کوتانی ئافرەتان

زنجیرە: 
MOH18

پێدانى ڤاکسين، دژه‌ نه‌خۆشى (ده‌رده‌کۆپان ) گزاز به‌و ئافره‌تان کەته‌مه‌نىیان لەنێوان(15-49)ساڵی دایە

واتە لەوەچەنانەوەن بۆ پاراستنی ئافرەتەکە و دواترگەر دووگیان بووکۆرپەلەش دەپارێزێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبنکە تەندروستیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

هه‌موو ئاقره‌تێک له‌ته‌مه‌نى زايه‌ند (15_49) ساڵى هاوسەرگیرى کردبێت يانا.

مەبەست: 

پاراستنی ئافره‌تان له‌ته‌مه‌نى نێوان(15_49) ساڵی و کۆرپەکەی لە دوارۆژدا.

مەرجەکان: 

١. ئافره‌ته‌که‌ له‌ ته‌مه‌نى زايه‌ند (١٥_٤٩) ساڵى بێت.

٢. ئه‌م ڤاکسينه‌ى وه‌رنه‌گرتبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١.ئە گە ر کچێک مارەی برابێت لەڕێگای دادگاوە دەچێتە بنکە تەندروستی بۆ وەرگرتنی ماکوتە(ژەمی یەکەم)
ئەوکات کارتی تەندروستی بۆ دروست دەکەن دەبێت وەرەقەی دادگای لابێت.

٢. ئە گە ر کچێک بچێت بۆ وەرگرتنی ماکوتە بە بێ هۆکار ئە وە هیچ بەلگەنامەیەکی ناوێت بەلام بۆ وەرگرتنی ژەمە کانی تر دەبێت کارتی پێبت.

٣. ئەگەر دووگیان بێت لەکاتی کردنەوەی فایلی دووگیانی ژەمی یەکەمی پێ دەدرێت و ناسنامه‌ى خۆى و هاوسه‌ره‌که‌ى پێويسته‌.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر،ئەم خزمەتە بەهیچ شێوەیەک لەلایەن و نوێنەرەوە وەرناگیرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێت واتە پسوولە نابرێت.

ماوەی پێویست: 

لە هەمان رۆژدا ئەم خزمەتە بە دەست دەهێنرێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو:
١-دەچێتە ژووری تۆمار بۆ تۆمارکردنی ناو.
٢-دەچێتە هۆبەی کوتان و لەویش ناوی دنوسێت وکارتی بۆ پڕدەکڕێتەوە و ڤاکسینەکەی پێدەدرێت.
دواین هەنگاو :دیاریکردنی کاتی سە ردانی داهاتوو وەک لە فۆرمەکە داهەیە/هاوپێچکراوە.

ژوورەکان: 

(٢)ژووری پێويستە:
١-ژووری تۆمار _بۆ تۆمارکردنی ناوى خزمەتخواز.

٢-ژووری کوتان _بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسینەکە.

واژو: 

(2)واژوی ىپێویستە:
١- ناو و واژوى پزيشک بۆ هه‌ڵگرتنى به‌رپرسياريه‌تيه‌.
٢-. ناو و واژوی کارمه‌ندى ته‌ندروستى بۆهه‌ڵگرتنى بەرپرسیاريه‌تيه‌لە پێدانی ڤاکسینەکە.

ژمارەی سەردان: 

ژمارەی سەردانەکان(5)پێنج جارە
ماکوتەکە بە پێنج ژه‌م دەدرێت وەک لەفۆرمەکەدا روونکراوەتەوە وە لەخشتەی هاوپێچ دا ژمارەی سەردانەکان دیارە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستی بەهیچ دام و دەزگایەکی حکومی ناحکومی ناکات جگەلەبنکەی تەندروستی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرم نيه‌.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟