گرێبەستی چاپکردنی پەرتووکەکانی قۆناغەکانی خوێندن

زنجیرە: 
MED11

چاپکردنی پەرتووکەکانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن، کە ساڵانە تەندەری بۆ دەکرێت بە مەبەستی چاپکردن، هەر بۆ ئەم مەبەستە چەندەها چاپخانە و دەزگای چاپ پێشکەشی ئەم تەندەرە دەکەن و بەپێی ئەو خەسڵەتەی کە وەزارەت دایناوە و هەبوونی مەرجەکان بەئەنجامدانی پرۆسەی کردنەو و شیکردنەوەی تەندەرەکان بە پشت بەستن بە مەرجەکانی کەمکردنەوە ئەوا دەزگایەکی چاپ یاخود چاپخانەیەک ئەم کارەی بۆ دەردەچێت و دەبێت گرێبەست لەگەڵ وەزارەت بکات کە لەماوەیەکی دیاریکراو ئەم پەرتووکانە رادەستی وەزارەت بکات و مەرج نییە کەمترین نرخ وەربگیرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانبەڕێوەبەرایەتی گرێبەستە گشتییەکان و کاروباری یاساییبەشی گرێبەستە گشتییەکان
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو کۆمپانیا، دەزگای چاپەمەنی یاخود چاپخانەیەک کە توانای ئەم کارەی هەبێت و پێشتر ئەم کارەی کردبێت بەپێی بەڵگەنامە.

مەبەست: 

بە مەبەستی چاپ کردن و دابینکردنی پەرتووک بۆ قوتابیانی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

مۆڵەتی یاسایی هەبێت لە کوردستان و دەبێت تۆمارکرابێت لە تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.

بەڵگەنامەکان: 

١.ناسنامەی ئەو كەسەی واژووی گرێبەست دەكات، بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەی ئەوکەسەی کە گرێبەستەکە دەکات.
٢.ناسنامەی بەڵێندەرایەتی، بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو کەسە ئەندامە لە یەکێتی بە ڵێندەرایەتی کوردستان.
٣.مۆڵەتی یاسایی تۆماركردنی لە تۆماری كۆمپانیاكان لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان، دڵنیابوونە کە ئەوکۆمپانییایە بوونی هەیە لە هەرێمی کوردستان.
٤.بەڵگەنامەی رێگەپێدان ئەگەر نوێنەر بێت،بۆ دڵنیابوونە کە نوێنەری ئەو کۆمپانیاییە.
٥.بارمتەی سەرەتایی بە نوسراوێكی دەستەبەر كردنی كاتی (خطاب ضمان) وێنەی ئەسڵی بۆ ماوەی شەش مانگ یان چەكێكی پەسەند كراو بە بری لە 3% ی كۆی گشتی نرخی پێدراو، وەک یەکێک لە مەرجە یاساییەکانی گرێبەست دەبێت بارمتەی سەرەتای تێدابێت بە پێی رێنمایی ژمارە ٢ ساڵی ٢٠١٦ کە هاوپێچە.
٦.پسولەی كڕینی تەندەر وێنەی ئەسڵی، بۆ ئەوەی بزانرێت کە بەشدار بووە لە تەندەرەکە.
٧.لیستێك لە كارە هاوجۆرەكان، بۆ دڵنییای بوون لەوەی کە کاری لەم شێوەیەی پێ دەکرێت.
٨.بەڵگەنامەی توانستی دارایی بۆ ماوەی سێ ساڵ، بۆ زانینی لایەنی دارایی کۆمپانیا.
٩.نوسراوێكی پاكانە لە باجی دەرامەت كە نابێ بەسەرچوو بێت و پەسەند كراو بێت. بۆ ئەوەی بزانرێت قەرزاری باجی دەرامەت نییە.
١٠نوسراوی تۆماركردنی چاپخانە لە لایەنی پەیوەندیدار، کە دڵنیابین لەوەی کۆمپانیا لە کوردستان مۆلەتی رێگە پێدانی چاپخانە یان کۆمپانیای هەیە (ئەگەر لە ناوخۆ بوو).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵی دەتوانرێ‌ بە مەرجێك بەڵگەنامەی رێپێدانی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بە پێی رێنمایی دارایی (0,02%) ڕەسمی پولی دارایی و (3000) سێ هەزار دینار بەرامبەر پەسەند كردنی لەبەشی كاروباری یاسایی. بە پێی رێکخستنی ڕسووماتی فەرمانگەکانی دادنووس ژمارە ٨/٦ ٥٨٤ لە ١٥/٣/٢٠١٧ کە هاوپێچە

ماوەی پێویست: 

(90) نەوەد رۆژ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو ، کرینی تەندەر و گەرانەوەیەتی بۆ وەزارەتی پەروەردە بەپێی مەرجەکانی تەندەر.
دووەم هەنگاو ، گەیاندنی پەرتووکەکانە بەپێی وەرگرتنی کۆنووسی تایبەت.

ژوورەکان: 

1. ژمێریاری ، بۆ وەرگرتنی پسولەی کرینی تەندەر.
2. بەشی گرێبەستە گشتییەکان ، بۆ وەرگرتنی تەندەر. گەراندنەوەی تەندەر بۆ لای بریاردەری لیژنەی کردنەوەی تەندەر.
3. سەردانی دەرکردە ، بۆ وەرگرتنی وێنەی سپاردن.
4. بەشی گرێبەستە گشتییەکان ، بۆ واژوکردنی گرێبەست.
5. بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ، بۆ پێدانی پارەی رەسمی دارایی.
6. بەشی کاروباری یاسایی ، بۆ پەسەندکردنی گرێبەست.
7. بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ، بۆ پێدانی پارەی پولی پەسەندکردنی گرێبەست.

واژو: 

١. واژووی بەڕێوەبەرایەتی تەجهیزات ، بۆ دیاریکردنی تیراژی پەرتووکەکان.
٢. واژووی بەشی گرێبەستە گشتییەکان، بۆ پەسەندکردنی گرێبەستەکە.
٣. واژووی بەشی کاروباری یاسایی ، بۆ پەسەندکردنی گرێبەستەکە.
٤. واژوی شارەزای بابەتەکە ، بۆ دڵنیابوون لە چاپی بابەتەکە پێش دەستپێکردن بە چاپ کردن.
٥. واژووی وەزیر لەبەرئەوەی لایەنی یەکەم لە گرێبەستدا جەنابی وەزیر دەبێت.
٦. واژووی لیژنەی پشکنین و وەرگرتنی پەرتووکەکان بە مەبەستی ووردبینیکردن و وەرگرتنی پەرتووک.

ژمارەی سەردان: 

پێویستە (٨) هەشت جار سەردان بکات بەم شێوەیەی خوارەوە:
١. لە رۆژی كڕینی تەندەر لەماوەی (١٤)چواردە رۆژ گەرانەوی تەندەر.
٢. دوای (١٤)چواردە رۆژ کردنەوەی تەندەر (هاتنی ئارەزوومەندانەیە).
٣. لە دوای شیکردنەوەی تەندەر، ماوەی (٥) پێنج رۆژ سەردانی وەزارەت بکات بۆ ئاگادارکردنەوەی سپاردن(اشعار بالاحالة).
٤. لە ماوەی (12) دوازدە رۆژ لە رێكەوتی سپاردن سەردانی وەزارەت بکات.
٥. گۆڕینی بارمتەی سەرەتایی(خطاب ضمان)، لە سەرەتا رێژەی (٣٪)ی کۆی گشتی تەندەرەکە، لەکاتی دەرچوونی تەندەرەکە پێش واژووی گرێ بەست بارمتەی سەرەتایی دەگۆردرێت بۆ رێژەی (٥٪)ی کۆی گشتی تەندەرەکە.
٦. واژووكردنی گرێبەست، کە نابێت ماوەی نێوان سپاردن وگرێبەست کردن (12) دوازدە رۆژ زیاتربێت.
٧. سەردانی ژمێریاری بکات، لەهەمان رۆژی واژووكردنی گرێبەست.
٨. پەسندکردن لە بەشی یاسایی لە وەزارەت لەهەمان رۆژی واژووكردنی گرێبەست.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان، بۆ وەرگرتنی CD پرۆگرام بۆ چاپکردنی پەرتووکەکان.

٢. بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت ، بۆ هێنانی ئەستۆپاکی.

٣. وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، ئەگەر کۆمپانیاکە بیانی بێت بۆ هێنانی تۆماری کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر هیچ فۆرمێکی تایبەت نییە تەنها پێویستی بە کرینی تەندەرەکە هەیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی -وەزارەتی پەروەردە /بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان /بەرێوەبەرایەتی گرێبەستە گشتییەكان و كاروباری یاسایی / بەشی گرێبەستە گشتییەكان.

هەولێر - وەزارەتی پەروەردە: شەقامی 60 مەتری نزیك پەرلەمانی هەرێمی كوردستان /بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەرێوەبەرایەتی گرێبەستە گشتییەكان و كاروباری یاسایی/ بەشی گرێبەستە گشتییەكان. بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بەم ژمارە تەلەفۆنە بکەن:(0662232475).

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟