یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانی (خوێندنی پەروەردەیی)

زنجیرە: 
MED14

هەر هاوڵاتیەک کە لە دەرەوەی وڵات دەگەرێتەوە و بڕوانامەی بیانی هێناوە و دەیەوێت بخوێنیت یان دابمەزرێت، لە وەزارەتی پەروەردە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان بڕوانامەکەی بەرامبەر دەکرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانبەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەکان
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ هەر هاوڵاتیەک کە لە ووڵاتانی بیانی بڕوانامەیان بەدەستهیناوە و هەر قۆناغێک یاخود پۆلێکی تەواو کردبێت.

مەبەست: 

بۆ خوێندن و بۆ دامەزراندن.

مەرجەکان: 

١1. بڕوانامەی رەسەن بێت.

٢. ئەگەر بڕوانامەی بیانی جگە لە ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی دەبێت وەرگێرانی یاسایی کە لە دادنوس واژوکرابێت، بێنێت.

٣. هێنانی نوسراوی فەرمانگەی کەداوای بەرامبەرکردن یاخود نوسراوی زانکۆی ئەهلی دەوێت لەوێ‌ وەربگرێت.

بەڵگەنامەکان: 

١.بڕوانامەی ڕەسەن بێنێت ، بۆ دڵنیابوون لە ڕاست ودروستی بڕوانامەکە.
٢.ناسنامە و پاسپۆرت،بۆ دڵنیابوون لە ڕاست ودروستی ناوی خزمەتخواز.
٣. وێنەیەكی خاوەن بڕوانامە ،بۆ دانانی وێنەکە لەسەر نووسراوی بەرابەرکردنەکە.
٤.ئەگەر بڕوانامەی بیانی بوو بێجگە لە بڕوانامەی ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی وتورکی ئەوا دەبێت لەلایەن
وەرگێڕی یاسایی بە واژووی دادنووش بهێنێت،جگە لەو زمانانەی کە باسکراوە دەبێت بەواژووی دادنووس
وەربگێڕدرێت بۆ زمانی کوردی پاشان بەرابرکردنەکە دەکرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ‌، ئەگەر نوێنەرەکە زانیاری تەواوی هەبێت لەسەر بڕوانامەکە و پێداویستیەکانی خاوەن بڕوانامەکەی هێنابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ‌ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

لەکاتی بەدەستهێنانی وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوەی كە ئاراستەی شوێنی دەرچوونی بڕوانامەكە كراوە لە ماوەی چوار رۆژ بۆ بروانامەی ئامادەیی و سێ رۆژ بۆ بروانامەی بنەرەتی تەواو دەبێت لە کاتی پشتراستکردنەوەی بروانامەکە لە لایەن شوێنی دەرچوون .

هەنگاوەکان: 

پڕکردنەوەی فۆڕمێک کە پێی دەدەین کە زانیاری دەبێت بنووسێت لەسەر خۆی و بڕوانامەکەی و ناسنامە و پاسپۆرت و وێنەیەک دەدات و دوا هەنگاویش بڕیاری بەرامبەرکردنەکەی وەردەگرێت و لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگاکە یان قەزاکە دوای بۆ قوتابخانەیەک دەچێت بەڵام بۆ دامەزراندن یەکسەر بۆ فەرمانگەکە یان وەزارەتەکە دەچێت.

ژوورەکان: 

هاوڵاتی تەنیا سەردانی یەك ژوور دەکات، (بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە) ، ژوورەكانی تر فەرمانبەری خزمەتگوزاری دەیكات بۆ تەواوبوونی خزمەتەكە ئەو چوار ژوورەی بڕوانامەكەی پێدا دەڕوات بریتییە لە ژووری پێشکەشکردنی داواکارییەکە ، بۆ پێشکەشکردنی مامەلەکە، بەرابەرکردنی بڕوانامەکە ، پرۆسەی ئەنجامدانی خزمەتەکە، وردبینی کردن ، بۆ وردبینی کردن لە راست ودروستی بەرابەرکردنی بڕوانامەکە، ژووری بەڕێوەبەری گشتی: بۆ پەسەند کردن و تەواوکردنی مامەلەی بەرابەرکردن).

واژو: 

لەبەرئەوەی بڕیاری بەرامبەرکردن بەلێژنە ئەنجام دەدرێت ئەوا بڕیاری بەرامبەرکردنەكە 5 واژووی لەسەرە،
١. واژووی ئەندامانی لێژنەكە (لێژنەی ووردبینی كردن و هەڵسەنگاندن وبەرامبەركردنی بڕوانامەكان) بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی بڕوانامەکە لەبەر بوونی تەزویر.
٢.واژووی بەڕێوەبەری بڕوانامە، لەبەرئەوەی بەرپرس دەبێت لە بەرامبەرکردن و هەبوونی هەر گرفتێك.
٣.واژووی بەڕێوەبەری گشتی ،بۆ بروانامەی قۆناغی ئامادەیی و ئەو پەیمانگەی کە پەیوەنددارن بە وەزارەتی پەروەردە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز دووجار سەردان دەکات کە سەردانی یەکەم بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و بەڵگەنامەکانە، فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتییەکە پەیوەندی بە شوێنی دەرچوونی بڕوانامەکە دەکات بۆ دڵنیابوون لەڕاستی ودروستی بڕوانامەکە بەڕێگای ئیمیل.
دوای بەدەست هێنانی وەڵامی ئیمێلەکە بە ماوەی یەک ڕۆژ بڕوانامەکە ئامادە دەبێت.
لەسەردانی دووەم ، خزمەتخواز داواکاریاکەی تەواو دەبیت.
هەندێ کات ماوەی تەواو بوون پەیوەستە بە جۆری بڕوانامە و ئەو وڵاتەی كە بڕوانامەكەی لێ دەرچووە، هەروەها كاتی پێشكەشكردنی بڕوانامەكەش ڕۆلێكی گرینگ دەبینێت وە لەگەڵ ژمارەی بڕوانامەكان.
بڕوانامە بە شێوەیەیکی گشتی پاش ئەوەی بە تەواەتی وردبینی بۆ کرا ئەوا بە 22 خولەك تەواو دەبێت لە كاتی
ئاسایدا بەڵام هەمان بڕوانامە لە كاتی نزیكبوونەوەی ساڵی تازەی خوێندن كە بڕوانامەیەكی زۆر داوادەکرێت ئەوا (3)ڕۆژ دەخایەنێت، ئەمەش دەگڕرێتەوە بۆ نەهاتنەوەی وەڵامی ئیمەیڵ یان نەهاتنەوەی وەڵامی نوسراوەكانمان كە ئاراستەی شوێنی دەرچوونی بڕوانامەكان كراوە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هیچ بەڕێوەبەرایەتی تری حکومی و ناحکومی پێویست نییە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بۆ داواکردنی خزمەتی بەرابەرکردنی بڕوانامە دوو فۆرم بەردەستە، وە پێویستی بە مۆری عەریزەنووس نییە دەکرێت پێشوەخت لە لایەن خزمەتخوازەوە پڕبکرێتەوە. فۆرمی یەکەم، بۆ بەرابەر کردنی بڕوانامەی دەرچووانی ئامادەیی کە هاوپێچە. فۆرمی دووەم، بۆ بەرابەر کردنی بڕوانامەکان جگە لە دەرچووانی پۆلی (12) ی ئامادەیی کە هاوپێچە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی پەروەردە /بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان/ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەكان.

وەزارەتی پەروەردە/بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان/ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەكان/ هەولێر/ بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری. بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە:

ئیمەیل: exams@moe.gov.krd
ژمارەی تەلەفۆن: 009647502208386
ژمارەی تەلەفۆن: 009647709776269

گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟