گواستنەوە (انتقال)

زنجیرە: 
MOJ17

گواستنەوەى موڵکێکە کە خاوەنەکەى وەفاتى کردووە بۆ ميراتگرەکانى.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرەبەڕێوەبەرايەتى تۆمارکردنى خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو هاو ڵاتيانەى کە ميراتيان لەسەر موڵکێک بۆ بەجێماوە.

مەبەست: 

بەمەبەستى ئەوەى ميراتگرەکان بتوانن رەفتارى ياسايى لەسەر موڵکەکە بکەن.

مەرجەکان: 

١. خاوەنەکەى وەفاتى کردبێت.

٢. دابەشنامەى شەرعى يان ياسايى هەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامە.

٢. قەواڵەى موڵکەکەی.

٣. دابەشنامەى شەرعى يان ياسايى.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ،لە رێگاى بريکارنامەوە دەتوانێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١.1 % لە نرخی خەملاندنی موڵك بە مەرجێك کەسەکە کەمتر لە سێ ساڵ بێت مردبێت . پاڵپشت بە بڕگە أ لە ماددە 50 لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە 114 ساڵی 1981 هەموارکراو .

٢.2 % لە نرخی خەملاندنی موڵك بە مەرجێك کەسەکە زیاتر لە سێ ساڵ بێت مردبێت . پاڵپشت بە بڕگە ب لە ماددە 50 لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە 114 ساڵی 1981 هەموارکراو .

٣.0.5 % رەسمی پول .
بەپێ ی بڕگە 2 لە لە یاسای ڕەسمی پول ژمارە 3 ساڵی 1993 هەموارکراو .
750 دینار فۆڕم

٤.19500نۆزدە هەزار و پێنج سەد دینار ئەنجامدانی کەشفی موڵکەکە کە بڕی 4000 چوار هەزار دینار بۆ کرێ ی ئەو 3 فەرمانبەرەیە کە لە لیژنەکە دەردەچن .

٥.7500 بۆ گەنجینەی دەوڵەت . پاڵپشت بە بڕگە 8 لە ماددە 53 لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە 114 ساڵی 1981 هەموارکراو و ڕێنمایی تایبەت بەم یاسایە .

٦.750 دینار وێنەی تۆمار بڕگە 2 لە ماددە 54 لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە 114 ساڵی 1981 هەموارکراو .

٧.500 دینار ڕەسمی پولبەپێ ی یاسای ڕەسمی پول ژمارە 3 ساڵی 1993 هەموارکراو و ڕێنمایی ژمارە 20061 لە 9/12/2013 .

ماوەی پێویست: 

(3) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە دەکات و فۆرمى تايبەت پڕدەکاتەوە.

٢. قەواڵەى نوێى موڵکی پێ دەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. ژوورى ياريدەدەرى بەڕێوەبەر (ئاڕاستەى ژوورى تۆمارەکانى دەکات).

٢. ژوورى دۆسيەکان (دۆسيەى موڵکەکە دەردەهێنێت).

٣. ژوورى تۆمارەکان (تۆمارى موڵکەکە دەردەهێنێت).

٤. ژوورى گڵدانەوە ( نەبوونى گڵدانەوە لەسەرى).

٥. ژوورى نۆڕين ( بۆ خەمڵاندنى نرخى موڵکەکە).

٦. ژوورى ژمێريارى ( بۆ وەرگرتنى رەسم).

٧. ژوورى تۆمارەکان ( بۆ تۆمارکردن).

٨. ژوورى ياريدەدەر (بۆ واژووکردن).

٩. ژوورى بەڕێوەبەر ( بۆ واژووکردن و ناردنى بۆ وردبينى).

١٠. ژوورى وردبينى ( بۆ وردبينى کردن).

١١. ژوورى ياريدەدەر.

١٢. ژوورى تۆمارەکان.

واژو: 

١. واژووى ياريدەدەر ( بۆ رەزامەندى ).

٢. واژووى دۆسيەکان ( دەرهێنانى دۆسيە).

٣. واژووى گڵدنەوە ( کە گڵدانەوەى لەسەر نيە).

٤. واژووى تۆمارکار ( تۆمارى کردووە).

٥. واژووى ژمێريار ( کە رەسمى لێوەرگيراوە) .

٦. واژووى وردبينى.

ژمارەی سەردان: 

١. سەردانى سەرەتايى.

٢. دواى هێنانەوەى ئەستۆپاکى لە باج.

٣. بۆ وەرگەتنەوەی وێنەی تۆماری موڵکەکە ئەگەر مامەڵەکە کێشەی نە بێت .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرەی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٢. بەڕێوەبەرایەتی باجى دەرامەتی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٣. بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆ (بۆ ئەستۆپاکی).

٤. بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٥. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (بۆ ئەستۆپاکی).

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تايبەت پڕ دەکرێتەوە. (نمونەى 10)
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە

- هەولێر -
1. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى هەولێر / بەرامبەر پارکى شانەدەر - تەنیشت ئەکوا پارک.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى هەولێر/ شەقامى 100 مەترى نزیک بەنزینخانەى ئاکار.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەشتى هەولێر / لە ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شەقڵاوە / سەرگرد - کۆنە باڵەخانەى قایمقامیەت.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى خەبات / نزیک قائیمقامیەتى خەبات.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عنکاوە / کۆمەڵگاى کارگێڕى عنکاوە.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سۆران / تەنیشت ئاسایشى ناوشار.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى مخمور / تەنیشت دادگاى مخمور.

9. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کۆیە / بەرامبەر قایمقامیەت کۆیە.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى تەق تەق / تەنیشت سەنتەرى گەنجانى تەق تەق.

11. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەلاحەدین. تەنیشت دادگاى سەلاحەدین.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رواندوز ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتى چۆمان.

- سلێمانى -
1. بەریوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى سلێمانى / نزیک خانەى داد لە شەکرەکە.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى سلێمانى / کانێسکان تەنیشت دادگاى کۆن.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى راپەڕین / تاسلوجە نزیک بەنزینخانەى برایەتى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بازیان / ناو باڵەخانەى ناحیەى بازیان.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەربەندیخان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک ئاسایشى دەربەندیخان.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارەزوور/ نزیک نەخۆشخانەى زمناکۆ.

7. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دوکان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ماوەت / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

9. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارباژێر / نزیک بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى شارباژێر.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عەربەت / ناوباڵەخانەى پۆستەوگەیاندن نزیک مزگەوتى روناکى.

11. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چەمچەماڵ / نزیک بانکى چەرمۆ و دادگاى کۆن.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەید سادق / نزیک قائیمقامیەتى سەید سادق.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پێنجوین / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگاى پێنجوین.

- دهۆک -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دهۆک / شەقامى 100 مەترى بەرامبەر ئامادەیى سەفین.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئامێدی / ناو باڵەخانەى نەخۆشخانەى گشتى ئامێدى.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەى ئاکرێ.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتى بەردەڕەش.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شێخان / بەرامبەر فەرمانگەى کشتوکاڵى شێخان.

6. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سێمێل / بەرامبەر پارکى گەورەى سێمێل.

- راپەڕین -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رانیە / کۆمەڵگاى کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتى کارەبا.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پشدەر / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگا.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى حاجیاوا / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک نەخۆشخانەى گشتى حاجیاوا.

- گەرمیان -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى گەرمیان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کفرى / نزیک گەراجى کفرى کۆن.

- هەڵەبجە -
1. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى هەڵەبجە / نزیک شارەوانى هەڵەبجە.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بیارە / نزیک فەرمانگەى بارى کەسى.

گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟