گۆڕینی ناوی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی

زنجیرە: 
MOP02

دەرهێنانی ناسنامەی پۆلینکردن بە ناوی نوێی کۆمپانیا لەسەر داواکاری خاوەن کۆمپانیا.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و داراییبەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ کۆمپانیاکانی بەڵێندەرایەتی خۆماڵی.

مەبەست: 

گۆڕینی ناسنامەی پۆلینکردنە بە ناوی نوێی کۆمپانیايە.

مەرجەکان: 

١. کۆمپانیای بەڵیندەرایەتی تۆمارکرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.

٢. کۆمپانیای بەڵیندەرایەتی پۆلین کرابێت لە وەزارەتی پلاندانان.

بەڵگەنامەکان: 

پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان – زانیاری تەواو لەسەر کۆمپانیاکە (ناو و بواری کارکردن و ساڵی دامەزراندن و ناوی تەواوی بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیا) بە نوسراوێک.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەتوانرێت ئەگەر بریکارنامەی فەرمی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها (5000) پێنج هەزار دینارە. بە پێی نوسراوی وەزارەتی دارایی.هاوپێچ کراوە

ماوەی پێویست: 

(2) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو:
- پێشکەشکردنی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.

- دانی رسوماتی پیویست.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی ناسنامەی پۆلێنکردن.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (4) ژوور دەکات:

١. ژووری وردبینی و کۆمپیوتەر بۆ وردبینیکردنی داواکارییەکە بەپێی دۆسیەکە.

٢. ژووری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندی و ناردنی بۆ وەرگرتنی رسومات.

٣. ژووری ژمێریاری بۆ دانی رسومات.

٤. ژووری کۆمپیوتەر بۆ دروستکردنی ناسنامە.

واژو: 

(4) واژوو پێویستە، ئەمانەی لای خوارەوەن:
١. واژووی وردبین دڵنیابوون لە راستی و دروستی و تەواویی دۆکیۆمێنتەکان.

٢. واژووی بەڕێوەبەری پۆلینکردن رەزامەندیدان و بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی

٣. واژووی بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندیدان و ناردنی بۆ ژمێریار.

٤. واژووی ژمێریار بۆ وەرگرتنی رسومات.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەکات بە دوو هەنگاو خزمەتگوزاریەکە تەواو دەبێت:
١. پێشکەشکردنی پشتگیریەکان و داواکاری و دانی رسومات.

٢. وەرگرتنەوەی ناسنامەکە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

سەردانی ئەم لایەنەی خوارەوە دەکرێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان،هەولێر 30 مەتری چواریانی 11 ئادار بۆ هێنانی پشتگیری تۆمارکردنی کۆمپانیا و ناوی نوێی کۆمپانیا.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێک نیە کە پڕبکرێتەوە لە لایە خزمەتخواز. پیویستی بەمۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

وەزارەتی پلاندانان / ب.گ. کارگیڕی و دارایی/ ب. پۆلینکردنی بەڵێندەران

بەڕێوەبەرايەتی پۆلينكردنی بەڵێندەران
هةوليَر – شةقامي 60 م – نزيك پەرلەمان – بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری
تەلەفۆن : 0662230170
مۆبايل: 07502293509
E-mail: info@mop – krg.org

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟