گواستنەوەی کارگۆی ئاسمانی

زنجیرە: 
MTC03

بریتیە لە پێشکەش كردنى خزمەتگوزارى بە فڕۆكەى بارهەڵگر و كۆمپانياكانى تايبەت بەهێنانى شمەك .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم فڕۆكەى بارهەڵگر و كۆمپانيا فڕۆكەوانى يەكانى تايبەت بەو بوارە.

مەبەست: 

خزمەتگوزاری کارگۆی گومرگ بۆ کۆنتڕۆلکردنی کەل و پەلی هاوردە و هەناردەکراو لە رووی سەلامەتی و بازرگانی و ئەمنی بۆ ناو وڵات ، وە هەروەها بە مەبەستى ڕایی كردنى ئيش و كارەكانى فڕۆكەخانە بە تايبەت فڕۆكەى بارهەڵگر (كارگۆ).

مەرجەکان: 

١. تێپەربوونی کەلوپەلەکان لە رووی ئاسایش و تەندروستی و ژینگەوه.
٢. وەرگرتنی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپێی جۆری کاڵاکان.
٣.پێشكەش كردنى خزمەتگوزارى يەكان مەرجى وەرگرتنى داهاتەكانە بە فڕۆکەى بارهەڵگر(کارگۆ) لە برى ئەو خزمەتانەى پێشکەشی دەکرێت وەک کرێ ی نیشتنەوە.

بەڵگەنامەکان: 

١.پێناسى ژوورى بازرگانى.
٢.نوسراو (منفێست)ى ئەو كۆمپانيايەى كەل و پەل وشمەكەكانى لێ كراوەبهێنێت.
٣. رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار بۆ هێنانى شمەك.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت لە ڕێگەى نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت چونكە بەشێك لە خزمەتگوزارى يەكانى فڕۆكەخانە سپێدراوە بە كەرتى تايبەت بە تايبەتى لە گوندى كارگۆ كە لەلايەن كۆمپانياى گۆڵفمار بەڕێوەدەبرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ فڕۆكەى بارهەڵگر پارەى وەرگيراو لەنێوان (350$)تا(3350$)ە بە پێی پەخشی دەستەی باڵای فڕۆکەونی عێراقی کە بڵاوی دەکاتەوە و ژمارەی نیە تەنها کرێی نیشتنەوە وەدەگیرێت ، دەینێرێت بۆ فڕۆکە خانەکانی عێڕاق کە هاوپێچە، وە بۆ ڕسوماتى کاڵاکان بەگوێرەى جۆرەکانیان وەردەگیرێن کە کەمترین رسومات ١% لەئامێرى پزیشکى دەست پێدەکات بۆ زۆرترین رسومات ٨٠% کە خواردنەوە کهولیەکانە ڕسوماتى لە بازرگانان وەردەگیرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوەى پێویست بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتە (3) كاتژمێرە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو :دەست پێکردن لە لایەن بەشی کارگۆ.
دووەم هەنگاو: پێدانی پسولەی مۆڵەت.

ژوورەکان: 

1. کارگۆ

2. کاروباری گومرگی (خەملاندن، وردبینی)

3. بنکەی تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی

4. کوالیتی کۆنترۆڵ، وەزارەتی پلاندانان

5. بەشی ئابوری، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

6. بنکەی فێتەرنەری، وەزارەتی کشتوکاڵ

7. هۆبەی کەرەنتینە، وەزاەتی کشتوکاڵ

واژو: 

١. واژوەکانی لایەنی گومرگی بەپێی رێنمایی گومرگی ژمارە (4) 2011 یاسایی گومرگی (23) ی ساڵی 1984ی هەموارکراو .

٢. بنکەی تەندروستی/ بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان و کۆنتڕۆڵکردنی دەرمان و ئامێری پزیشکی و پاراستنی خۆراک .

٣. کوالیتی کۆنترۆڵ/ بۆ مەبەستی کوالێتی کەلوپەل بە پێی پێوەرە جیهانیەکان .

٤. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بۆ رەزامەندی لایەنی ئەمنی بۆ مەبەستی دڵنیابوون لەوەی ئەو کەلوپەلانە سەلامەتن لە ڕووی ئەمنیەوە .

٥. بنکە فێتەرنەری/ بۆ دەرکردنی رەزامەندی وەرگرتن لە دەرمانی بەیتەرە و کۆنترۆڵکردنی پەلەوەرو ماسی و هەموو جۆرە گیان لە بەرێک بۆ دڵنیابوون لەوەی کەوا هیچ کاریگەریەکی خراپی تەندروستی نییە بۆ سەر هاوڵاتیان .

٦. کەرەنتینەی کشتوکاڵ/ بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ سەوزەو میوە یاخود تۆی سەوزەو میوە بۆ دڵنیابوون کەوا هەڵگری هیچ ڤایرۆسێکی ترسناک نین و سەلامەتن بۆ بەکار هێنان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز يەك جار سەردانى فڕۆكەخانە دەكات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١.بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بۆ دڵنیابوون لە ئەمنی کاڵاکان.
٢. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فرۆکەخانە بۆ دڵنیابوون لەڕووی بەکارهێنانەوە بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان.
٣. بنکەی فێترنەری بۆدڵنیابوون لەڕووی سەلامەتی تەندروستی.
٤. بنکەی کشتوکاڵى فرۆکەخانە بۆ دڵنیابوون لەبەربوومی کشتوکاڵی لەڕووی تەندروستیەوە.
٥. بنکەی (KMCA) بۆمەبەستی رەزامەندیدان بۆئامێری تەندروستی.
٦. بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی بۆ مەبەستی چاودێری کەلوپەلی هەناردەو هاوردە.
٧. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ: راپەڕاندنی کارە ئیداریەکانی ئەو کەلوپەلانەی کە لە فڕۆکەخانە هەناردە و هاوردە دەکرێت.
٨. دەزگا خێرخوازیەکان: بۆ هێنانی کەلوپەلی دەزگا خێرخوازیەکانە.
٩. کۆنسولخانەکان رێکخراوەکان: راپەڕاندنی کارەکانی دیبلۆمات و کارمەندەکانی سەر بەو رێکخراو لایەنانە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
تەنها فۆڕمى پێشکەش كردنى خزمەتگوزارى بە فڕۆكە لە لايەن بەشى داهات و بەڕێوەبەرایەتى چالاکى زەمینى و بەڕێوەبەرایەتى کەشتیوانى پڕدەکرێتەوە وە پێويستى بە عەريزە نووس نيە، فۆڕمەکان لەلایەن فڕۆکەخانە و کۆمپانیایى گۆڵف مار ئامادە کراوە وە بۆ وەرگرتنى کەل و پەل و پێداویستىەکان پێویستى بە فۆڕمى ڕاگەیاندنى گومرگى هەیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن-فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى / کۆمپانیاى گۆڵف مار

فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەكەوێتە باكوورى خۆرئاواى شارى سلێمانى لە دوورى 15كم لەناوەندى شارەوە ، دەكەوێتە سەر شەقامى سەرەكى سلێمانى و كەركوك سنورى شارەوانى ڕاپەڕين.
ژمارەى تەلەفۆن/ 3173191 - 3170017
ئیمەیڵ/ www.sulairport.krd
Aerodrome Reference point coordinales and site 353338N 0451852E / GPS

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟