گۆڕینی ناوی بریکار یان هەڵوەشاندنەوەی بریکار

زنجیرە: 
MTI26

بریتیە لە گۆڕینی ناوی بریکار یان هەڵوەشاندنەوەی بریکار بەهۆی ئەوەی بەساڵاچوون یان باری تەندروستیان تەواونیە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانیکۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک
مافی وەدەستهێنان: 

تەنها بۆ بریکارەکانی خۆراکە.

مەبەست: 

بریکارەکان یان بەساڵاچوون یان باری تەندروستیان تەواونیە.

مەرجەکان: 

خێزانەکان بدرێنە نزیکترین بریکار لە خۆی لە کاتی هەڵوەشاندنەوە بەڵام لە کاتی گۆڕین دەبێت کەسێکیتر لە شوێنی خۆی دیاری بکات.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی بریکاریی.

٢. ناسنامەی باری شارستانی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست ناهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها لە کاتی گۆڕینی بریکاری پێویستی بەبڕی (7,500).

ماوەی پێویست: 

(1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. هاتوو و دەرچوو.

٢. هۆبەی رێکاری.

٣. بەڕێوەبەر.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (3) ژوور دەکات:

١. ژووری بەڕێوەبەر.

٢. ژووری لێپرسراوی هۆبەی بیکار.

٣. ژووری هاتوو و دەرچوو.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. واژووی بەڕێوەبەر بۆ بڕیاردان لە کۆتایی کارەکە.

٢. واژووی لێپرسراوی هۆبەی بیکار بەهۆی بوونی لیستی ناوی بریکارەکان لەم هۆبەیە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر، هیچ فۆرمێک نیە.
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟