کردنەوەی حیسابی بانکی بۆ رێکخراوەکان بیانیەکان

زنجیرە: 
NGO10

بەپێی یاسایی(1)ی ساڵی2011ی پەرلەمانی کوردستان هەر رێکخراویک لەهەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت پێویستەحیسابیکی بانکی هەبێت.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گشت رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیەکەلە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون (بیانی وعێراقیەکان).

مەبەست: 

بۆ دانان و راکێشانی پارەی تایبەت بە پرۆژەی رێکخراوەناحکومییەکان بەکاردێت.

مەرجەکان: 

دەبێت رێکخراوە بەپێی یاسایی ژمارە(1)ی ساڵی2011ی پەرلەمانی کوردستان لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان تۆمارکرابێت.

بەڵگەنامەکان: 

١-تەنها پێویستە فەرمانی کارگێری هەبێت ،فەرمانی کارگێری یەکیکە لەبەڵگە نامە فەرمییەکانی رێکخراوکە بە هۆی ئەهۆی ئەم فەرمانەوە دەزانرێ رێکخراو بڕگە یاساییە کانی دوای تۆماری تەواو کردەوە کە ئەویش (هە لبژاردنی دە ستە کارگێری وتصدیق کردنی تۆماری رێکخراو دادنوس).
٢-نوسراویکی ڕیکخراوکە دە سەڵاتە کانی سەرۆکی رێکراوی تێدا دیاریکرداوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت لەڕێگەی نوێنەرەوە ئەم خزمەتەوەبەدەست بهێندرێت.

هە موو رێکخراوەکان نوێنەری تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ کارو باری کاریگێری ودارایی لە گەڵ فەرمانگەی رێکخراوەناحکومیەکان ولە رێگای ئەو نوێنەرەوە نوسراو ئاراستەی بانک دەکات بەمەبەستی کردنەوەی حیسابی بانکی و پشان بانک بەنوسراوی فەرمی داوای ئە رێ (تصدق)یکردنی بەڵگەنامەکان بەنوسراوی فەرمی تۆمارکرابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

تە نهایەک رۆژ ،پێویستە پاش وردبینکردنی دۆسسیە ی رێکخراو ودڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی گشت برگە یاساییە کان نوسراوی دەکەین.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم:پێشکەشکردنی داواکاری کردنەوەی حیسابی بانکی بۆ بانک وردبینکردنی رەوشی رێکخراوەکە.
دواین هە نگاو:بە سراوی فەرمی ووڵامی نوسراوی بانک دەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

سەردانیکردنی دوو ژوو پێویستە .
١-سەر دانی ژووری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی کارگێری، بەمەبەستی (وارد)وەرگرتە کردنی نوسراو.
٢-ئاراستەکردنی ئامادەکردنی نوسراو بۆ بانک بەمەبەستی کردنەوەی حیسابی بانکی.

واژو: 

دوو واژووپێویستە:
١-واژووی یەکەم:لەبەڕێوەبەرایەتی کارگێری بەمەبەستی وەرگرتنی نوسراوەکە.
٢-واژووی دووەم:واژووی سەرۆکی فە رمانگە بۆ واژووکردنی ئەو نوسراوەی ئاراستە ی وەزارەتی دارایی دەکرێت بۆ کردنەوەی حیسابی بانکی.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار سەردانی فەرمانگە دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

لە دوایوەرگرتنی نوسراوی لە فەرمانگەی رێکخراوەناحکومییەکان،پێویست دەکات سەردانی بانک دەکات بەمەبەستی کردنەوەی حیسابەکە.

ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟