گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم

زنجیرە: 
MOI17

بۆ گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم لەسەر داوای خاونی ئۆتۆمبێل.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمبەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاگانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاوڵاتیەکی کە خاوەنی ئۆتۆمبێل بێ تۆمارکرا بێ لەیەکێک لە پارێزگاکانی هەرێم.

مەبەست: 

بۆ گواستنەوەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم.

مەرجەکان: 

١. ئۆتۆمبێلەکە هەڵگری تابلۆی یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێم بن.

٢. پشکنینی بۆ ئۆتۆمبێلەکە بکرێت و سەردانی پێ بژاردن بکرێت ئەگەر (غرامە) ی سەرپێچی کردنی سەر شەقامی لە سەر بێت دەبێت بیدات و ئەگەر نیشانەی دەست بە سەر داگرتنی لە سەر بێت دەبێت لای بات.

٣. مۆدیلی ئۆتۆمبێل لە (2000) بەسەرەوە بن.

٤. ئامادەبوونی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە یان وەکیلی لە هاتوچۆ بۆ ئەنجامدانی کارەکان.

بەڵگەنامەکان: 

١. رەگەزنامەی عێراقی.

٢. ناسنامەی کەسایەتی.

٣. کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لەکاتی پێدانی وەکاڵەتی گشتی و وەکالەی تایبەت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. لە پارێزگای نوێ وە(نقل) کرا بۆ ئۆتۆمبێل (46,500) هەزار دیناری عێراقی.
٢. لە پشکنینی ئۆتۆمبێل (2000) هەزار دیناری عێراقی دەدات ئەگەر پێویست بە پشکنین (P.V.I) نەکات.
٣. ئەگەر پێویست بە (P.V.I) بکات (15,000) هەزار دیناری عێراقی دەداتە کومپانیا.

ماوەی پێویست: 

پاش تەواوکردنی پشکنین لە هەر بەڕێوەبەرایەتیەک یەک رۆژی پێویستە واتا (٢) رۆژ بە هەمووی تاکو تەواو دەبێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاوە پشکنین ئۆتۆمبێل.
دواین هەنگاوە وەرکرتنەی سالیانە.

ژوورەکان: 

١. پشکنینی ئۆتۆمبێبل
٢. پرکردن فۆرمی رەزامەندی لەلایەن سکالا نوس
٣. رەزامەندی ئەفسەری بەش
٤. ژووری دەست بەسەر داگرتن
٥. ژووری ژمێریاری
٦. ژووری پەنچە مۆر لە لاین (ئەفسەری تۆمار
٧. ژووری وردبین
٨. بە نوسراوێک رەوانەی پارێزگای نوێ کە دەکرێت

واژو: 

لە پشکنین ئۆتۆمبێل/.
١- (2) دوو واژو کارمەندی بەراد بۆ (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل) .
٢- (1) یەک واژوی سەرۆکی لێزنەی پشکنین (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل).
لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان هەرێم /.
١. واژو ئەفسەری بەش.
٢. واژو سزادان و دەست بەسەرداگرتن.
٣. واژو خۆیەتی.
٤. پەنجەمۆر یان واژەی خۆی لەگەل واژوی ئەفسەری تۆمار .
٥. واژو وورد بین.
٦. واژو وورد بین لەسەر سجل.
٧. واژو بەڕێوەبەری هونەری لەسەر نوسراوەکە.
٨. واژو دەرکردە.

ژمارەی سەردان: 

پاش پشکنین یەک رۆژ پێویستە سەردانی سەردانی هاتوچۆی پارێزگای کۆنەکە بکات و یەک رۆژ پێویست بۆ وەرگرتنەوەی سالیانە و ژمارە پاش گواستنەوەی لە هاتوچۆ پارێزگایە نوێیەکە .

لە پارێزگای نوێ :
١. رەزامەندی بەش.
٢. ژووری دەست بەسەر داگرتن.
٣. ژووری وەرگرتەو دەرگرتە.
٤. ژووری پەنچە مۆر.
٥. دانانی ژمارەی نوێ بۆسەر ئۆتۆمبێل .
٦. رسومات (46,500 (هەزار دینار.
٧. ژووری وردبین.
٨. وەرگرتنی ژمارەی تابلۆ.
٩. وەرگرتنی سالیانە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم فۆرمی تایبەت هەیە پێویستە پربکریتەوە لە لایەن عریزە نوس پیش ئەوەی سەردانی بۆ ناو باره گا. ٢. فۆرمی پشکنینی ئۆتۆمبێل تایبەت هەیە.
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟