کردنەوەی لقی کۆمپانیای بیانی

زنجیرە: 
MTI04

بریتیە لە کردنەوەی لقی کۆمپانیای بیانی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ کۆمپانیا بیانیەکان.

مەبەست: 

بۆ کردنەوەی لقی کۆمپانیای بیانی.

مەرجەکان: 

کردنەوەی لقی کۆمپانیای بیانی بە پێی سیستمی ژمارە (5) ی ساڵی 1989 کردنەوەی لق و دامەزراوە و نوسینگەی نوێنەرایەتی کۆمپانیا بیانیەکان رێکدەخرێت. (هاوپێچ کراو)

بەڵگەنامەکان: 

١. ئەگەر بەڕێوەبەری لق بیانی بوو: ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە، کارتی زانیاری.

٢. ئەگەر بەڕێوەبەری لق عێراقی بوو: پاسپۆرت، کارتی نشینگە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای بریکارنامەی گشتی رەها یان بریکارنامەی تایبەتی بەدەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(300،000) سێ سەد هەزار دینار (کۆی گشتی بابەتەکان).

ماوەی پێویست: 

(3) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری لەگەڵ بەڵگەنامە پێویستەکان.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کردنەوەی لقی کۆمپانیا.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (5) ژوور دەکات:

١. ژووری هاتوو و دەرچوو.

٢. ژووری بەڕێوەبەرای گشتی.

٣. ژووری بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا بیانیەکان.

٤. ژووری ئامار.

٥. ژووری ژمێریاری.

واژو: 

(4) واژوو پێویستە:

١. واژووی ئامار.

٢. واژووی وردبین.

٣. واژووی بەڕێوەبەری تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی.

٤. واژووی بەڕێوەبەری گشتی (تۆماری کۆمپانیاکان).

ژمارەی سەردان: 

١. بڕیاری کردنەوەی لقی کۆمپانیای بۆ دەردەچێت.

٢. مۆڵەتی کردنەوەی لقی کۆمپانیای بۆ دەردەچێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

لایەنە پەیوەندیدارەکان بە چالاکی لقی کۆمپانیا بەندە وەکو (وەزارەتی ناوخۆ).

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی تایبەت هەیە بە کردنەوەی لقی کۆمپانیای بیانی و خزمەتخواز ئازادە هەر چ کاتێک پڕی بکاتەوە.
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟