کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگای تایبەت

زنجیرە: 
MHESR08

کردنەوەی زانکۆ یان پەیمانگای تایبەت (یاخود کردنەوەی بەشێکی نوێ) لە هەرێمی کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆریبەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو کەسێک کە نیازی کردنەوەی زانکۆ یان پەیمانگایەکی تایبەتی هەیە، دەتوانێت سوود لەم خزمەتە وەربگرێت, یان هەر زانکۆو پەیمانگایاکی تایبەت کە نیازی کردنەوەی کۆلێژ یان بەشێکی زانستی نوێی هەیە.

مەبەست: 

بۆ کردنەوەی زانکۆ یاخود پەیمانگایەکی تایبەت یاخود کردنەوەی بەشێکی نوێ لە زانکۆ و پەیمانگایانەی کە هەن.

مەرجەکان: 

پێویستە لەسەر پێشکەشکار، رێنمایەکانی کردنەوەی ( زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان )ی هەبێت و هەموو خاڵەکانی ئەم رێنماییە جێبەجێ بکات. کە لەم چەندخاڵەی خوارەوە ئاماژەی پێدەکەین بە کورتی:

١. لەسەرەتادا داواکارانی کردنەوەی (زانکۆ و پەیمانگە)ی نوێ داواکاریەک پێشکەش بە وەزارەت دەکەن و پێشنیاری پرۆژەکە هاوپێچ دەکەن لەگەڵ پسولەی پێدانی بڕی (12) دوانزە ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی زانکۆ یان پەیمانگەی تایبەت و بڕی (8) هەشت ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژ و بڕی (2) دووملیۆن دینار بۆ کردنەوەی بەشی زانستی وەک رسومات بەپێی رێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی (2016) دەیدەن بە وەزارەت لە بری پێشکەشکردنی داواکارییەکە و پێویستە هەموو ئەو دۆکۆمێنتانە بدرێت بە بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین بە هەردوو کۆپی (هارد و سۆفت).

٢. دوایی پێشکەشکردنی داواکاریەکە قۆناغی دیراسەکردنی داواکاریەکە دەست پێدەکات کە بە چەند قۆناغێک تێدەپەرێت کە بەشێکیان لە وەزارەت کاری لەسەر دەکرێت ئەگەر رەزامەندی درا لەسەر داواکارییەکە ئەوا دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی پەسەندکردنی و ئەنجامدانی کاری پێویست.

٣. دوای ئەوەی بڕیار لەسەر داواکاریەک دەدرێت بە پەسندە، هەندێک وردەکاری پێویستە بکرێت، وەک پڕۆژەی بینای زانکۆ کە دەبێت داواکارانی پڕۆژەی بینای تایبەت بە زانکۆ یان پەیمانگە یان کۆلێژ یان بەشی زانستی ئامادەبکەن و نابێت بە هیچ جۆرێک خوێندن بە شێوەیەکی کاتی لە بینایەک بکرێت و دواتر بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکیتر، وە هەروەها وەزارەت لەلایەنی خۆی پێش کردنەوە و دوای کردنەوەی هەر زانکۆیەک یان پەیمانگایەک لێژنەی تایبەت دەنێردرێت بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هەر کەمووکوڕیەک یاخود نەشیاوی رەوشی باڵەخانە یان نەبوونی پێداویستیەکانی خوێندن جێبەجێکردنی هەموو خاڵەکانی دڵنیایی جۆری، هەروەها دوای رەزامەندی بۆ کردنەوەی زانکۆ یان پەیمانگای تایبەت یان لقی زانکۆ یان کۆلێژ یان بەشی زانستی، ئەوا پێویستە رسومات بە وەزارەت بدرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:-
١.بۆ زانکۆی تایبەت بڕی 250،000،000 دووسەدو پەنجا ملیۆن دینار .

٢.بۆ کردنەوەی پەیمانگای تایبەت بڕی 50،000،000 پەنجا ملیۆن دینار.

٣.بۆ کردنەوەی لقی زانکۆی تایبەت بڕی 150،000،000 سەدو پەنجا ملیۆن دینار.

٤. بۆ کردنەوەی لقی پەیمانگا بڕی 35،000،000 سیو پێنج ملیۆن دینار.

٥. بۆ کردنەوەی کۆلێژ بڕی 20،000،000 بیست ملیۆن دینار.

٦. بۆ کردنەوەی بەشی زانستی بڕی 8،000،000 هەشت ملیۆن دینار.

٤.هەرلەهەمان کات وردەکاری تر پێویستە لەبەرچاو بگیرێت ئەویش جۆرو چۆنیەتی خوێندن لەزانکۆ یاخود پەیمانگا، بەشێوەیەک رەزامەندی لەسەر کۆلێژ و بەش دەدەرێت بەپێی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت و لەسەر بنەمای پێویستی هەرێم و بازاری ئێستای کار و هەروەها وەرگرتنی مامۆستا و قوتابی هەر بەپێی ستاندەرەکانی وەزارەت دەبێت.

٥.خاڵێکیتر کە زۆر گرنگ و پێویستە لەسەر زانکۆ یاخود پەیمانگەی نوێ بیکات، ئەویش جێبەجێکردنی هەموو پێوەرەکانی دڵنیایی جۆریە و کە هەر زانکۆیەک رێکاریەکی تایبەت بەخۆی دەبێت بۆ گەشتن بە باشترین دەرئەنجام و هەروەها ئامادەکردنی راپۆرتی ساڵانی تایبەت بەم پرۆسەیە و سەردانی کردنی بەردەوامی لێژنەکانی دڵنیایی جۆری بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنیان بە باشترین شێوە.

بەڵگەنامەکان: 

یاسای ژمارە 2 ساڵی 2013 کە هاوپێچ کراوە یاسای زانکۆ تاینەتەکان لە هەرێمی کوردستان- عێراق، ئەم یاسایە لە کۆمەڵێک بەش و ماددە پێکدێت کە هەموو بڕگەکانی تایبەتن بە کردنەوە و بڕیاردان لەسەر زانکۆ و پەیمانگە تایبەوتەکان لە هەرێمی کوردستان.

بەشی یەکەم - پێناسەکان: کە یەک ماددە لەخۆ دەگرێت.

بەشی دووەم - دامازراندن و ئامانجەکان: کە لەماددەی دوو تا ماددە هەشت لەخۆدەگرێت، مەبەست لەم بەشەش ئەوەیە دەزگای سەرپەرشتی کردن و دڵنیایی جۆری لە وەزارەت، هەڵسەنگاندنی کاری زانکۆ تایبەتەکان بەپێی یاسا پەیرەوە و رێنمایە رەچاوکراوەکان لە ئەستۆ دەگرێت هەر لە ماددەی دەیەم پەیوەندیدارە بە زانکۆ پابەند دەبێت بە ناردنی گشت ئەو پێداویستیانەی توانستی پێدەدات کەوا ئەرکەکانی بەجێبگەیەنێت بۆ وەزارەت.

بەشی چوارەم - پێکهاتەکانی زانکۆ:
لقی یەکەم - دەستەی ئەمیندارەکان : کە لە مادەی یازدەم و ماددەی دوازدەم پێکدێت ئەم بەشەش تایبەتە بەدەستەی ئەمیندارەکان و ئەندامانی و چۆنیەتی دابەشکردنی دەسەڵات و هەروەها هەڵگری چ بڕوانامەیەک بێت و ماوەی وەرگرتنی دەسەڵات و بەرپرس بوونی هەریەکە لە ئەندامەکانی گرنگترین ئەرکەکانیان.
لقی دووەم - تایبەتە بە ئەنجومەنی زانکۆ: کە لەماددەی سێزدە تا شازدە لەخۆدەگرێت کە هەموو بڕگەکانی تایبەت بە دابەشکردنی دەسەڵات و ئەرکی یەکە بەیەکەی ئەندامان و سەرۆکی ئەنجومەن دیاری دەکات.
لقی سێیەم - تایبەتە بە ئەنجومەنی کۆلێژ: کە لەمادەی شازدەم تا هەژدەم لەخۆدەگرێت ئەم لقە وردەکارییەکانی تایبەت بەم بابەتە تێدا روونکراوەتەوە.
لقی چوارەم - تایبەتە بە ئەنجومەنی بەش یان لق: کە تەنها ماددەی نۆزدەهەم لەخۆدەگرێت.
لقی پێنجەم - تایبەتە بە هەموو وردەکاریەکانی دەستەی وانە وتنەوە: کە ماددەی بیستەم و بیستو یەکەم پێکدێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لەلایەن نوێنەرەوە ئەنجام بدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ئەم خزمەتە بە بەرامبەرە و برى رسوماتى دیاریکراو بە پێى رێنمایی ژمارە (2)ى ساڵى (2016) کە هاوپێچ کراوە دەدرێت بە بەرێوەبەرایەتى دارایی وەزارەت ژوورى ژمارە (60).
١. بڕی (12،000،000) دوانزە ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی لە سەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی زانکۆی تایبەت یاخود پەیمانگای تایبەت، ئەم بڕە پارەیە ناگەڕێنرێتەوە ئەگەر رەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵەکە بدرێت یاخود نەدرێت.

٢. بڕی (250،000،000) دوو سەد و پەنجا ملیۆن دینار پێویستە بدرێت دوای رەزامەندی وەرگرتن لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی زانکۆی تایبەت.

٣. بڕی (50،000،000) پەنجا ملیۆن دینار دوای رەزامەندی وەرگرتن لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی پەیمانگای تایبەت.

٤. بڕی 10.000،000) دە ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی هەر لقێکی تری زانکۆی تایبەت، ئەم بڕە پارەیە ناگەڕێنرێتەوە ئەگەر رەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵەکە بدرێت یاخود نەدرێت.

٥. بڕی (150،000،000) سەد و پەنجا ملیۆن دینار دوای رەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی هەر لقێکی تری زانکۆی تایبەت.

٦. بڕی (8،000،000) هەشت ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی هەر لقێکی تری پەیمانگای تایبەت ئەم بڕە پارەیە ناگەڕێنرێتەوە ئەگەر رەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵەکە بدرێت یاخود نەدرێت.

٧. بڕی (35،000،000) سی و پێنج ملیۆن دینار دوای رەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی هەر لقێکی تری پەیمانگای تایبەت.

٨. بڕی (100،000،000) سەد ملیۆن دینار لە کاتی گۆڕینی هەر لقێکی زانکۆی تایبەت بۆ زانکۆی تایبەتی سەربەخۆ.

٩. بڕی (15،000،000) پانزە ملیۆن دینار لە کاتی گۆڕینی هەر لقێکی پەیمانگای تایبەت بۆ پەیمانگای تایبەتی سەربەخۆ.

١٠. بڕی (8،000،000) هەشت ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی کۆلێژ لە زانکۆی تایبەت، ئەم بڕە پارەیە ناگەڕێنرێتەوە ئەگەر رەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەلەکە بدرێت یاخود نەدرێت.

١١. بڕی (20،000،000) بیست ملیۆن دینار دوای رەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی کۆلێژ لە زانکۆی تایبەت.

١٢. بڕی (2،000،000) دوو ملیۆن دینار لە کاتی پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەلی کردنەوەی بەشی ئەکادیمی لە زانکۆی تایبەت یاخود پەیمانگای تایبەت، ئەم بڕە پارەیە ناگەڕێنرێتەوە ئەگەر رەزامەندی لەسەر پڕۆپۆزەڵەکە بدرێت یاخود نەدرێت.

١٣. بڕی (10،000،000) دە ملیۆن دینار دوای رەزامەندی لەسەر کردنەوەی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی بەشی ئەکادیمی لە زانکۆی تایبەت یان پەیمانگای تایبەت.

ماوەی پێویست: 

دوای پێشکەشکردنی داواکاری، لە ماوەی (90) رۆژدا ئەم خزمەتە رایی دەکرێت، ئەگەر هەموو پێداویستیەکانی کردنەوەی زانکۆ یان پەیمانگا تایبەتەکە تەواو بێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی پرۆپۆزەلێکی تێر و تەسەلە لەسەر زانکۆ یاخود پەیمانگەی داواکراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆ تایبەتەکان.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی (پەسەند)ە لەسەر کردنەوەی زانکۆ یان پەیمانگەکە، دواتر کارکردن لەسەر پرۆسەی دامەزراندنی زانکۆ یاخود پەیمانگەکە.

ژوورەکان: 

(2) هەنگاو پێویستە لەسەر داوکار بیکات ئەویش:

١. پێشکەشکردنی پرۆپۆزەلی کردنەوەی زانکۆ یاخود پەیمانگەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆ تایبەتەکان بە مەبەستی دراسەتکردن و کارکردن لەسەری.لە ژووری ژمارە (53) یان لە رێگای ئیمێڵی (asqa.office@mhe-krg.org).

٢. پێدانی بڕی رسوماتی دارایی بە بەرێوەبەرایەتی دارایی وەزارەت لە ژووری ژمارە (60) بەو شێوەیەی کەلە رێنمایی ژمارە 2 ساڵی 2016 بڕی رسوماتەکە دیاری کراوە. هاوپێچ کراوە

واژو: 

(10) واژوو پێویستە :

١. واژووی سکرتێری باڵای مۆڵەت پێدان و متمانە بەخشین بۆ دانی نوسراو بۆ بەرێوەبەرایەتی دارایی وەزارەت بۆ دانی رسوماتی دارایی بەپێی رێنمای ژمارە 2 ساڵی 2016 ( 1 واژوو).هاوپێچ کراوە

٢. واژووی ئەندامانی لێژنەی باڵای مۆڵەت پێدان و متمانە بەخشین بۆ بەرزکردنەوەی کۆنووسی کۆبونەوەی لێژنە بۆ وەزیری خوێێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی رای وەزیر، (5 واژوو).

٣. واژووی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر کۆنووسی لێژنەی باڵای مۆڵەتپیدان و متمانە بەخشین بۆ پەسندکردن یان پەسندنەکردنی کۆنووسەکە، ئەگەر داواکاریەکە پەسندکرا ئەوا بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزارەت (1واژوو).

٤. لەدوای پەسندکردنی پڕۆپۆزەلەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەت، ئەوا داواکاریەکە بە نوسراو بە واژووی وەزیر بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردانی کۆتایی،(1واژوو).

٥. لەحاڵەتی پەسندکردنی داواکاریەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران، ئەوا واژووی سەرۆکی حکومەتی هەریمی پێویستە،(1واژوو).

ژمارەی سەردان: 

لەسەر داواکاری تەنها یەک جار پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری متمانە بەخشین بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى-بەڕیوەبەرایەتى تۆمارى کۆمپانیاکان ناو و هێماى بازرگانى تایبەت بە خۆیان تۆمار بکەن.

٢. لە پاش وەرگرتنى رەزامەندى کردنەوەى لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوى زانستى لە قۆناغێک پێویستە سەردانى بەڕیوەبەرایەتى پرۆژەکان بکەن لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا، لەو کاتەى کە باڵاخانەى زانکۆکە یان پەیمانگە کە پێویستى بە پشکنین هەبێت .

٣. لە پاش وەرگرتنى رەزامەندى کردنەوەى زانکۆ یاخود پەیمانگە دەبێت لەسەر داواکارانى زانکۆ یان پەیمانگەکە سەردانى دەستەى وەبەرهێنان بکەن ئەگەر پرۆژەیەکى قازانج ویست بێت، ئەگەر پرۆژەیەکى قازانج نەویست بوو یان رێکخراوى ناحکومى بێت (NGO) ئەوە پێویست بە سەردانى وەبەرهێنان ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
پێویستە خزمەتخواز فۆرمی تایبەت بە کردنەوەی (بەش، پەیمانگە، کۆلێژ یان زانکۆ) پڕبکاتەوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی رەزامەندیە.هاوپێچ کراوە نەخیر ناکرێت ئەم فۆرمە پیشوەختە لەلایەن خزمەتخوازەوە پڕبکرێتەوە، چونکە ئەمە لەدوای وەرگرتنی پەسندەو دەرکردنی فەرمانی وەزاری ئینجا دەتوانێت ئەم فۆرمە وەربگرێت و پڕی بکاتەوە. ئەم فۆرمە پێویستی بەمۆری هیچ لایەنێکی دەرەوەی وەزارەت نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟