کوتانی مند‌اڵان

زنجیرە: 
MOH02

پێدانی ڤاکسین بە منداڵان لە تەمەنی یەک ڕۆژی تا شەش ساڵی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبنکە تەندروستیەکانهۆبەی کوتان
مافی وەدەستهێنان: 

مناڵانى تەمەن یەک ڕۆژی، لە کاتی لە دایک بوونی تا تەمەنی شەش ساڵی.

مەبەست: 

پاراستنی منداڵە لە تووش بوون بە نەخۆشی گوازراوە وەک (نەخۆشی سیل، ئیفلیجی مناڵان، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B، سورێژەی تاک و سورێژەی تێکەڵاو، کۆکە ڕەشە، گزاز، ئەنفلەوەنزا، ملە خڕێ، مێکوتە، و پێدانی ڤیتامین A.

مەرجەکان: 

١. مناڵەکە زەردوویی نەبێت.
٢. پلەی گەرمی بەرز نەبێت.
٣. ئەگەر بەر لە 9 مانگی لە دایک ببوبێت کێشی لە 2 کیلۆ و نیو زیاتر بوو ئەوا دەکوترێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. یەکەم جار دەکوترێت ناسنامەی دایک و باوکی پێویستە بۆ تۆمارکردنی ناوی و دروستکردنی کارتی کوتان.
٢. دووه‌م جار دەبێت کارتی کوتان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ بە دەست هێنانی خزمەتەکه‌.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، لە رێگای بریکار بەدەستنایەت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ به‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

یەک ڕۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. تۆمارکردنی ناوی مناڵەکە، وەرگرتنی کارتی کوتان.
٢. وەرگرتنی ڤاکسین و دیاری کردنی کاتی ڤاکسینی داهاتوو.

ژوورەکان: 

١. ژوورى تۆمار، کارمه‌ند ناوى مناڵ تۆمار ده‌کات.
٢. ژووری کوتان، کارمەندی تەندروستی ڤاکسینەکە بە منداڵەکە دەدات کاتی پێدانی ڤاکسینی داهاتوو ديارى ده‌کات.

واژو: 

لە يه‌کەم سەردان واژوى پزيشکى پێويسته‌.

ژمارەی سەردان: 

ژمارەی سەردانیەکان به‌پێى خشته‌ى ديارى کراو له‌ کارتى کوتانى منداڵان، که‌ هاوپێچ کراوه‌.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟