کردنەوەى ئەژمیرى رەوەنى

زنجیرە: 
MOF17

بۆ هەر کەسێک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمێرى هەبێت لە بانکەکان و ببێت بە خاوەن چەکى بانک.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانبانکەکان
مافی وەدەستهێنان: 

هەر هاوڵاتیەک ئارەزووى کردنەوەى ئەژمیرى هەبیت .

مەبەست: 

بۆ راپەراندنى ئێش و کارى هاوڵاتیان ئیشى کەسى یاخود دانانى پارەکانیان لە بانک .

مەرجەکان: 

١. تەمەنى ١٨ ساڵ بە سەرەوە بێت.
٢. خاوەنى رەگەزنامەى عێراقى بێت.
٣. خاوەن بریارى خۆی بێت (کامل اهلیە).
٤. خاوەن بڕى پارە بیت لە ٥٠٠٠٠ هەزار کەمتر نەبێت.
٥. بۆ کەسی بیانى (پاسپورت + اقامە + رەزامەندى لایەنى پەیوەنديدار وەک (غرفە تجارە والشرکات) و جێگاى تر.

بەڵگەنامەکان: 

تەنها یەک بەڵگەنامەى فەرمى لەمانەى خوارەوە :
(ناسنامەى بارى شارستانى +رەگەزنامەى عیراقى + پاسپورت).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، تەنها کردنەوەى ئەژمێر رەوەنى کەسەکەى دەوێت یەکەم جار و پاشان بە وکالە خاصە و عامە دەکرێتەوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها ٥٢٥٠ دینار بەم شیوەیەیە:
١/ ٣٧٥٠ دینار پارەى دەفتەر چەک (٢٥ پەرە).
٢/ ١٥٠٠دینار نرخى چاپەمەنى.
٥٢٥٠ پێنج هەزار و دوو سەد وپەنجا دینار .

ماوەی پێویست: 

تە نها٤٥ خۆلەک دەوێت.

هەنگاوەکان: 

1. رەزامەندى بەڕێوەبەرى بانک.
2. وەرگرتنەوەى دەفتر چەک .

ژوورەکان: 

1. ژوورى بەڕێوەبەرى بانک.
2. کەونتەرەى بەشى رەوەن .
3. خەزنەى بانک (وەرگرتن).
4. وەرگرتنەوەى دەفتر چەک.

واژو: 

پیویستى بە 3 واژوى هەیە.
1. واژوى بەڕێوەبەرى بانک .
2. واژوى بەرپرسى بەشى رەوەن مخول أ.
3. واژوى بەرپرسی بەشى رەوەن مخول ب .
ئەم کارە لە بەشى رەوەن دەکرێت لە بانکەکان (جارى).

ژمارەی سەردان: 

تەنها یەک جارى پێویستە بۆ بەدەستهێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویستى بە هیچ سەردانێکى دیکە ناکات بە مەرجێک یەک بەڵگەى فەرمى پێ بێت وەک (ناسنامەى بارى شارستانى، رەگەزنامەى عێراقى، پاسپورت) و ئەم خزمەتە پێویستى بە وێنە نییە .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵى فورمى تایبەت هەیە لە بانکەکان بۆ مەبەستە، تەنها لە بانک هەیە و فەرمانبەرى بەشى رەوەنى پرى دەکەنەوە و هێچ پێویستى بە (عەریزە نووس) ناکات .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوری>بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکەبازرگانیەکان،بانکەکان.

1/بانكى نيشتيمان .
2/بانكى كۆیە / دووسایدى سەررەزان /کۆمەلگاى درایی).
3/بانکى سۆرک .
4/بانکى سەربەن .
5/بانگى زاگرۆس /30مەترى /گەرەکى منارە /تەنیشت بەرێوەبەرایەتى گشتى گومرگ.
6/بانکى بێخال /اسکان /پشت سوپەرمارکێتى نێوستى .
7/بانکى سەروەران / 40 مەترى /گەرەکى کۆران/بەرامبەر بدالەى نەورۆز.
8/بانکى دووین .
9/بانکى زانکۆى هەولێر /رێگاى کەرکوک /بەرامبەر کۆلێژى ئەندازیارى .
10/بانکى ئازادى/ سۆران /شەقامى شارەوانى.
11/بانکى بەحرکە / شەقامى گشتى تەنیشت بەرێوەبەرایەتى ناحیەى بەحرکە .
12/بانکى هەریر / سەر رێگاى گشتى تەنیشت ناحیە .
13/بانکى بلێ / شارۆچکەى بلێ.
14/بانکى مێرگەسور .
15/بانکى بنەسلاوە / نزیک قائیمقامیەتى دەشتى هەولێر.
16/بانکى گولان .
17/بانکى نەورۆز / کەرەگى نەورۆز /تەنیشت بەرێوەبەرایەتى گشتى باجەکان و خانووبەرەى میرى .
18/بانکى عەنکاوە / هەولێر تەنیشت پارکى عەنکاوە.
19/بانکى فیدرال /شەقامى 30مەترى /بەرامبەر دواناوەندى کۆمارى کوران.
20/بانکى چۆمان .
21/بانکى شیرین /شەقامى 40 مەترى نزیک نەخوشخانەى نازدار بامەرنى.
22/ بانکى خلیفان.
23/بانکى برایەتى /40 مەترى /نزیک کۆمەلکاى پزیشکى فارما.
24/بانکى رەواندوز / نزیک قائیمقامیەتى رەواندوز.
25/بانکى دێدەوان /نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى .
26/بانکى منارە / هەولێر – شەقامى هەلەبجە.
27/بانکى تەق تەق.
28/بانکى حەمرین /رێگاى کۆیە.
29/بانکى بانکى قەڵات / 100 مەترى بەراممبەر نەخۆشخانەى رۆژئاوا.
30/بانکى باواجى / شارۆچکەى کۆیە.
31/بانکى زانکۆى کۆیە /شارۆچکەى کۆیە.
32/ بانکى حدیاب/عەنکاوە –جووت سایدى عەنکاوە .
33/بانکى تەکنەلۆجیاى هەولێر/ شەقامى هەلەبجە /بەرامبەر پارکى هەولێر.
34/بانکى چولى /کەرەگى منارە –تەنیشت بەرێوەبەرایەتى گشتى گمرگ.
35/ بانکى هەلگورد /دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەران.
36/ بانکى داسینا / شارى دهۆک.
37/بانکى سبنە /قەزاى سرسنک .
38/بانکى دەلال / شارى زاخو /بەرامبەر دەورا صالح یوسفى .
39/بانکى سۆلاڤ /قەزاى ئامیدى .
40/بانکى سەرهەڵدان.
41/بانکى سیپە/ قەزاى ئاکرى /تەنیشت لقى (19)پارتى دیموکراتى کوردستان.
42/بانکى شێخان/شەقامى گشتى نزیک ریڤەبەریا ئاگر ڤەمراندنا شێخان.
43/بانکى پێرس .
44/بانکى باتیفا .
45/بانکى بەردەرەش .
46/بانکى مانگیش .
47/بانکى سیمێل .
48/بانکى مەتین .
49/بانکى گارە /دهۆک – شەقامى استرالیا.
50/بانکى خابیر .
51/بانکى مالتا .
52/بانکى رزگارى .
53/بانکى ئامەد /دهۆک بەرامبەر پارکا ئازادى.
54/بانکى زانکؤی دهۆک .
55/بانکى شیلادزى.
56/بانکى سلیمانى .
57/بانکى هەلەبجە .
58/بانکى قەڵادزێ .
59/بانکى ئاشتى .
60/بانکى کفرى /کفرى – سەر شەقامى گشتى کفرى .
61/بانکى ئەزمەر .
62/بانکى رانیە / تەنیشت باخى شەقلاوە .
63/بانکى چەمچەماڵ .
64/بانکى ئاڵاى هەرێم .
65/بانکى دەربەندیخان.
66/بانکى کەلار/شەقامى گشتى بەرامبەر قائیمقامیەتى قەزاى کەلار .
67/بانکى گوێژە .
68/بانکى دوکان.
69/ بانکى فرۆکخانەى سلێمانى.
70/بانکى زانکۆى سلێمانى لە ناو زانکۆى سلێمانى .
71/بانکى پێنجوین .
72/بانکى چوارتا.
73/بانکى مەڵکەندى .
74/بانکى بابان.
75/بانکى سید صادق .
76/بانکى شارەزوور .
77/بانکى تووى مەلیک.
78/بانکى تانجەرۆ.
79/بانکى چەرموو.
80/بانکى کێوەرەش /سەر رێگاى گشتى رانیە /چوار قورنە /تەنیشت کۆمەلگاى فەرمانگەکان.
81/بانکى بەختیارى /سلێمانى /کەرەگى رزگارى /بەرامبەر مزگەوتى حاجى محمد کۆلەک.
82/بانکى سەروەرى /سلێمانى ناو کۆمەلگاى باجەکان.
83/بانکى باخان .
84/بانکى تەکنولۆجیاى سلێمانى .
85/ بانکى هیزل.
86/بانکى ماوەت .
87/بانکى کوردسات .
88/بانکى شێروانە .

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟