کردنەوەی حیسابی بانکی بۆ رێکخراوەکان

زنجیرە: 
NGO09

هەر رێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسایی ژمارە (1) ی ساڵی 2011 تۆمار کرابێت پێویستە حیسابێکی بانکی هەبێت، فه‌رمانگه‌ بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م خزمه‌ته‌ پێشکه‌ش به‌ رێکخراوه‌کان ده‌کات.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

رێکخراوه‌کانى بە یاسایی ژمارە (1) ی ساڵی 2011ی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون.

مەبەست: 

مامەڵەکردن و وەرگرتن و دانانی پارە لە حیسابی رێکخراوەکە بۆ کاروبارو چالاکیەکان.

مەرجەکان: 

رێکخراوه‌که‌ تۆمارکرابێت.

بەڵگەنامەکان: 

١.بەڵگەنامەی تۆمار هاوپێچ بکات.

٢. نوسراوێکی فەرمی بۆ فەرمانگەبهێنێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

له‌رێگاى نوێنه‌رى ده‌ستنيشانکراوى رێکخراوه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

(1)یەک رۆژ.

هەنگاوەکان: 

فەرمانگە نوسراوێک ئاراستەی شوێنی مەبەست دەکات بۆ کردنەوەی حیسابی بانکی.

ژوورەکان: 

١. بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی.

٢. سەرۆکی فەرمانگە بۆ واژوکردنی نوسراو.

واژو: 

سەرۆکی فەرمانگە بۆ واژوکردنی نوسراوی فەرمی.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتی دارایی و ئابورى بۆ ئاراسته‌کردنى نوسراو بۆ بانک.

٢. بانک حسابی بۆ ده‌کاته‌وه‌.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟