وڵاتی عێراق: بۆ نمونە: لە وڵاتی بیانی تقدیرەکەی (امتیاز) بێت وەک لە وڵاتی بەریتانیا نمرە ئەگەر 72% لە کاتی گۆڕینی بۆ سیستەمی عێراقی ئێمە (امتیاز) مان لە 90% بۆیە لای ئێمە ئەبێت بە (90) .

مەرجەکان: 

١. هەبوونی نوسراوێکی فەرمی لەو شوێنەی داوای یەکسانکردنی کۆنمرەی بڕوانامەکە دەکات.

٢. کۆپی بڕیاری یەکسانکردن.

٣. کۆپی بڕوانامەی بە نمرە (شهادة الدرجات).

٤. بڕوانامەی سەردیوار (الشهادة الجداریة).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لە رێگای بریکار ئەنجام بدرێت.

ماوەی پێویست: 

١. بۆ ئەوانەی لەسەر ئەرکی خۆیان خوێندنیان تەواوکردوە، دەبێت (2) ساڵ تێپەر بووبێت بەسەر رێکەوتی یەکسانکردنی بڕوانامەکەی ئەوکات دەتوانێت مامەڵە پێشکەش بکات بۆ یەکسانکردنی کۆنمرە.

٢. بۆ ئەوانەی لەسەر پرۆگرامی تواناسازی خوێندنیان تەواوکردووە، دەبێت (5) ساڵ تێپەڕبووبێت بەسەر رێکەوتی یەکسانکردنی بڕوانامەکەی ئەوکات دەتوانێت مامەڵە پێشکەش بکات بۆ یەکسانکردنی کۆنمرە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: ئەچێتە لێژنەکەمانەوە کە (بەرێوەبەری گشتی) و (ی.ب.گ) (بەڕیوەبەری بەش) سێ ئەندامیترمان پێک هاتووە.

دوا هەنگاو: خاوەن بڕوانامە دوای پۆستکردنی ناوەکانیان لە رێگای (PAGE FACEBOOK) مانەوە دەتوانێت سەردانمان بکات و نوسراوەکە ببات بۆ واژووکردن. ناونیشانی : (https://www.facebook.com/Equalization.Blimat ?ref=hl: پێگەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان.

ژوورەکان: 

بە (2) سەردانیکردن دەتوانێت هاوتاکردنی کۆی نمرەکە دەست بکەوێت:

یەکەمجار بۆ پێشکەشکردنی پێداویستییەکان.

دووەم جار بۆ وەرگرتنەوەی نوسراوەکەی .

ژمارەی ژوورەکان (49_ 50) کە پێویستن سەردانیان بکات.

واژو: 

پێویستی بە (3) واژوو هەیە:
١. ئەو فەرمانبەرەی کە نوسراوەکە دەکات.

٢. بەڕێوەبەری بەش.

٣. بەڕێوەبەری گشتی .هۆکارەکەشی بۆ زیاتر وردبینیکردن لە هاوتاکردنی بڕوانامەی بەنمرەکانیان.

ژمارەی سەردان: 

بە دوو سەردانکردن دەتوانێت هاوتاکردنی کۆ نمرەکەی دەست بکەوێت:

یەکمجار بۆ پێشکەشکدرنی پێداویستییەکان.

دووم جار بۆ وەرگرتنەوەی نوسراوەکەی.

ژمارەی رۆژەکان (یەک شەمە، دووشەمە، سێ شەمە).

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستە لەسەر خزمەتخواز، نوسراوی فەرمی لە شوێنی دەستبەکاربوون بهێنێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی بەڵێن نامە
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،
فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان،
بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان،

هەولێر، شەقامی سەرەکی کەرکوک، کۆڵانی هادی چاوشلی، بەرامبەر کۆلێژی کشتوکاڵ.

گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟