گۆڕینی هاوبەش لە سینگل بۆ سری فەیس

زنجیرە: 
MOEL03

گۆڕینی جۆری هاوبەش لە سینگل بۆ سری فەیس بۆ سەرجەم هاوبەشان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کارەبابەریوبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

سەرجەم هاوبەشان.

مەبەست: 

بۆ گۆڕینی سیستەمی گەیاندنی کارەبا لە سینگل بۆ سری فەیس.

مەرجەکان: 

هەبوونی هاوبەشی کارەبا.

بەڵگەنامەکان: 

پسولەی کارەبا (بەرایی هەیە لەلای فەرمانگە).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە رێگای بریکارنامەی یاسایی یان ئەندامی پلە یەکی خێزانەکەوە دەکرێت ئەنجامبدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. بۆ هاوبەشی ماڵان 10،000دینار.
٢. بۆ هاوبەشی بازرگانی 20،000دینار.

ماوەی پێویست: 

(3) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

1. داواکاری پێشکەش دەکات بە بەرێوەبەرایەتی کارەبای ناوچە / فرۆشتنی ووزە.
2. گۆڕینی سیستەمی سینگل بۆ سری فەیس.

ژوورەکان: 

١. بەرێوەبەری پەیوەندی دار بۆ رەزامەندی زیادکردنی تەزوو .
٢. تەکنیک بۆ كەشف كردن .
٣. هاوبەشان فۆرمی زيادكردنی تەزوو و پاكتاوكردن .
٤. خزمەتگوزاری لێکردنەوەو و بەستانی پێوەر .
٥. خەزنە بۆ وەرگرتنی رسومات .
٦. پشکنین بۆ پشکنینی پێوەر .
٧. لێپرسراوی فرۆشتنی ووزە بۆ پەسەند کردنی مامەڵەکان .

واژو: 

١.بەرێوەبەر رەزامەندی لەسەر زیاد کردنی ووزە دەدات .
٢. تەکنیک واژوو لەسەر کەشف دەکات .
٣. هاوبەشان واژوو لەسەر فۆرمی زیاد کردنی تەزوو پاکتاوکردن .
٤.خزمەتگوزاری بۆ دڵنیابوون لە بەستانی پێوەر .
٥. خەزنە واژوو لەسەر پسولە ی رسومات دەکات .
٦. پشکنین بۆ دڵنیابون لە دروستی پێوەرەکە .
٧. لێپرسراوی فرۆشیاری ووزە بۆ پەسەند کردنی مامەڵەکە.

ژمارەی سەردان: 

دوو جار (جارى يەکەم لێ كردنەوەى پێوەری سنگل و وپاكتاوكردنى و جارى دووەم بەستانى پێوەى 3 فەيس).

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
سەرجەم فۆرمەکان لە لایەن فەرمانگەی کارەبا پڕ دەکرێتەوە پێویست بە عەریزەنووس و مۆری عەریزەنووسی ناکات.
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی کارەبا، کاروباری وزە

پارێزگای هەولێر
ژمارەی مۆبایل:07504521458
ئیمێل:abdulqaradaxi@gmail.com

بنکەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری وزەی هەولێر

بەرێوەبەرایەتیەکانی ناوشار
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 1، گەڕەکی نەورۆز، تەنیشت مزگەوتی سەید حوسێن.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 2، گەڕەکی مامۆستایان، نزیک قەبرستانی سید معروف.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 3، گەڕەکی حاکماوە، نزیک ماڵی پارێزگار.

بەرێوەبەرایەتیەکانی دەرەوەی شار
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای خەبات، فرۆشیاری وزە نزیک نەخۆشخانەی خەباتی نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، بەشی فرۆشیاری وزە بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کۆیە، فرۆشیاری وزە ناو بینایەی شارەوانی کۆیە.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە، فرۆشیاری وزە تەنیشی قائیمقامیەتی شەقڵاوە.

پارێزگای سلێمانی
ژمارەی مۆبایل:07701566712
ئیمێل:chya29mw@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى چوار باخ، پشت سلێمانى پاڵاس.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى شەکرەکە، پشت دادگاى نوێى سلێمانى.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى دوکان، دوکان، گەڕەکى تەنکى نسێ قەبرسانەکە، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى دوکان.

پارێزگای دهۆک
ژمارەی مۆبایل:07504587963
ئیمێل:dilshadkh2013@gmail.com

- ر.ب. کارەبا دهوکێ، تاخێ نەورۆز، بەرامبەر بەنکا داسنیا.
- ر.ب. کارەبا زاخو، تاخێ رکاڤا، نێزیک دادگەها زاخو.
- ر.ب. کارەبا ئاکرێ، تاخێ قاپەکى، نێزیک بنگەهێ فیترنەرى.
- ر.ب. کارەبا ئامێدیێ، تاخێ مرێبکا، تەنشت رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب. کارەبا شێخان، تاخێ سەربەستی، نێزیک رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب . کارەبا بەردەرەش، تاخێ شورش، نێزیک نەخوشخانا خازر.
- ر.ب . کارەبا سێمێلێ، تاخێ کلاڤێژ، بەرامبەر رێڤەبەریا پەروەردێ.

پارێزگای هەڵەبجە

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى شارەزور، هەڵەبجە، گەڕەکى شەهیدان، تەنیشت دادنوسى نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ، چەمچەماڵ، گەڕەکى راپەڕین، بەرامبەر نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو.

ئیدارەی راپەڕین

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رانیە، رانیە، گەڕەکى داستان، تەنیشت قایمقامیەتى رانیە.

ئیدارەی گەرمیان
ژمارەی مۆبایل:07702509763
ئیمێل:Adeljala200@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى گەرمیان، کەلار، تەنیشت ویستگەى 132 کەى ڤى.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای گەرمیان، کەلار، گەڕەکى راپەڕین، تەنیشت نادى شێروانە.
- فرۆشتنى وزەى گەرمیان، کەلار، ناو قایقامیەت.
- ناحیەی رزگاری، سیانەى کارەبا، جادەی رزگاری-کفری.
- قەزای کفری، لە بینایى، دابەشکردنی کارەبای کفری، نزیک بینایى قایمقامیەت.
- ناحیەى بیباز، سیانەى کارەبای، ناو بازاڕ.
- ناحیەى کوکس، سیانەى کارەبا، نزیک ئاسایش.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟