کەشفی سەرەتایی بۆ دروستکردنی وێستگەکانی سوتەمەنی

زنجیرە: 
MNR04

پارێزگای(هەلێر وە سلێمانی):
لە سەرەتایی دەست پێ کردن بە دروست کردنی ویستگە خاوەن وێستگە دەبێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکات بە مەبەستی پێدانی ڕێنمایی تایبەت بە دروست کردنی وێستگە لە لایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.

پارێزگای دهۆک:
پێدانا ڕێنمایت تایبەت ب ئاڤاکرنا وێستگەهان ژ لاێی لێژنا دانانا وێستگەهێ و کارگەهێن غازێ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

پارێزگای هەولێر:بۆ هەموو ئە هاوڵاتیانەی کە دەیانەوێت ویستگە دروست بکەن.

پارێزگای (سلێمانی وە دهۆک):ئەوانەی خوازیاری دانانی وێستگەی سوتەمەنین یان کارگەی غاز.

مەبەست: 

پارێزگای (هەلێر وە سلێمانی) : بۆ دروست کردنی وێستگەو پێدانی ڕێنمایی تایبەت .

پارێزگای دهۆک:بۆ ئاڤاكرنا وێسگەى سوتەمەنى و كارگەى غاز.

مەرجەکان: 

لە پارێزگای (هەولێر - سلێمانی -دهۆک):

١.پابەند بوون بە ڕێنمایی تایبەت بە مۆڵەتی وێستگەی سوتەمەنی لە پارێزگاکان .
٢.پابەند بوون بە ڕێنمایی تایبەت بە مۆڵەتی وێستگەی سوتەمەنی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.
٣.تۆمار کرابێت لە باڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان .
٤.ئەستۆپاکی کردبێت لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت.
٥جێ بە جێ کردنی مەرجی سەلامەتی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی.
٦.لایەنگری 12 فەرمانگەی حکومی بە دەست هێنابێت کە لە پارێزگا ئاراستەی دەکەن .
٧.نەخشەی وێستگەکەی پێ بێت.

بەڵگەنامەکان: 

پارێزگای هەلێر:
تەنها بەڵگەی ڕێگە پێدانی پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئەم وێستگەیە ڕێگا پێدراوە لە گەڵ هێنانی نەخشە.

پارێزگای سلێمانی :
بەڵگە نامە پێویست ناکات خاوەن کار یان بریکارەکەی دەبێت ئەمانە بهێنێت:

١.هێنانی نوسراو بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن پارێزگاوە یان یەکەی کارگێڕی .
٢.هێنانی پشتگیری ئەو 12فەرمانگەی کە پارێزگا پابەندی کردوین .

پارێزگای دهۆک:

١.بەڵگەنامێت ئەردى بومەستا دياركرنا جورى ئەردى( ملك صرف يان مساطحە) .
٢.كەشفا هەمى فەرمانگەهێت پەيوەندار بو وەرگرتنا ڕەزامەنديا وان ڕێڤەبەريێن پەيوەنديدار.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە پارێزگای (هەولێر - سلێمانی -دهۆک):
بەڵێ،دەکرێت لە ڕێگای بریکارنامەی یاسایی پەسەندکراو لە فەرمانگەی دادنوسی دەرچووبێـت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

پارێزگای هەولێر/ بێ بەرامبەرە.

پارێزگای سلێمانی/ برى (150000) دينار بۆ کەشفی سەرەتایی.
هاوپێچ/ وەزارەتی دارایی ئابوری -بەڕێوەبەری گشتی دارایی / ژمێریاری ژمارە 8457 بەروار2008/5/11 بڕگەی (1).

پارێزگای دهۆک/ وەرگرتنا گوژمێ (150000)دينار. وەک ڕسومات ب دەمێ وەرگرتنا ڕەزامەندیا ئاڤاکرنێ لدویف پسولا 37 (أ).

ماوەی پێویست: 

لە پارێزگای (هەولێر وە دهۆک): يه‌ک رۆژ.

لە پارێزگای (سلێمانی): لە باڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان ئەگەر مامەڵەکە یاسایی بێت پێویستی بە دوو ڕۆژ هەیە.

هەنگاوەکان: 

پارێزگای(دهۆک و هەولێر):

پێشکەشکردنی داواکاری وەک هەنگاوی یەکەم ، دواتر پەسەند دەکرێ لە لایەن لیژنەی تایبەتەوە .

پارێزگای (سلێمانی):

هێنانی نووسراوی پارێزگا یان یەکەی ئیداری بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان .

ژوورەکان: 

هەولێر :
١. سەردانی بەڕێوەبەر دەکات بۆ وەرگرتن و ڕەزامەندی ئاراستە کردنی بۆ لیژنەی کەشفی سەرەتایی.
٢.ژووری پشکنین بۆ دانانی ڕێکەوتی ئەنجام دانی کەشفی سەرەتایی.

سلێمانی:

سێ هەنگاو .. نوسراو دەهێنێ لە ڕێی بەڕێوەبەرەوە بۆ ڕاستاندنی مامەڵەکە و ئاراستەی هۆبەی بەرهەمە نەوتیەکان دەکرێت وەکو هۆبەی پەیوەست دواتر بۆ بەشی ژمێریاری بۆ بڕینی پسولەی پارەو دواتر بۆ پشکنین بۆ ئەوەی کارەکەی بۆ بکرێت .

پارێزگای دهۆک :

١.لیژنا تایبەت یا ڤەکرنا وێستگەهان بۆ ئامادە بوونا وان ل جهێ دەست نیشان کری بۆ ئاڤاکرنا وێستگەهێ .
٢.هۆبا کارگێڕی و خۆیەتی بۆ دروست کرنا نڤیسارا ئاڤاکرنا وێستگەهێ.

واژو: 

پارێزگای هەولێر :
تەنها واژووی فەرمانبەرانی لیژنەی پێویستە کە ژمارەیان سێ فەرمانبەرە بۆ مەبەستی پەسەند کردنە دواتر مۆری پەسەند کردنی لێدەدرێت لەلایەن لیژنەی پەسەند کردنی نەخشە.

پارێزگای دهۆک :
سێ واژووێن ئەندامێن لیژنا دیفچوونا ئەردێ هانیە دەستنیشانکردن ژ بۆ ئاڤاکرنا وێستگەهێ .
ئێك واژوویا ڕێڤەبەری ژ بۆ تەمەم کرنا دوسەیا ئاڤاکرنا وێستگەهێ.

پارێزگای سلێمانی:
سێ واژوو بریتین لە :

١.بەڕێوەبەر، بۆ ڕاستاندنی مامەڵەکە .
٢.بەرپرسی هۆبەی بەرهەمە نەوتیەکان ، وەکو لێپرسراوی پەیوەست بە مامەڵەکە .
٣.ژمێریاری ، بۆ وەرگرتنی پسولە.

ژمارەی سەردان: 

پارێزگای هەولێر: يه‌ک جار.

پارێزگای سلێمانی: دوو جار ئەگەر سەرجەم بەڵگە نامەکانی تەواو بێت :
یەکەم : بۆ خستنە ڕووی مامەڵەکەی .
دووەم: بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکەی بە شێوەیەکی کۆتایی

پارێزگای دهۆک :

١.بتنێ يەك ڕۆژ پێويستە پێداچوونا ڕێڤەبەريێ بكەت ژ بو ڤەديتنا جهێ دەست نيشان كری بو دانانا وێستگەهێ يان كارگەها داگرتنا بوتلين غازێ و هەبونا مەرجێ تايبەت ب وانڤە.
٢.ل دەمێ دويماهی هاتنا ئاڤاكرنا وێستگەهێ يان كارگەهێ پێدڤى يە پێداچوونا رێڤەبەريا مە بكەت ژ بو مولەتا كاركرنێ ( بەلافكرنا بەرهەمی ).
تێبینى:- لدەمێ كێشەيەك هەبيت يان فەرمانبەر نە ئامادەبيت ئەوكات پێويستە داخواركەرەكە ماوەيەكى تر سەرەدانى بەڕێوەبەرايەتى بكەت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پارێزگای (هەلێر - سلێمانی-دهۆک):
(13)لایەنی تری پێویستە بۆ لاری نەبوونی هەر وەزارەتێک بە مەبەستی دروست کردنی وێستگە بۆ نمونە وەزارەتی کارەبای پێویستە بۆ ئەوەی ئەو وێستگەیەی دروست دەکرێت پێویستە نزیکی (ڕێک)ی کارەبا نەبێت بۆ ئەوەی نەبێتە مەترسی وەزارەتەکانی تریش بە هەمان شێوە پێویستە لاری نەبوونی خۆیان ڕابگەیەنن

١. شارەوانی ، بۆ زانیاری تەواو لە سەر پڕۆژەکە و زانیاری لە سەر شوێنی جوگرافی .

٢. بەرگری شارستانی، بۆ فەراهەم کردنی سارجەم مەرجەکانی سەلامەتی .

٣.نەخشە دانان،بۆ دیاری کردنی ئە پڕۆژانەی دەکەونە ماستەرپلانەوە.

٤.کارەبا،بۆ دووری و نزیکی لە تاوەری کارەبا .

٥.ژینگە، تا چەند پڕۆژەکە پەسندە لە ڕووی سەلامەتی ژینگەوە .

٦. ئاسەوار، تا چەند پڕۆژەکە نزیکە لە شوێنی ئاسەوار.

٧.کشتوکاڵ، زەویەکە کشتوکاڵیە یان نا .

٨.ڕێگاو بان، تا چەند دوورە لە ڕێگاو بان .

٩.خانوبەرەی (میری)، ئەگەر پڕۆژەکە یان زەویەکە موڵکی میری بێت.

١٠. باجی دەرامەت، تا چەند خاوەن پڕۆژەی قەرزاری بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتە .

١١. هاتوو چۆ، پڕۆژەکە تا چەند سەلامەتە لە ڕووی هاتوو چۆ.

١٢. قائیمقامیەت، بۆ ئاراستە کردنی مامەڵەکە .

١٣.پارێزگا، بۆ ئاڕاستە کردن و ڕاستاندنی مامەڵەکە بۆ سەرجەم فەرمانگەی پێویست .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
پارێزگای (هەلێر-سلێمانی-دهۆک): نەخێر ، تەنها لە ڕێگای پێشکەش کردنی داواکاری لە لایەن خاوەن وێستگە بۆ بەڕێوەبەر (عەریزە).
ناونیشان / ئەدرەس: 

زانیاری ئەدرەسی سەدانی هاڵاتی-وەزارەتى سامانەسروشتيەكان (بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەلێر- بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانى- بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر:

ژمارە تەلەفۆن:0662538525
شوێن:فلکەی باز پشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە
ئیمەیڵ:ZANEARYNAWT@YAHOO.COM

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی:

ژمارە تەلەفۆن:07480650738
شوێن:کازیوە تەنیشت دیلان سیتی
ئیمەیڵ:dsgeoserv2004@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک:

ژمارە تەلەفۆن:0667620765
شوێن:جادەی نزارکی نزیک زانکۆیا جیهان
ئیمەیڵ:duhoknaft@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟