گۆرانکاری بواری خوێندن و زانکۆ

زنجیرە: 
MOP16

گۆڕینی پسپۆری خوێندنە یاخود گۆڕینی زانکۆی خوێندنەکەی بۆ کاندیدانی پرۆگرامی تواناسازی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆییبەڕێوەبەرایەتی تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم کاندیدکراوانی پڕۆگرامی تواناسازییە بەپێی داواکاری کاندیدکراوان.

مەبەست: 

گۆڕینی پسپۆری خوێندن بۆ پسپۆریەکی تر یاخود زانکۆی خوێندنەکەی بگۆرێت بۆ زانکۆیەکی تر.

مەرجەکان: 

١. پێویستە کاندیدکراو نوسراوی پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت.

٢. رەزامەندی زانکۆی خوێندن بۆ گۆڕینی پسپۆری یاخود گۆڕینی زانکۆ.

٣. پێویستە کاندیدکراو دەستی بە خوێندنی ئەکادیمی نەکردبێ.

بەڵگەنامەکان: 

١. نوسراوی پاڵپشتی وەزارەتی پلاندانان کە پێشووتر وەریگرتبوو کە بواری خوێندن و زانکۆکەی ئاماژەی پێکراوە.

٢. رەزامەندی زانکۆکەی بهێنێت کە لاریان نيە کاندیدکراو لە پسپۆڕییەکی تر بخوێنێت یاخود زانکۆی خوێندنەکەی بگۆڕێت بۆ زانکۆیەکی تر.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای بریکارنامەی فەرمی بەدەست دێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوەی (1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: کاندیدکراو داواکاری پێشکەش بە لێژنەی تواناسازی وەزارەت دەکات.

هەنگاوی دووەم: بەدەستهێنانی رەزامەندی لێژنەی تواناسازی وەزارەت.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (3) ژوور دەکات:

١-ژووری بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢-ژووری بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی، بۆ واژووکردنی نوسراوەکەی.

٣-ژووری هاتوو و دەرچووی وەزارەت، بۆ مۆرکردن و ناردنی نوسراو.

واژو: 

(1) واژووی پێویستە:

واژووی بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان بۆ لاری نەبوونی وەزارەتی پلاندانان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردانی دەکات:

سەردانی یەکەم: داواکاری پێشکەش دەکات.

سەردانی دووەم: بۆ وەرگرتنەوەی رەزامەندی لیژنەی تواناسازی وەزارەت.

ماوەی 1 رۆژە لەنێوان سەردانی یەکەم و دووەم.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی وەزارەتی پلاندانان:

پێویستە کاندیدکراو نوسراوی رەزامەندییەکە ببات بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان، بۆ پەسەندکردن.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر فۆرمى تایبەت نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرٶیی / ب.تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم.

وەزارەتی پلاندانان/ ب.گ. پەرەپێدانی مرۆیی/ ب. تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
هەرێمی کوردستان / هەولێر / 60 مەتری نزیک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
ت/009647508613096
ئیمەیل / recd.r2@gmail.com
مالپەر / www.mop-krg.org

گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟