کردنەوەی خولی راهێنان (مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی)

زنجیرە: 
MLSA05

کردنەوەی خولی راهێنانی پیشەیی بۆ هاوڵاتیان بۆکەمکردنەوەی رێژەی بێکاری وبەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری لەبوارە جیاوازەکان وەکو (pvc، کاره‌با، ساردکەرەوە، دورمان، کۆمپیوتەر ...هتد..).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن و راهێنانی پیشەیی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ رەگەزی نێرومێ لەتەمەنی (17. 50) ساڵی.

مەبەست: 

بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەی هاوڵاتیان وکەمکردنەوەی بێکاری و زیادکردنی هەلی کار.

مەرجەکان: 

١. هاوڵاتی عێڕاقی بێت.

٢. نەخۆشی دەروونی نەبێت.

٣. تەمەنی لەنێوان (17 تا 50) ساڵی بێت.

٤. فەرمانبەر نەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. دوو وێنە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، ناتوانرێت لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

(1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: داوای وەرگرتنی.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (4) ژوور دەکات:

١. ژووری پێشوازی و پڕکردنەوەی فۆرم.

٢. ژووری چاوپێکەوتن.

٣. پڕکردنەوەی بەڵێننامە لەژووری یاسا.

٤. هۆڵی وەرشەی تایبەت بە خولەکە.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. واژووی بەرپرسی فۆرم، ئەوکەسەی کە فۆرمەکەی بۆ پڕدەکاتەوە پێویستە واژووی بکات.

٢. واژووی بەڕێوبەر رابەری خول و راهێنان واژوو لەسەر وەرگرتنی دەکات.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

جاری یەکەم: پڕکردنەوەی فۆرم و چاوپێکەوتن.

جاری دووەم: بەشداری لە خولەکان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست ناکات
تێبینی: ئەگەر کەسەکە بیانی بێت پێویستە سەردانی قائیمقامیەت یان نیشینگە بکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرمی تایبەت هەیە، لەکاتی ئامادەبوونی خۆی پردەکرێتەوە پێویستی بەمۆری عەریزەنووس نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟