گۆڕینی (صنف) ئۆتۆمبێلی گەورە

زنجیرە: 
MOI16

گۆڕینی جۆری ئۆتۆمبێل لە سەرکە ترێلە بۆ هەموو جۆرەکانی تر وەکو قلاب و تانکەر و قاطرة و مقطورة وەگۆڕینی ئۆتۆمبیلی بچووک و کو تایبەت و پیکەب وتەکسی ناگریتەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمبەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاگانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەمو هاوڵاتیانە کە ئەم جۆرە ئۆتۆمیلانەیان هەیە لە سەر داواکاری خۆیان.

مەبەست: 

بە مەبەستی گۆڕینی جۆری ئۆتۆمبیلی بارهەلگر سەرکەتریلە بۆ هەموو جۆرەکانی تر بارهەلگر.

مەرجەکان: 

١. ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی یاسایی هاتبێتە ناو هەرێم.
٢. ئامادەکردنی هەموو بەڵگەنامەی یاساییەکانی کەسایەتی خۆی و مەنەفێستی ئۆتۆمبیلەکە.
٣. بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون بۆ بیانی پشتگیری نیشتەجێبوون.
٤. پشکنینی بۆ بکرێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. رەگەزنامەی عێراقی.

٢. ناسنامەی باری شارستان.

کارتی زانیاری یاخود بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە لایەن وەکیل دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. لە پشکنینی ئۆتۆمبێل (2000) هەزار دیناری عێراقی فۆرم دەدات (5000) بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە لە پشکنین (P.V.I) توندوتۆڵی و (2000) ئەگەر لە(5. ) تەن کەمتر بێ
. (3000) دینار ی عێراقی رسومات بدا بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.

ماوەی پێویست: 

پاش هێنانی نوسراوی گومەرگی و پشکنینی ئۆتۆمبێل و نوسراوی باجی دەرامەت بە یەک رۆژ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەرێم تەواو دەبێت.

هەنگاوەکان: 

نوسینی داواکاریەک لە لاین هاوڵاتی دواین هەنگاو وەرگرتنەوەی سالانە و تابلۆیەکە

ژوورەکان: 

١. پێشکەشکردنی داواکاری.
٢. رەزامەندی بەڕێوەبەری بەش.
٣. دەرکردەو وەرگرتە.
٤. سزا دان و دەست بە سەر داگرتن .
٥. پشکنینی ئۆتۆمبێل (لە دەرەوەی هاتوچۆ).
٦. ژووری ژمارە دانان.
٧. ئەگەر ئۆتۆمبیلی گەورە بوو (1,5 گن زیاتر پێویستی بە پاکانەی باجی دەرامەت هەیە،
٨. پەنجەمۆر یان واژوی خاوەن.
٩. واژوکردنی ئەفسەری تۆمار.
١٠. برینی پسولەی ژمێریاری.
١١. وەرگرتنی مامەڵە لە لایەن وردبین.
١٢. وەرگرتنی تابلۆ .
١٣. وەرگرتنی سالیانە.

واژو: 

١. واژوی بەڕێوەبەری بەش
٢. واژوی کارمەندی سزادان و دەست بەسەرداگرتن
٣. واژو ی لیژنەی پشکنین (2) کارمەند لەگەل ئەفسەریک)
٤. واژوی خاونی ئۆتۆمبێل
٥. واژو ی ئەفسەری تۆمار
٦. واژو ی نوسەری تۆمار لە سەر تۆمارەکان
٧. واژو ی نوسراوی تابلۆکان
٨. واژو ی کۆمپیوتری چاپی سالیانە.
٩. واژو ی ئەفسەر تۆمار لە سەر (سالیانە) .
١٠. لە دەرەوەی هاتوچۆ واژوی بەڕێوەبەری گومرگ لەگەڵ (2) کارمەندی بەراد لەسەر نوسراوی گومرگ.
١١. واژوی بەڕێوەبەری باجی دەرامەت لەسەر نوسراویان.

ژمارەی سەردان: 

١. نوسینی داواکاری
٢. کردنی نوسراو بۆ گومەرگ
٣. تەواوکردنی مامەلەکە
٤. کەواتە (3) جارسەردان هاتوچۆ دەکات ،بەلام ئۆتۆمبێلی (1,5) گن کەمتر لە یەک رۆژ تەواو دەبیت

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت دەکات بۆ هێنانی پاکانەی باجی دەرامەت تایبەت بەو ئامێرە کەساڵانە پێویستە باج بدات.
٢. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گومەرگ دەکات بۆ هێنانی نوسراوێک کە دەیسەلمینی ئەم ئامێرە لەرێگەکانی گومرکی سنوور بەیاسایی هاتۆتە ناو هەرێم.
٣. سەردانی کۆمپانیای تایبەت بە (p.V.I) پشکنینی ئۆتۆمبێل دەکات بۆ پشکنینی ئامیرەکە لەدڵنیابوون لەمەرجی توندوتۆڵی وسەلامەتی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
2. فۆرمی پشکنینی.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟