گومرگ کردنی کاڵاو کەلوپەلی هاوردەو هەناردە بۆ ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێم

زنجیرە: 
MOF21

پێشکەش کردنى خزمەتى گومرگ کردنى کاڵا و کەلوپەلى هاوردە و هەناردە بۆ ناو هەرێم و دەرەوەى هەرێم بەم خزمەتانەى خوارەوە دەست پێ دەکات :

١. پێشکەشکردنى ڕاگەیاندنى گومرگى (التصریحە الکمرکیە) و هەموو سەرەتا و بەڵگەکانى ترى پێویست لە لایان کۆمپانیاى بازرگانى یان بازرگانەکان.

٢. پشکنینى و خەمڵاندنی کاڵا و کەلوپەلى هاتوو بۆ ناو هەرێم یان رۆیشتوو بۆ دەرەوەى هەرێم.

٣. ووردبینى کردنى ناوەڕۆکی پسوولەکانى پشکنین و خەمڵاندن و پسوولەی (٣٧أ).

٤. وەرگرتنى بڕى پارەى رەسمى گومرگى کاڵاکە کە لەسەر پسولەى محاسبە (37أ) دیاريکراوە لە لایەن خزنە دارەکەوە و پێدانی وێنەی یەکەمی پسوولەکە بە خاوەنەکەی(وێنەی خاوەن پەیوەند ).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگ
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ کۆمپانیا بازرگانیەکان +بازرگانەکان + بریکارى کۆمپانیا بازرگانیەکان +کاسبکاران و هەموو ئەوانەى کە کارى هاوردە و هەناردەى کەلوپەل و کاڵا دەکەن .

مەبەست: 

بەمەبەستى وەرگرتنى باجى گومرگى لەسەر کاڵا و کەل وپەلەکان کە هاوردەى هەرێم یان هەناردەى دەرەوەى هەرێم دەکرێن ، بەپێی ئەو رێژەیەی لە بەهای کاڵاکان باجی گومرگی وەردەگیرێت کەلە خشتەی پێناسەی گومرگی هەرێم دا بەرامبەریان دیاری کراوە کەبریتیە لە ٢١ کۆمەڵەو ٩٧ بەش و هەر بەشێکیش بەپێی تایبەتمەندی خۆی کۆدی سەرەکی و لاوەکی بەپێی سیستەمی هەماهەنگی گومرگی جیهانی بۆ دانراوە .

مەرجەکان: 

١. هەبوونى مۆلەتى هاوردە یان مۆلەتى هەناردەى بازرگانى .

٢. پشتگیرى و ڕەزامەندى لایەنى پەیوەندى دار بە گومرگەوە بۆ هاوردەکردن یان هەناردە کردنى کالاکە (ئەگەر لە رێنماییە گومرگیەکان دا هاتبێت) وەک (بڕوانامەی کارگە ) بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل، بڕوانامەى COC کە لە لایەن کۆمپانیا پشکنەرەکانى کاڵا و کەلوپەل و کوالێتى کونترۆلى جۆرى کاڵا و کەلوپەلەکان .

٣. دڵنیایى بانک و دارایى کە پێویستە بازرگان هەیبێت .

٤. رەزامەتی لایەنی کشتوکاڵی و ڤێتەنەری و تەندروستی و ژینگە و ئەمنی- بەپێی جۆری کاڵاکە.

بەڵگەنامەکان: 

ئەو بەڵگە و ناسنامانەى پێویستن بۆ بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە بریتین لە:

١. وێنەیەک لە (بریکار نامە) ئەگەر کۆمپانیاکە یان بازرگانەکە خۆى راستەوخۆ داواى خزمەتەکە ئەکات و بە ڕیکارێکى خۆى بسپێرێ .

٢. مۆڵەتى هاوردە یان هەناردە کە لە لایەن وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى دەدرێت بە کۆمپانیا و بازرگانەکان کە ناوى بازرگان و جۆرى کاڵاکە و برى مۆڵەتى هاوردەکردنى کالاکەى بۆ ماوەیەکى دیاريکراو تێدا دیاريکراوە کە
بۆ نمونە :
ژمارەى مۆڵەت (7776).
بەروارى دەرچوون (16. 11. 2014).
بەروارى تەواوبون (15. 11. 2015).

ناوەڕۆک تێبینى
ناوى بازرگان نجم الدین محمد شریف
جۆرى کەلوپەل خۆراک
برى مۆڵەت 000 000 500 2 دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار

ناو واژوى بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى

٣. مەنەفێستى ادخال کە لە لایەن وەزارەتى گواستنەوە ئامادە کراوە تێدا بڕ و جۆرى کالاکە و ئەو وڵاتەى کە لێوە هاتووە ناوى بازرگان و ئەو شوێنەى کاڵاکەى بۆ هاتووە دیاريکراوە.

٤. نووسرراوەکانى (ئەنجامى پشکنینەکان) ى كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ كاری پشكنینی كوالیتی و کشتوکاڵى و ڤێتێرنەرى بە پێی رێنماییەکانی گومرگی ئە گەرگومرگردنی کاڵاکە پێویستی بەو پشکنینانەوی سەرەهەبێت.
٥-لەبەرواری2017-02-27لەبەڕێوەبەرایەتی گومرگى ئیبراهیم خلیل وە لەبەرواری2018-02-21 لەهەردووبەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماغ وپەروێزخان کاربەنووسراوەکانی (ئەنجامی پشکنینەکان)ی ئەوکۆمپانیانەی کەرتی تایبەتی کەکاری پشکنینی کوالیتی وکشتوکاڵی وڤێتەرنەری وبیناسازی دەکەنر،کاریان پێ دەکرێت ولایەنی کوالتی کۆنتڕۆڵی کە سەربە وەزارەتی پلان دانان بوو هیچ پەیوەندیەکی بەپشکنینی کڵابازرگانیە کان نەماوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت لەلایەنى نوێنەرى کۆمپانیا و بازرگانەکان بە دەست بهێنریت، بە مەرجێک نۆینەرەکە وەکالەتى (بریکار نامەى) یاسایى بازرگانەکەى هەبێت وە لە لایەن دەرهێنەرە گومرگیەکە (المخرج الکمرکى)کە مۆڵەت و نوسینگەی دەرهێنانی گومرگیان بەپێی یاساو رێنماییەکان پێدراوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بەپێى یاسای پێناسەى گومرگى ژمارە (٢١) ساڵى ١٩٩٣ هەرێمى کوردستان خشتەى کاڵا و کەلوپەلەکانى بازرگانى تێدا هاوپێچ کراوە و لە خشتەکەدا بەهاى هەر کاڵایەک دیارى کراوەو بەپێی ڕێژەى سەدى کە بۆ ناو هەرێم لە بەهای کاڵاکە (رەسمی گومرگی ) بۆ ناو هەرێم یان دەرەوەی هەرێم لەگەل کرێی پشکنین و کە برتییە لە ٢٠ هەزار دینار بۆ هەر بارهەڵگریکی گەورەو باجی داهات بە ڕێژەی ٣٪ لە رەسمی گومرگی وە هەندێ کرێی تر وەک :

کرێی پشکنینی تاقیگەی خۆراک ٥٠٠٠ پشکنینی فیزیاوی ١٠٠٠٠ پشکنینی کیمیاوی ١٠٠٠٠ پشکنینی بەکترۆلۆجی
کرێی پشکنینی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری ١٥٠٠٠٠ دینار
کرێی پشکنینی ڤێتەنەری ١٥٠٠٠٠ دینار
کرێی پشکنینی کشتوکاڵی ٧٥٠٠ دینار
کرێی پشکنینی سوتەمەنی هاوردە ٣٠٠٠٠ دینار
کرێی پشکنینی بیناسازی ١٥٠٠٠٠ دینار
عمولەی بانک ٤٥٠٠٠ دینار
بەهای فۆرم ٣٠٠٠ دینار
کرێی قەپان ٥٠٠٠ دینار
تێبینی /
١. ئەو شوێنانەی بانک یان لێ نیە پارەکە وەرناگیرێت عمولەی بانک وەرناگیرێت .
٢.کرێی پشکنینەکانی (کشتوکاڵی ،تەندروستی ،کۆنترۆڵی جۆری ، تاقیگەی بیناسازی )ئەم کرێیانە لە کاتێکدا وەردەگیرێن کە پشکنین و خزمەتگوزاریەکە ئەنجام درابن لە لایەن فەرمانگە تایبەتمەندیەکانی خۆیانەوە.

ماوەی پێویست: 

١. ماوەى پێویست بۆ بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە دیاریکراو نییە، ماوەکە زیاتر پەیوەندى بە بڕ و جۆرى کاڵاکە و هەبوونى مەرجەکانى بەدەستهێنانى خزمەتەکە و بوونى مستندات و سەرەتا و بەڵگەى پێویست کە بەپێی یاسا و رێنماییە گومرگیەکان دیارى کراون بە تایبەتیش ئەو کاڵایانەى کە لەکاتى هاوردەکردن و هەناردەکردن پێویستیان بە هەبوونى رەزامەندى و پشتگیرى کردنى لایەنە پەیوەنديدارەکانى گومرگەوە هەیە، وە ئەگەر پێشکەش کردنی خزمەتەکە بەشێوەی دەستی بێت لە (2)کاتژمێری پێویستە وە ئەگەر بەشێوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بێت لە یەک کاتژمێر کەمتری پێویستە.

٢. ماوه‌ی پێویست بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م خزمه‌ته‌ له‌و سێ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی گومرگ (باشماخ، حاجی ئۆمه‌ران، په‌روێزخان) له‌ كاتژمێرێك زیاتر نیه‌ چونكه‌ خزمه‌ته‌كه‌ له‌ ڕێگای سیسته‌می ئه‌لكترۆنی ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوازی یه‌ك په‌نجه‌ره‌ كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

هەنگاوەکان: 

لەو بەرێوەبەرایەتیەی کە خزمەتەکەبە شێوەی دەستی پێشکەش دەکات یەکەم هەنگاوپێشکەش کردنى ڕاگەیاندنى گومرگى (التصریحە الکمرکیە).

دواین هەنگاو بریتیە لە وەرگرتنەوەى پسوولەى گومرگى (37 أ) ە لە لایەن بازرگان یان بریکارەکانیانەوە.

لەو بەرێوەبەرایەتیەی کە خزمەتەکەی بەشێوەی ئەلیکترۆنیە یەکەم هەنگاو لە (دەروازەی هاتوو)دەست پێدەکات وە دوا هەنگاو (دەروازەی دەرچوونە )بە شێوازی یەک پەنجەرەی .

ژوورەکان: 

یەکەم /ئەگەر ئەم خزمەتە لە ناو بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ پێشکەش بکرێت ئەوا لە (ژووری هاتوو) دەست پێدەکات بۆ ژووری نوسینگەی بەرێوەبەری گشتی یان جێگرەکەی و ئینجا بۆ ژووری بەرێوەبەری گشتی و دواتر بۆ ئەم بەشە یان ئەو ژوورەی پەیوەندی بە جۆری مامەڵەکە هەیە و دواتر دوای واژووی کۆتای مامەڵەکە لە دەرچوو وەردەگیرێتەوە.
دووەم/لەو بەرێوەبەرایەتیانەی کە خزمەتەکە بەشێوەی دەستی ئەنجام دەدەن پێویستە خزمەتخواز یەک جار سەردانی ئەم بەشو ژوورانە بکات .

٢. سەردانى ژوورى بەڕێوەبەر یان ژوورى لێپسراوى بنکە گومرگیە سنووریەکە لە لایەن بەدەستهێنەرى خزمەتەکە بۆ پیشکەشکردنى ئەو ڕاگەیاندنە گومرگیەى کە ئامادەى کردبوو بە مەبەستى وەرگرتنى رەزامەندەى بۆ پشکنینى کاڵایەکەى .
٢. ژوورى پشکنینی کاڵا : بۆ ئەوەى بڕ و جۆرو خەسلەتەکانى کاڵاکە لەسەر زەوى و بەچاوى فەرمانبەرەکانى پشکنین ببینریت و ئەوەى کە دەبینریت لەسەر بڕ و جۆر و کێش و خەسلەتەکانى تر لەسەر کاڵاکە بخرێتە سەر پسوولەى پشکنینەکە .

٣. ژوورى خەملاندنی کاڵا: دەکرێت بۆ دیارى کردنى بەها و ڕەسمى گومرگى کاڵاکە کە لەسەر پسوولەى پشکنین کە بڕ و جۆر و کێشى بەپێی خشتەى پێناسەى گومرگى.

٤. ژوورى ووردبینى :بۆ ئەوەى ناوەڕۆکی پسوولەى خەملاندنەکە ووردبینى بکرێت و ئەگەر هەلەى تێدا هەبى راست بکرێتەوە .

٥. سەردانى ژوورى خەزنەدار دەکرێت بۆ ئەوەى ناوەڕۆکی پسوولەى خەملاندنەکە بخرێتە سەر مەنەفیستى گومرگى یان پسوولەى محاسبە (37أ) پارە وەرگرتن.

٦. دووبارە سەردانى کردنەوەى ژوورى ووردبینى و خەزنەدار بۆ ئەوەى (مطابقە) ى ناوەڕۆکی پسولەى خەملاندنەکە لەگەل ناوەڕۆکی پسوولەى (37أ) پارە وەرگرتنەکە بکرێت دوور بخرێتەوە لە هەلە و کەم کوریەکى ژمیریارى و نووسین و زانیاریەکانى تر .

٧. سەردانى کردنەوەسەر لە نۆى ژوورى خەزنە دار بۆ پێدانى رەسمى گومرگى کالاکەى و وەرگرتنى مەنەفیست یان پسولەى محاسبە (37 أ)
.
٨. ژوورى ئامار: بۆ تۆمار کردنى ناوەڕۆکی پسولەى (37أ) ى کاڵاکە لە ناو تۆمارگەى ئاماردا.

بەڵام لەو بەرێوەبەرایەتیەی کە سیستەمی ئەلیکترۆنی پەیرەو دەکرێت سەردانە زۆرکەم بۆتەوەو شێوازی (ئەک پەنجەرەی )یەو تەنها سەردانی ژووری مەنەفێست دەکرێت .

واژو: 

ئەو واژۆیانەى کە پێویستن بۆ بەدەستهێنانى ئەو خزمەتە بریتین لە:
١.واژوى خزمەت خوازەکە لە سەر ڕاگەیاندنى گومرگى کە خۆى پیشکەشى دەکات .
٢. واژوى بەڕێوەبەرى یان لێپرسراوى بنکەى گومرگیە سنوریەکە لەسەر ئەو ڕاگەیاندنە گومرگییەى کە خزمەتخواز پێشکەش ئەوى کردووە . .
٣. واژووى دوو فەرمانبەرى بەشى پشکنین لەسەر پسولەى پشکنینى کاڵا و کەلوپەل.
٤. واژووى لێپسراوى بەشى پشکنین لەسەر پسولەى پشکنینى کاڵا و کەلوپەل .
٥. واژووى یەک فەرمانبەرى بەشی خەمڵاندن لەسەر پسوولەى پشکنین و خەمڵاندنى کاڵا و کەڵ وپەل.
٦. واژووى یەک فەرمانبەرى بەشى ووردبینى لەسەر پسولەى پشکنین و خەمڵاندن کاڵا و کەلوپەل .
٧. واژووى خەزنەدار لەسەر پسولەى محاسبە (37 أ) ى پارە وەرگرتن بە شێوەى زیندوو.
٨. واژووى فەرمانبەرى بەشی ئامار و رەسید لەسەر پسولەى راگرتنى ئامار.

وە هۆى پێویست بوونى ئەو واژویانەى سەرەوە بریتیە لە پەسەند کردنى ناوەڕۆکی فۆرم و پسولەکانى سەرەوە لە لایەن ئەو فەرمانبەرەى کە فۆرم و پسولەکانى رێکخستووە و ڕێنمایە ئیدارى و گومرگى و ژمێریاریەکان ئەو ئەرکەى بەو فەرمانبەرە سپاردووە .
٩.لەو سێ بەرێوەبەرایەتیەی گەمرگ (باشماخ،حاجی ئۆمەران ،گەرمیان /پەروێزخان )کە خزمەت و هەڵسوکەوتە گومرگیەکان بە سیستماتیک کراون ،تەنها دوو واژوو پێویستە بۆ بە دەست هێنانی ئەم خزمەتە کە ئەوانیش واژووی فەرمانبەری (رێکخەری مەنەفێست) و واژوو فەرمانبەری ووردبینی یە .

ژمارەی سەردان: 

یەک جار سەردانی کردن پێویستە ،بەڵام ئەگەر پێشکەش کردنی خزمەتەکە جگە لە لایەنی گومرگی پێویستی بە رەزامەندی لایەنی پەیوەندیداری تر هەبێت زیاتر دەخایەنێ و زیاتر لە جارێک پێویستە سەردانی گومرگ بکات .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەپێی یاسا وڕێنمایەکانى گومرگ وبە پێى جۆرى کاڵاکان پێویستە سەردانى (پێش وەخت) یاخود (لە کاتى) بە دەستهێنانى خزمەتەکە بۆ لایەنى پەیوەنديدار بە گومرگەوە بکرێت ئەویش بە مەبەستى وەرگرتنى ڕەزامەندى و پشتگیرى ئەو لایەنانە بۆ هەناردە یان هاوردە کردنى کاڵا و کەلوپەلى بازرگانى کە بریتین لە :

١.وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى /بەڕێوەبەرایەتى گشتى بازرگانى هەرێم /بەشى هاوردە و هەناردەى هەرێم بکات بۆ وەرگرتنى مۆلەتى هاوردن یان هەناردن بۆ ئەو کاڵایە کە بازرگانى پێوە دەکات.

٢.وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی رێگەپێدان بە هاوردەی ئامێرو دەرمان و پێداویستی پزیشکی پشکنینی خۆراک لە رووی کوالیتیەوە .

٣. بەپێى یاسا و رێنمایەکانى گومرگ و بەپێى جۆرى کاڵا و کەلوپەلەکان (لە کاتى) بە دەست هێنانى ئەم خزمەتە پێویستە سەردانى لایەنێک بکرێت وەک :

بەڕێوەبەرایەتى کوالیتى کۆنترۆلى جۆرى یان بەڕێوەبەرایەتى و بنکەى تەندروستى خۆراک و خواردەمەنى یان بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى یان بەڕێوەبەرایەتى و بنکەى کشتوکاڵى و ڤێتەرنەرى (ئەگەر پێویست بکات) بۆ ڕاستاندنى پشتگیرى و ڕەزامەندیەکانى کە بۆ ئەم مەبەستە بە دەستى هێناون.
٤. له‌ ده‌روازه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چه‌ند كۆمپانیایه‌كی (كه‌رتی تایبه‌ت) كاری پشكنینی كاڵاكان ده‌كه‌ن كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌نداری حكومی ئه‌نجام ده‌درا.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
ئەوەى کە پێویستە لە لایەن خزمەتخوازەوە پر بکرێتەوە ئەو فۆرمەیە کە بە (ڕاگەیاندنى گومرگى) پێویستی مۆرى عەرزەنووس نییە .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسى سەردانى هاوڵاتى/ وەزارەتى دارایى و ئابوورى/بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرگ/ گومرگەکان

1/ئەم خزمەتە بە سەرپەرشتى و جاودێرى بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرگ ئەنجام دەدرێت لە ناو شارى هەولێرە لە گەرەکى منارە نزیک منارەی چۆلی.
ژمارەی مۆبایل:٠٧٥٠٧٣٠٠٥١٤
ئیمێل:kurdistancustoms@yahoo.com
kurdistancustoms@gmail.com

2/ئەم خزمەتە لە لایەن بەرێوەبەرایەتیە گومرگیەکان و دەروازە و بنکەو خالە گومرگیە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان پیشکەش دەکرێت بریتین لە :
1. بەرێوەبەرایەتى گومرگى سلێمانى / دەروازەى شارى سلێمانى /باغى بەختیارى /تەنیشت وەزارەتى بیشووى پێشمەرگە.
2.بەرێوەبەرایەتى گومرگى هەولێر / ناوى شارى هەولێر/100 مەترى /نزیک سوق مرکزى کۆن.
3. بەرێوەبەرایەتى گومرگى دهۆک /دەروازەى شارى دهۆک /سەر رێگاى موسل.
4. بەرێوەبەرایەتى گومرگى گەرمیان / دەروازى گومرگى پەروێز خان (خانەقین)/ سەر سنوورى کۆمارى ئیسلامى ئیران.
5. بەرێوەبەرایەتى گومرگى راپەرین / قەزاى پشدەر / سەر رێگاى کێلێ و هەلشۆ.
6. بەرێوەبەرایەتى گومرگى زاخۆ / قەزاى زاخۆ /سەر رێگاى ابراهیم خلیل.
7. بەرێوەبەرایەتى گومرگى میرگەسۆر /قەزارى میرگە سۆر/سەر رێگاى (گۆرەتۆو – پیران).
8. بەرێوەبەرایەتى گومرگى دەروازەى باشماخ /قەزاى پێنجۆێن /ناو دەروازەى باشماخ /سەر سنوورى کۆمارى ئیسلامى ئیران.
9. بەرێوەبەرایەتى گومرگى دەروازەى ابراهیم خلیل/ناو دەروازەى ابراهیم خلیل / سەر سنوورى تورکیا.
10 بەرێوەبەرایەتى گومرگى دەروازەى حاجى ئۆمەران/ قەزاى چۆمان /ناحیەى حاجى ئۆمەران /ناو دەروازەى حاجى ئۆمەران/سەر سنوورى ئیران.
11. بەرێوەبەرایەتى گومرگى فرۆکەخانەى هەولێر / ناو فرۆکەخانەى هەولێر نێودەولەتى .
12. بەرێوەبەرایەتى گومرگى فرۆکەخانە سلێمانى / سلێمانى /گەرەکى راپەرین /ناو فرۆکەخانەى سلێمانى نێودەولەتى.
3/ژمارە تەلەفۆنەکانی پێویست بۆ پرسیارو سەرنجەکان لەسەر خزمەتی گومرگی:-
بەرێوەبەری جێ بەجێ کار ٠٧٧٠١٤٨٤٩٤٩
بەرێوەبەری کارگێری و خۆیەتی ٠٧٥٠٤٤٧١٠٢٥
بەرێوەبەری بەهاو پێناسە ٠٧٥٠٤٨٦٩٣٥٥
بەرێوەبەری کاروباری یاسای ٠٧٥٠٤٦٦٣٢٩٤
لێپرسراوی کاروباری گومرگی ٠٧٥٠٤٤٥٤٦٣٩

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟