کۆنتڕۆڵی جۆری بەرهەمی کۆتایی کارگە خۆراکیەکانی کەرتی تایبەت

زنجیرە: 
MTI12

بریتیە لە کۆنتڕۆڵکردنی جۆری بەرهەمی کۆتایی کارگە خۆراکیەکانی کەرتی تایبەت کە مۆڵەتیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەرگرتوە و کەشف و هێنانی نمونە بۆ تاقیکرنەوەى لە تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری
مافی وەدەستهێنان: 

کارگەکانی کەرتی تایبەت کە مۆڵەتیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەیە.

مەبەست: 

بۆ دڵنیابوونی بە پابەندبوونی کارگە خۆراکیەکانی کەرتی تایبەت بە مواسەفاتی عێراقی باوەڕپێکراو.

مەرجەکان: 

دەبێت کارگەکان مۆڵەتی دامەزراندنیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەرگرتبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. مۆڵەتی کارگە کە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەرگیرابێت.

٢. مۆڵەتی دەستەی وەبەرهێنانی هەبێت بۆ تاقیکرنەوەى بەرهەمی کۆتایی کارگەکان و ئەنجامدانی خزمەتی کۆنترۆڵی جۆری چونکە هەماهەنگی هەیە لە نێوان کۆنتڕۆڵی جۆری و دەستەی وەبەرهێنان بۆ تاقیکرنەوەى بەرهەمی کۆتایی کارگەکانی خۆراک و جەخت دەکرێت بە پابەندبوون بە رێنماییەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری بە پەیڕەوکردنی تایبەتمەندی عێراقی باوەڕپێکراو.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، ناکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(7,500) دینار بۆ پشکنین داهاتی 15% بۆ پشکنین.
تاقیکرنەوەى لێژنەکان(1,500) دینار بۆ تاقیکرنەوە داهات 85% بۆ گەنجینە.

ماوەی پێویست: 

بەندە بە جۆری تێست بۆ نمونە هەیە (3-4) رۆژی پێویستە بۆ گەیشتن بە ئەنجام و هەیە چەند کاتژمێرێکی پێویستە بۆ گەیشتن بە ئەنجام.

هەنگاوەکان: 

١. پشکنین و هێنانی نمونەی بەرهەمی کۆتایی کارگەکانی کەرتی تایبەت.

٢. تێستکردنی نمونە.

٣. ئاگادارکردنەوەی ئەنجامی تێست و رێنمایی کۆنتڕۆڵی جۆری.

٤. سزادان (غرامە) کردنی کارگە لە تێست دەرنەچوونی بە پێی رێنمایی وەزارەتی دارای.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە:

١. واژووی لێپسراوی تاقیگەکان لەسەر راپۆڕتی تێست.

٢. واژووی بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆری بۆ ئاڕاستەکردنی ئەنجامی پشکنین.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هەماهەنگی هەیە لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ تێستکردنی نمونە یاخود بۆ تەواوکردنی توێژینەوە بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا (ماجستێر، دکتۆرا) سەبارەت بە مۆڵەتدان پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تایبەتمەند بکرێت ئینجا پێش ناردنی بەرهەمی کۆتایی بۆ بازار پێویستە تێست بکرێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟