گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانی (هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆکەی گەچرابێ یان کۆن بێت دەبێت نوێ بکاتەوە)

زنجیرە: 
MOI25

گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ جۆری چاپ و پلیتی نوێ ئەلمانی .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمبەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاگانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

هەمووئەو هاوڵاتیانەی کە ئۆتۆمبێلیان هەیە تابلۆکانیان گەچرایە یان کۆن بووە

مەبەست: 

بە مەبەستی گۆڕینی تابلۆی ژمارە ئۆتۆمبێل بۆ چاپی نوێ یاخود تێک چوبێ ژمارەکەی دیار نەبێ.

مەرجەکان: 

١. ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە هەمان پارێزگای بێ کە مامەڵەکەی لێ دەکرێ.

٢. ژمارەکە چاپی رەسەن بێ یاسایی کرابێ.

٣. پشکنین بۆ ئۆتۆمبێل بکات.

٤. پێبژاردنی سزاکان و دەست بەسەر داگرتنی.

٥. ئامادە بوونی خاوەنی و واژوکردنی لەلایەن ئەفسەری تۆمار.

بەڵگەنامەکان: 

١. ساڵیانەکەی پێویستە.

٢. بەڵگەنامە یاساییە کەسیەکان خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. فۆرمی تایبەت بە گۆڕینی تابلۆ نرخی (2) دوو هەزار دینار ی عێراقی.

٢. ئەگەر پشکنینی پێ بوبێ نرخی (2) دوو هەزاردینار ی عێراقی.

٣. ئەگەر (p.v.i) بە بێت نرخی (15,000) پانزە هەزار دینار ی عێراقی.

٤. (36,000) دیناری عێراقی پسولەی رسومات گۆڕینی تابلۆیەکەی بۆ کۆمپانیا دەبێت پارەکە.

٥. (5000) دیناری عێراقی بۆ کرێی بەستانی تابلۆکە پارەکەی دەدرێتە کارگەی کۆمپانیا.

ماوەی پێویست: 

پاش تەواوکردنی پشکنین تەنها یەک رۆژ پێویستە بۆ تەواوبوونی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو پرکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە گۆڕینی تابلۆ
دواین هەنگاو وەرگرتنەوەی تابلۆی ژمارەکەیە

ژوورەکان: 

١. پرکردنەوەی فۆرم.
٢. پشکنینی ئۆتۆمبێبل.
٣. ژووری سزادان و پێبژاردن.
٤. رەزامەندی بەرپرسی بەش.
٥. ژووری ئەفسەری تۆمار.
٦. برینی پسولە.
٧. ورد بین.
٨. کارگەی تابلۆکان.
٩. وەرگرتنەوەی تابلۆکە.

واژو: 

١. لە پشکنینی ئۆتۆمبێل واژوی (2) کارمەند لەگەل واژوی ئەفسەر .
٢. واژوی پێ بژاردن و دەست بەسەر داگرتن.
٣. واژوی بەرپرسی بەش.
٤. واژوی خۆی یان پەرنجە مۆر کردن .
٥. واژوی ئەفسەری تۆمار .
6. واژو لەسەر پسولەی رسومات.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. تەنها فۆرمی تایبەت بە گۆڕینی تابلۆ و پێویستی بە فۆرمی.
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟