گەڕانەوەى تەرم بۆ کوردستان

زنجیرە: 
DFR10

بریتیە لە گەڕانەوەى تەرمى هاوڵاتیانی هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوە کۆچی دوایی دەکەن.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانە کە لە دەرەوە دەژین بە بێ جیاوازى ڕەگەز و لایەنگیرى سیاسى و ئاین و زمان.

مەبەست: 

بۆ بردنەوەى تەرمی ئەو هاووڵاتیانەى کە لە دەرەوە کۆچى دوایی دەکەن بۆ هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

١.پێشکەش کردنی داواکاری لەلایەن کەس و کاری کۆچکردوو یان نوێنەرى کەس و کارى کۆچ کردوو بۆ نوێنەرایەتی کە تیایدا داوا لە نوێنەرایەتى بکەن کە خوازیارن تەرمى هاووڵاتى کۆچ کردوو بگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.
٢.ئامادەکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکان.
٣.پێشکەش کردنی داواکارى لەلایەن کۆمپانیایەکى تایبەت بە بە بردنەوەى تەرم بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم.

بەڵگەنامەکان: 

١.ناسنامەو پاسپۆرتی هاووڵاتی کۆچ کردوو ، یان کارتی نیشتەجێبوون ( ئەگەر هەبێت) .
٢.وەفات نامەی نێودەوڵەتى کە نەخۆشخانەکان لە دەرەوە دەیدەن بە کەس و کارى هاووڵاتی کۆچ کردوو.
٣.ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانە کە تیایدا ئاماژە بە شوێن و کات و هۆکارى کۆچ کردنی هاووڵاتی دەکات.
٤.بەڵگەنامەى کۆمپانیای تایبەت بە بردنەوەى تەرم، دەیسەلمێنێت کە تەرمی هاووڵاتی کۆچ کردوو بەشێوەیەکی زانستیانە هەڵگیراوەو دووچارى تێکچوون نەبووە.
٥.وێنەیەک لە گرێبەست و نووسراوی داواکاری کۆمپانیای تایبەت بە بردنەوەى تەرم لە نوێنەرایەتی بۆ لارى نەبوون لە گواستنەوەى تەرمى هاووڵاتی کۆچ کردوو بۆ هەرێمى کوردستان.
٦.ناسنامەى بارى شارستانى یان پاسپۆرتی ئەو کەسەی داوای بردنەوەى تەرمی کۆچ کردوو دەکات.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ، دەکرێت ئەم خزمەتە لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووی ئەم خزمەتگوزاریە بێبەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

تەنها(1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

• هەنگاوی یەکەم ، ئامادەکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان و ناردنیان بۆ نوێنەرایەتی.
• دواین هەنگاو، وەرگرتنەوەى سەرجەم بەلگەنامەکان لەگەڵ نوسراوى لارى نەبوون لەلایەن نوێنەرایەتیەوە بۆ گەڕانەوەى تەرمی هاوڵاتی بۆ هەرێمی کوردستان.

ژوورەکان: 

تەنها ژورى کارمەندى بەرپرس و ژورى نوێنەرى حکومەت پێویستە بۆ بەدستهێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.

• ژوورى کامەندى بەرپرس ،بە مەبەستى کارئاسانى و ئاراستەکردنى نووسراو بۆ شوێنى مەبەست .
• ژوورى نوێنەر ،بە مەبەستى مۆر و واژووکردنى نووسراو .

واژو: 

تەنها پێویستى بە واژووى نوێنەرى حکومەتى هەرێم و مۆرى نوێنەرایەتیە ، بە مەبەستى نیشاندانى ڕەزامەندى و کارئاسانى و ڕاى کردنى کارەکەى .

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەک جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بە مەبەستى هێنانەوەى تەرم ..

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر، هیچ فۆرمێکی تایبەت نیە، ، لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە کە فۆڕم هەبێت لە داهاتوودا . .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی - پەیوەندیەکانی دەرەوە- بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى - بەشى یاسایى

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟