گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان

زنجیرە: 
BOI06

گه‌ياندنى خزمه‌تگوزارى ژێرخان تا سنورى پرۆژه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌کان له‌ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان وه‌کو ( تۆڕى ئاو، ئاوه‌ڕۆ، گه‌ياندنى کاره‌با، شه‌قام).

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی وەبەرهێنانبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەيه‌ کە بەپێی یاسای وەبەرهێنانی ژمارە 4 ی ساڵی 2006 کە هاوپێچ کراوە وەبەرهێنان ئەنجام دەدەن و پڕۆژەکانیان دەبێت مۆڵەتیان وەرگرتبێت و پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتايی دروستکردنی بێت.

مەبەست: 

پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری و هاندان و ڕاکێشانی زیاتری وەبەرهێنەرانی خۆماڵی، بیانی بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن لەم رێگەیەشەوە هاوڵاتیان سوودمەندبن لەم خزمەتگوزاریانە.

مەرجەکان: 

١. پڕۆژەکە مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگرتبێت.

٢. دەرخستەی بۆ کرابێت.

٣. هەبوونی بودجەیەکی پەسندکراو لە لایەن پەڕلەمانەوە.

٤. پڕۆژەکە لە پلانی ساڵانە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری دانرابێت و بودجەی بۆ تەرخانکرابێت.

بەڵگەنامەکان: 

فەرمانی مۆڵەت كە بەپێی ياسای وەبەرهێنان دەدرێت بە پڕۆژەکە، بنەمايەكی ياساييە بۆ گەياندنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەکە بەپێی(9) لە مادەی 4 ياسای وەبەرهێنان.هاوپێچ

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، داواکار دەتونێت نوێنەرێک دياری بکات کە لە لايەن دادنوس (کاتب عەدل)بريکار نامەی پێدرابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێبەرامبەر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

ئەم بابەتە پەیوەستە به‌ پەسەندکردنی بودجەی ساڵانەی حکومه‌تى هەرێمى کوردستان.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەبەرهێنانی شارەکان.

دوا هەنگاو: گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ پڕۆژەکە.

ژوورەکان: 

بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان:
١. ژووری هاتوو دەرچوو بۆ تۆمارکردنی داواکاری وەبەرهێن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری.

٢. ژووری بەڕێوەبەری گشتی بۆ هامشکردنی و خستنە بەردەستی لیژنەی بودجەی گەیاندنی خزمەتگوزاری.

٣. سەرۆکی لیژنەی بوودجە بۆ وەڵامدانەوەی ژێرنووس.

٤. ژووری ئەندامانی لیژنە (ژمێریاری – ئەندزیاری) بۆ ئامادەکردنی کۆنوس.

٥. سەرۆکی لیژنەی بوودجە بۆ بەرزکردنەوەی کۆنوس بۆ بەڕێوەبەری گشتی.

٦. بەڕێوەبەر بۆ پەسەندکردنی کۆنوس.

٧. سەرۆگی لیژنە بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی نوسراو.

٨. بەڕێوەبەری گشتی بۆ واژووکردنی نوسراوی بەرزکردنەوەی بۆ دەستەی وەبەرهێنان.

٩. هاتوو دەرچوو بۆ دەرکردنی یان دەرچوونی نوسراوەکە. دیوانی دەستەی وەبەرهێنان.

١٠. ژووری هاتوو دەرچوو بۆ تۆمارکردنی داواکاری.

١١. ژووری بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و دارایی و کارگێریی بۆ هامشکردنی و خستنە بەردەستی لیژنەی بودجەی گەیاندنی خزمەتگوزاری.

١٢. سەرۆکی لیژنەی بوودجە بۆ وەڵامدانەوەی هامش.

١٣. ژووری ئەندامانی لیژنە (ژمێریاری – ئەندزیاری) بۆ ئامادەکردنی کۆنوس.

١٤. سەرۆکی لیژنەی بوودجە بۆ بەرزکردنەوەی کۆنوس بۆ بەڕێوەبەری گشتی.

١٥. بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و دارایی و کارگێریی بۆ پەسەندکردنی کۆنوس.

١٦. سەرۆکی لیژنە بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی نوسراو.

١٧. بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و دارایی و کارگێڕیی بۆ واژووکردنی نوسراو.

١٨. نووسینگەی وەزیر بۆ تۆمارکردن.

١٩. سەرۆکی دەستە بۆ واژووکردنی نوسراو.

٢٠. هاتوو دەرچوو بۆ دەرکردنی یان دەرچوونی نوسراوەکە.

واژو: 

بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان:
(14) واژوو:
١. واژووی بەڕێوەبەری گشتی بۆ خستنە بەردەستی لیژنەی بودجە.

٢.(3) واژوو کە هی ئەندامانی لێژنەیە و ژمارەیان (3) ئەندامە بۆ چێککردنەوەی دەرخستەی ئامادەکراو.

٣. واژووی سەرۆکی لیژنە بۆ بەرزکردنەوەی کۆنوس.

٤. واژووی بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەرزکردنەوەی نوسراو بۆ دیوانی دەستە.

دیوانی دەستەی وەبەرهێنان:

١. واژووی بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و دارایی و کارگێڕی بۆ خستنە بەردەستی لیژنەی بودجە.

٢. (4) واژوو کە هی ئەندامانی لێژنەیە و ژمارەیان (3) ئەندامە بۆ چێکردنەوەی دەرخستەی ئامادەکراو.

٣. واژووی سەرۆکی لیژنە بۆ بەرزکردنەوەی کۆنوس.

٤. بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و دارایی و کارگێریی بۆ پەسندکردن.

٥. واژووی وەزیر لەسەر نوسراوی ئاراستەکراو بۆ وەزارەتی پلاندانان.

ژمارەی سەردان: 

وەبەرهێنەر (2) جار سەردانی دەستەی وەبەرهێنان دەکات:
١. پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. بەدواداچوون ئەگەر کەموکوریەک هەبێت بۆ لێژنەکەی ئامادە بکات.
ماوەی نێوان سەردانەکان (5) رۆژ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتی شارەوانى و گەشتوگوزار، بۆ گەیاندنی ئاووئاوەڕۆ بۆ ئامادەکردنی دەرخستە سەبارەت بە تێچووی گەیاندنی خزمەتگوزاری.

٢. وەزارەتی کارەبا، بۆ گەیاندنی کارەبا و بۆ ئامادەکردنی دەرخستە سەبارەت بە تێچووی گەیاندنی خزمەتگوزاری کارەبا.

٣. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بۆ گەیاندنی شەقام و بۆ ئامادەکردنی دەرخستە سەبارەت بە تێچووی گەیاندنی خزمەتگوزارى شه‌قام.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی دەستەی وەبەرهێنان / ب.گ. وەبەرهێنانی پاریزگاکان...

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ( هەولێر - رێگای کەرکوک ) بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا.
ژمارە تەلەفۆن –0662642079
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی (سلێمانی – سەرچنار ) تەنیشت مزگەوتی مەشغلان.
ژمارە تەلەفۆن – 0663287417
٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک (دهۆک – شەقامی مازی) بەرامبەر پەیمانگای پۆلی تەکنیکی.
ژمارە تەلەفۆن – 0627220971
٤. وێب سایتی دەستە: WWW.kurdistaninvestment.org

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟