مامەڵەی گواستنەوەی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێل (کڕین وفروشتن).
بۆ هەمو هاوڵاتیەکی عێراقی وهاوڵاتی بیانی کە بەڵگەنامەی نیشتەجێ بوونیان هەیە.
کواستنەوەی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێل لەهاوڵاتیەک بۆ هاوڵاتیەکی تر.
١. ئەو هاوڵاتیەی ئۆتۆمبێلەکەی بە ناوی خۆی دەکات تەمەنی (18) ساڵی تەواو کردەبێت.
٢. ئامادەکردنی و پێشکەشکردنى هەموو بەڵگەنامەى کەسایەتیەکانی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە.
٣. بۆ هاوڵاتی هەرێم بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی پێویستە، بەلام بۆ هاوڵاتی دەرەوەی هەرێم پشتگیری نەشتەجێبوونی پێویستە.
٤. ئۆتۆمبێلەکە بە یاسایی هاتیبتە ناو سنورەکانی هەرێم.
٥. ئەگەر هاوڵاتیەکە بیانی بێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر وکرێ وبیناسازی و کشتوکاڵ بەناوی ناکرێت تەنها ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکرێت.
١. رەگەزنامەی عراقی (ئەگەر عیراقی بێ).
٢. ناسنامەی کەسایەتی (ئەگەر عیراقی بێ ).
٣. کارتی زانیاری یان (پشتگیری نیشتەجێبوون).
٤. ئەگەر بیانی بێ (پاسپۆرت وبەڵگەنامەی نشتەجێبوون لە لاین وەزارەتی ناوخۆ رێگا پێ درابێ.
بەڵێ، لەکاتی پێدانی وەکالەتی گشتی و وەکالەی تایبەت.
١. (52,500) دینار بۆ گۆڕینی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێل (کرێ، تەکسی) و (تایبەت) و ئەگەر بارهەڵگر بێت (10,500) هەزار دینار دەدات.
١. لە پشکنینی ئۆتۆمبێل (20,000) هەزار دیناری عێراقی دەدات ئەگەر پێویست بە پشکنین (P.V.I) نەکات.
٣. لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم (36,000) هەزاری عێراقی دینار دەدات بۆ دروستکردنی تابلۆ و ساڵیانە (تایبەت و کرێ) ئەگەر ترێلە بێ (54,000) هەزار دینار ی عێراقی دەدات.
پاش هێنانی فۆرمی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە ناو بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆ (یەک،1) رۆژ تابلۆی وساڵیانە وەردگرێتەوە.
١-یەکەم هەنگاوە پشکنینی ئۆتۆمبێل
دواین هەنگاوە وەرکرتنەوەی سالیانە
١. پشکنین ئۆتۆمبێل ئەگەر هاتووە ئۆتۆمبیلەکە پێویست بکات و ساڵێک بەسەرنەجوبێت لە دواین پشکنین.
٢. سزادان دەست بەسەرداگرتن 0پشکنینی ئۆتۆمبێبل.
٣. پرکردن فۆرمی تومارکردنی ئۆتۆمبێل لە لاین کاتب عریزە 0لە دەروەی بەڕێوەبەرایەتیەکە.
٤. ژووری وەرگرتە و دەرگردە.
٥. رەزامەندی ئەفسەری بەش.
٦. ژووری ژمێریاری.
٧. ژووری پەنچە مۆر لە لاین (ئەفسەری تۆمار).
٨. ژوەری وەرگرتنی مامەلەکە و تۆمارکردنی لە تۆمارکەکان.
٩. وەرگرتنی سالیانەوە.
لە پشکنین ئۆتۆمبێل/
١- (2) دوو واژو کارمەندی بەراد بۆ (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل).
٢- (1) یەک واژوی سەرۆکی لێزنەی پشکنین (دلنیابون لە سەلامەتی ئۆتۆمبێل).
٣. واژو کاتبەی کۆمپیوتر. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان هەرێم /
١. واژو ئەفسەر لە سەر مەنەفیست بۆ (راستی ودروستی مەنەفیست).
٢. واژو کارمەندی سزادان و دەست بەسەرداگرتن
٣. واژو ئەفسەری تۆمار (لە ئامادەبوون خاوەنی مامەلەگە یان بریکار).
٤. پەنجەمۆر خاونی ئۆتۆمبێل.
٥. واژو کارمەندی ژمێریاری
٦. واژو وەرگری مامەڵەکە
٧. واژو تۆمارکردنی لە سەر مامەلەکەوه.
٨. واژوکردنی لە تۆمارەکان
٩. واژو ئەفسەر تۆمار لە سەر (سالیانە).
١٠. واژو رێخری سالیانە لە سەر (سالیانە).
یەک جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.
پێویست نییە.