گواستنەوەی خوێندکار لە نێوان پەیمانگا و زانکۆکان

زنجیرە: 
MHESR01

گواستنەوەى قوتابیان/ خوێندکاران لە نێوان زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێم وە هەروەها هەرێمی حکومەتى فیدراڵ وە پێچەوانەوە ئەم خزمەتگوزارییەش پێشکەش بەو قوتابیانە دەکرێت کە لەبەر هەر هۆیەک داواى گواستنەوە دەکەن لە زانکۆیەک یا پەیمانگایەک بۆ زانکۆ و پەیمانگایەکى تر ئەمەش بەپێی چەند مەرج دەبێت کە لە قوتابیەکە بەدیبێت. هەروەها لە رێنماییەکانى بەشى یەکەمى ساڵی 2017-2018. هاوپێچ کراوە

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیفەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونبەڕێوەبەرایەتی خوێندن و بڕوانامەکانهۆبەی خوێندن
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

مەبەست: 

ئەو خزمەتگوازاریە پێشکەش بە قوتابیان/خوێندکاران دەکرێت بۆ گواستنەوەیان لە نێوان زانکۆ و پەیمانگان دا بۆ گەرانەوەیان ئەو زانکۆ و پەیماگاکانەى نزیک خانەوادەیانە. وەهەروەها چارەسەکردنى ئەو بابەتانەى کە پەیوەندى بە کاروبارى قوتابیان/خوێندکاران هەیە.

مەرجەکان: 

١. گواستنەوە بۆ خوێندنى بەرزتر دەبێت یەکەم لە قۆناغى یەکەم لە 80% کەمتر نەبێت بەپێى خشتەیەکى دیاریکراوە کە هاوپێچە- قوتابى دەرچووبێت لە خوولى یەکەم بەپلەى باشە.

٢. قوتابى دایک و باوکى لە ساڵانى خوێندنى لە زانکۆ کۆچى دوایى کردبێت.

٣. ئەگەر لە ساڵانى خوێندنى لە زانکۆ یان پەیمانگا هاوسەرگیرى کردبێت.

٤. قوتابى مێ ئەگەر لە ساڵى خوێندنى منداڵى بێت.

٥. کور و کچى مامۆستاى زانکۆ یا کور و کچى فەرمانبەرانى دەزگاکانى خوێندنى باڵا.

٦. دەبێت قوتابى قۆناغى یەکەمى بڕیبێت.

٧. قوتابى لە ئێواران بۆ بەیانیان مافى گواستنەوەى نیە.

٨. گواستنەوە لە زانکۆى تایبەت بۆ زانکۆى حکومى نابێت.

٩. گواستنەوە بە پێی لیژنەى پزیشکى بە مەرجى هەندێک لە نەخۆشیەکانى دیاریکراوە لێژنەکە لە کۆلێژى
پزیشکى ئەو شوێنەى داواى گواستنەوەى بۆ دەکات.

بەڵگەنامەکان: 

١. فۆرمى گواستنەوە کە زانیاریەکان تیا تۆمارکراوە.

٢. بەلگەنامەى هاوسەرگیرى بۆ ئەوانەى بەم خالە دەگوازرێتەوە بۆ دڵنیابوون.

٣. بەلگەنامەى لە دایکبوون بۆ ئەوکەسانەى کە بەم خالە دەگوازرێتەوە.

٤. پشتگیرى فەرمانگەى باوکى ئەو قوتابیانەى کە لە دەزگاکانى خوێندنى باڵا کار دەکەین بۆ گواستنەوەى کور کچەکانیان.

٥. پشتگیرى دەزگاى شەهیدان بۆ کورو کچى شەهیدەکان.

٦. ئەم هەموو بەلگەنامانە بەپێى دۆسیەکە پێویستە.

٧. ئەو بەلگەنامانە لە رێنماییەکانى هاوپێچ دیارى کراوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

ئەم خزمەتە بە نوسراوى زانکۆ بێ ئەو کەسە خۆى سەردان بکات وەیان دەکرێت بە رێگاى باوەڕپێکراوى زانکۆکان بێت ئەمەش پێویستە بەڵگەنامەکانى پێویست هاوپێچ کرابێت بەنوسراوەکە.
لە وەزارەت پێویستى بە داواکارى نیە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

(30) خولەک پێویستە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: هاتوو.

دوا هەنگاو : دەرکردە.

ژوورەکان: 

(4) هەنگاو و (2) ژوور پێویستە :

١. ژوورى ئەرشیف ژمارە (105) بۆ دۆکیۆمینتکردنى بەراییەکانى بەڵگەنامەکە .

٢. ژوورى نوسینگە ژمارە (106) بۆ رەزامەندى بەڕێوەبەرى گشتى.

٣. ژوورى بەڕێوەبەرى خوێندن و بڕوانامەکان (108) بۆ ووردبینکردن و داڕشتنى ناوەڕۆکى نوسراوەکە و پەراوێزکردن.

٤. ژوورى چاپ ژمارە (103) بۆ چاپکردنى نووسراوەکە.

٥. ژوورى بەڕێوەبەرى گشتى ژمارە (106) بۆ واژووکردنى بەڕێوەبەرى گشتى لەسەر مامەڵەکە.

واژو: 

(3) واژووی پێویستە:

١. بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگە لەبەر ئەوەى واژووکردن لەسەر ئەم خزمەتگوزاریە تەنها لە دەسەلاتى بەرێوەبەرى گشتىیە.

٢. بەڕێوەبەرى خوێندن و بڕوانامەکان لەبەرئەوەى جێبەجێکارى خزمەتەکەیە.

٣. وەزیر تەنها لە فەرمانە وەزارییەکان لەبەر ئەوەى واژووکردن تەنها لە دەسەلاتى وەزیر دایە.

ژمارەی سەردان: 

تەنها (1) جار، ئەگەر پێویست بکات لەجارێک زیاتر ئەویش بەهۆى وەرگرتنى رەزامەندى وەزیر لەسەر هەندێک مامەڵە، لەهەموو بارێکدا (2) جار سەردان دەکرێت.
ماوەى نێوان سەردانەکان لە (5) رۆژ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. سەردانى کۆلێژو پەیمانگاکان بۆ ئەوەى زانیارى قوتابیەکە بخرێتە سەر فۆرمى گواستنەوەکە .

٢..سەرۆکایەتى زانکۆ / تۆمارگاى گشتى . بۆ ئاراستەکردنى نوسراوى گواستنەوە بۆ ئەو شوێنەى کە مەبەستێتى بۆى بگوازرێتەوە .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
- فۆرمى تایبەتى هەیە پێویستە پربکرێتەوە بۆ ئەم خزمەتگوزاریە. هاوپێچ کراوە - پێویستى بە عەریزەنووس نیە
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟