گۆڕینی جۆی بەرهەمی کارگە

زنجیرە: 
MTI09

بریتیە لە گۆڕینی جۆری بەرهەمی کارگەکە بە پێی پێویستی بازار.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ ئەو خاوەن کارگانەیە کە مۆڵەتی دامەزراندنیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەرگرتووە.

مەبەست: 

ئەم خزمەتە بۆ گۆڕینی جۆری بەهەمی کارگە بەکاردێت بەپێی پێویستی بازاڕی هەرێم.

مەرجەکان: 

١. پێویستە مۆڵەتی دامەزراندنی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەرگرتبێت.

٢. پێویستە مۆڵەتەکەی تەواوکردنی دامەزراندن بێت.

٣. پێویستە رەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی وەرگرتبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی.

٢. مۆڵەتی دامەزراندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

٣. تۆمارکردنی ئامێرە نوێیەکان لە دادنووس.

٤. وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی شارەوانی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای بریکارنامە بەدەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها پارەی پشکنین لە هاوڵاتیان وەردەگرێت کە (1,200) دینار.

ماوەی پێویست: 

(1) مانگ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی شارەوانی دوبارە سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (5) ژوور دەکات:

١. ژووری بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. ژووری بەڕێوەبەری هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

٣. ژووری بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

٤. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگا.

٥. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی.

واژو: 

(6) واژوو پێویستە:

١. پێویستە خاوەن کارگە داواکاری پێشکەش بکات بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

٢. واژووی بەڕێوەبەری بەشی هونەری.

٣. واژووی بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

٤. واژووی لیژنەی پشکنینی ئامێرەکان.

٥. واژووی بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر.

٦. دوبارە واژووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخوا (5) جار سەردان دەکات:

١. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. سەردانی وەزارەتی شارەوانی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.

٣. دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

٤. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگا.

٥. دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ رەزامەندی کۆتایی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتی کارەبا بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لەسەر گۆڕینی جۆری بەرهەم.

٢. ژووری بازرگانی و پیشەسازی.

٣. وەزارەتی شارەوانی بۆ گۆڕینی چالاکی کارگەی بەرهەمی پێشوی بۆ بەرهەمێکی تر و نابێت بۆ نمونە کارگەیەکی خۆراکی بکرێت بە ئاسنگەری.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر، هیچ فۆرمێک نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرێسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگاکان

1. بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر، کارگەی کەرتی تایبەت، رێگای مخمور، تەنیشت کارگەی بیبسی حیات.

2. بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی، کارگەکانی کەرتی تایبەت، لەناو کارگەی جگەرەی سلێمانی.

3. بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی دهۆک، کارگەکانی کەرتی تایبەت، لەناو کارگەی نسیج لە ماڵتا.

4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی،برایەتی، تەنیشت وەزارەتی کارەبا.

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟