یەکسانکردنی بڕوانامەی بیانی (خوێندنی باڵا)

زنجیرە: 
MHESR10

یەکسانکردنی ئەو بڕوانامانەی لە دەرەوەی عێراق بەدەست هێنراون، بە گوێرەی سیستمی عێراقی.

بۆ هەموو ئەو خزمەتخوازانەی کە خوێندنیان لە دەرەوەی وڵات تەواوکردووە یان لە دەرەوە بڕوانامەیان وەرگرتووە، خەڵکانی بیانیش دەگرێتەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیبەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانبەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو ئو خزمەتخوازانەی کە خوێندنیان یان بڕوانامەکانیان لە دەرەوەی وڵات تەواوکردووە و دەگەرێنەوە بۆ ناوەوەی وڵات (هەرێم) _ تێبینی خەڵکانی بیانیش دەگرێتەوە.

مەبەست: 

بۆ یەکسانکردنی ئەو بڕوانامانەی کە لە دەرەوەی هەرێم و ئەو کەسانەی کە بیانین و خوازیارن بڕوانامەکانیان لە هەرێم یەکسان بکەن (بەگوێرەی سیستەمی عێراقی).

مەرجەکان: 

یەکسانکردنی هەموو بروانامەکانی وەک (دبلۆم، دبلۆمی باڵا، بکالوریۆس، ماستەر، دکتۆرا، بۆرد )مەرجەکان بریتین لە:

١.یەکسانکردنی بڕوانامەی ئامادەیی ئەگەر لەدەرەوەی وڵات بەدەست هاتبێت لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ئەزمونەکان/ سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

٢. بەشێوازی ئۆنلاین سەرجەم دۆکۆمێنت و بروانامە رەسەنەکانی پێشکەش دەکات لە رێگای ماڵپەڕی تایبەت بە بەرێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بەم ناونیشانە (mhe-equalization.com).

ئەو بروانامانەی کە خوێندکار بەدەستی دێنێت دەبێت پشتڕاست کرابێتەوە لە لایەن سەفارەتی عێراقی و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی پەیوەندیدار وە پاشکۆی رۆشنبیری (ملحقية ثقافي)، وە هەندێک وڵات نوێنەرایەتی حکومەتی هەریم هەیە دەتوانن بڕوانامەکان پشتراست بکەنەوە.

بەڵگەنامەکان: 

١. نفوس، جنسیە، پاسپۆرت، کارتی نیشتەجێبوون، ئیقامە بۆ ئەو کەسانەی کە بیانین.

٢. بڕوانامەی ئامادەی یەکسانکراو ئەگەر لەدەرەوەی وڵات بەدەست هاتبێت.

٣.نوسراوی پشتگیری بۆ ئەو کەسانەی کە فەرمانبەرن لەگەڵ مۆڵەتی خوێندن.

٤. هێنانی بەڵێننامە بۆ ئەو کەسانەی کە فەرمانبەر نین.

٥. پێشکەشکردنی وێنەی رەسەنی هەموو ئەو بڕوانامانەی کەلەدەرەوەو ناوەوەی وڵات بەدەستی هێناوە.

٦. پێشکەشکردنی تێزی نامەی ماستەر یان دکتۆرا.

تێبینی: هەموو دکۆمێنتێک و بروانامە رەسەنەکان دوای تەواوبوون بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێندرێتەوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لە رێگای بریکارەوە ئەنجام بدرێت، ئەگەر هەموو مەرجەکانی وەرگرتنی تەواو بێت. بەڵام بۆ هەندێک داواکاری تایبەت بە بڕوانامەکەیان پێویستە خاوەن بروانامە خۆی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ یەکسانکردنی هەربروانامەیەک بڕی (75،000) دینار وەردەگرێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان وە بڕی (150،000) دینار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق، وەبڕی (300،000) دینار وەردەگیرێت بۆ هاوڵاتیانی بیانی، وە بڕی (500،000) هەزار دینار بۆ ئەنجامدانی سمینار بۆ جاری یەکەم وە بڕی (100،000) دینار بۆ جاری دووەم وە بڕی (150،000) دینار بۆ جاری سێیەم وەردەگیرێت لە بەررێوەبەرایەتی دارایی ناو دیوانی وەزارەت.

ماوەی پێویست: 

ماوەی پێویست بۆ یەکسانکردنی هەر بروانامەیەک:

١. بەپێی جۆرو بوارو پسپۆڕی و ئاستی بروانامەکە دەگۆڕێت.

٢. کەموزۆری بروانامەکان.

٣. هەندێک بروانامە پێویستی بە تاقیکردنەوە یان سمینار دەکات.

٤. هەندێک بروانامە کە کەموکورتیان هەیە لەلایەن خاوەن بروانامەوە، واتا هەندێک جار تەواوی بەڵگەنامەکان بەدەست نین.

٥. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە ئێستادا یەکسانکردنی بڕوانامە بە شێوازی ئۆنڵاین ئەم خزمەتگوزاریە پێشکەش دەکات ماوەی(30) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: خاوەن بڕوانامە خۆی تۆمار دەکات لە ماڵپەری خزمەتگوزاریەکە تا سەرجەم هەنگاوەکان تەواو دەبێت و ئاگادار دەکرێتەوە بە رێگای ئیمێل.

دوا هەنگاو: خزمەتخواز سەردانی وەزارەت دەکات لەگەڵ هێنانی سەرجەم بڕوانامەو دۆکۆمێنتە رەسەنەکان کە پێشکەشی کردبوو بۆ دڵنیابوون لێیان پاشان بڕیاری یەکسانکردنەکەی پێدەدرێت هەمان رۆژ.

ژوورەکان: 

بە (6) هەنگاو مامەڵەکە تەواو دەبێت، لەناو دیوانی وەزارەتمان:

١. ژووری ژمارە (49) ژووری فەرمانبەرانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان.

٢. ژووری ژمارە (50) ژووری بەڕێوەبەری یەکسانکردنی بڕوانامەکان.

٣. ژووری ژمارە (96) ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی.

٤. ژووری ژمارە (88) ژووری بەڕێوەبەری گشتی.

٥. ژووری بەشی ژمێریاری بۆ بڕینی پسولەی تایبەت بەیەکسانکردنی بروانامەکەی.

٦. ژووری دەرکردە کە دوا ژوورە.

واژو: 

(4) واژووی پێویستە:

١. واژووی فەرمانبەری تایبەت بە بواری بڕوانامەکە، ئامادەکردنی کڵێشەی نوسراو بڕیار.

٢. واژووی بەرێوەبەری یەکسانکردنی بڕوانامەکان، واژووی کۆتای لە بەرێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بروانامەکان.

٣. واژووی یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی، بۆ دڵنیابوون واتا دەبڵ چێک .

٤. واژووی بەرێوەبەری گشتی، واژووی کۆتای و پەسەنکردنی بڕیار.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار پێویستە سەردان بکات زۆربەی کات تەنها ئەگەر بێت داوای چاوپێکەوتنی لێبکرێت لە لایەن لێژنەی یەکسانکردن.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

1. بەرێوەبەرایەتی ئەزمونەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە بۆ ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی ئامادەییان لە دەرەوەی وڵات بەدەست هێناوە.

٢. سەردانیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی سمینارو تاقیکردنەوە لەکاتی پێویست.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ (5) پێنج فۆرم هەیە لە وێبسایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا : http://www.mhe-krg.org/ku/node/88 هیچ فۆرمێک بەدەست نادرێت.هاوپێچ کراوە
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەی نێردراوان و پەیواندییە رۆشنبیرییەکان/ب. یەکسانکردنی بڕوانامەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەی نێردراوان و پەیواندییە رۆشنبیرییەکان بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان / هەولێر /رێگای سەرەکی کەرکوک/ شەقامی هادی چاوشلی/ بەرامبەر کۆلێژی کشتوکاڵ
ژمارە تەلەفۆن (0662562397)
ئیمێڵ: eq.office@mhe-krg.com

گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟