گرێبەستى کاروبارى مين

زنجیرە: 
MAA08

گرێبەستکردن لە بوارى مينپاکى (پاککردنەوە (Clearance، نيشانەکردن permanent Marking، روپێوى Survey، راهێنان Training، بەڕێوەبردنى مەترسى مين و تەقەمەنى Mine & Erw Risk Management).

دەزگای بەرپرس: 
دەزگای مینبەڕێوەبەرايەتى سەرۆکايەتى دەزگابەڕێوەبەرايەتى کاروبارى ياسايى
مافی وەدەستهێنان: 

کەسى مەعنەوى (دامو دەزگاى حکومى، کۆمپانيا).

مەبەست: 

١. پرۆژەکانى ژێرخانى ئابورى.

٢. کەمکردنەوەى مەترسى مين و پاشماوەى جەنگى نەتەقيو.

مەرجەکان: 

لايەنى داواکار بە شێوەيەکى ياسايى بوونى هەبێت لە هەرێمی کوردستان.

بەڵگەنامەکان: 

١. داواکارى فەرمى (داواکردنى خزمەت).

٢. زانيارى شوێنى پڕۆژە و داتاى پێويست بە لايەنى داواکار.

٣. ناسنامەى فەرمى يەکێک لەو بەڵگە فەرميانە (بارى کەسى، رەگەزنامە، پاسپۆرت).

٤. نوسراوى دەسەڵاتداران بۆ واژووکردنى گرێبەست.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای بريکارنامە بەدەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

(10) رۆژ پیویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى.

دوا هەنگاو: واژووکردنى گرێبەست.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (7) ژوور دەکات:

١. ژوورى کارگێڕى، بۆ وەرگرتنی داواکاری.

٢. بەڕێوەبەرایەتی پارێزگا، ژوورى بەڕێوەبەرایەتی پلان بۆ پێدانى زانيارى کار و ئامادەکردنى پرۆپۆزەل.

٣. ژوورى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروبارى کارگێڕی و دارايى بۆ هەواڵەکردنى نوسراو و پرۆپۆزەل.

٤. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروبارى تەکنيکى بۆ دەربڕينى راى تەکنيکى.

٥. جێگرى سەرۆکى دەزگا، بۆ پەسندکردن.

٦. بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى ياسايى بۆ وردبينى ياسايى و ئامادەکردنى رەشنوسى گرێبەست و گفتوگۆ لەگەل لايەنى دووەم.

٧. سەرۆکى دەزگا بۆ پەسەندکردن و واژووکردن.

واژو: 

(5) واژووی پێویستە:

١. بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى مين/ پارێزگا.

٢. بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى کارگێڕى و دارايى.

٣. بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى تەکنيکى.

٤. جێگری سەرۆکى دەزگا.

٥. سەرۆکى دەزگا.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (3) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نيە

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. فۆرم هەیە و دەکرێت پڕ بکرێتەوە لە لايەن خزمەتخوازەکە. ٢. پێويستى بە عەريزەنووس ناکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟