کاروباری ڕۆژانەی کونسوڵگەریەکان ( هەماهەنگی وەزارەتەکان، داواکاری، کێشەی هاوڵاتیانی بیانی، زیندانیان، پشتڕاست کردنەوەی بەڵگەنامەکان، ڕاستی و دروستی و گەڕانەوەی تەرم ) وە نووسینی ژمارەیەكی زۆر لە نامە و نووسراو بۆ وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم و كونسوڵگەرییەك

زنجیرە: 
DFR18

نووسراوە بۆ نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم تایبەت بەو پرسانەی پێویستی بە فەرمان و ڕەزامەندی ئەوان هەیە
-نووسینی ڕاپۆرتی تایبەت و ئامادەکردنی پووختە لەسەر پرسەکانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی ئەو ووڵاتانە کەکاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی هەیە لەسەر سیاسەت و بەرژەوەندیەکانی هەرێم. ( مەبەست لە و ووڵاتانەیە کە هاوکارى و هەماهەنگى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکەن بە تایبەت لە بواری ئاوارەو پەنابەردا و هەروەها کاریگەری و پەیوەندی باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی).
-ناردنی بانگهێشتنامە و نووسراوی گشتاندن و ڕاپۆرتی تایبەتی وەزارەتەکان و بەیاننامەکانی حکومەت بۆ نێردەی ووڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان. ( پەیوەندی بە بەستنی کۆنفرانس و کۆڕو کۆبوونەوەکانەوە هەیە کە لەلایەن وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمەوە ئەنجام دەدرێت یان هەر پرسێکی گرنگ کە پێویست بێت نێردەی ووڵاتانی بیانی لێ ئاگادار بکەینەوە).
-هاوکاری و هەماهەنگی بۆ کارمەندانی حکومەت لەکاتی بەشداری کردن لە خولەکانی مەشق و ڕاهێنان وەکو خولەکانی ووڵاتانی چین و هیند و کۆریا, ( ناردنی نووسراو بۆ وەزارەتەکانى حکومەتی هەرێم لەکاتی بوونی هەر خولێکی مەشق و ڕاهێنان لە دەرەوەو ناوەوەى هەرێمی کوردستان، هەروەها پێشکەشکردنی ئاسانکارى و هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی ڤیزە بۆ بەشداربووان).

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەبەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

•کونسولگەرى ووڵاتانى بیانى لە هەرێم و هاوڵاتیانى بیانى، بە هەماهەنگى کردن لەگەڵ وەزارەتەکان.
• هاوڵاتیانى کورد لە کونسوڵگەریەکان.

مەبەست: 

بۆ مەبەستى پتەو کردنى پەیوەندى دوو لایەنە.

مەرجەکان: 

١.ئاڕاستە کردنى نووسراوى فەرمى لەلایەن کونسولگەریەکان و هەرەوها لەلایەن وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێم.
٢.ئاڕاستە کردنى داواکارى هاوڵاتیان .

بەڵگەنامەکان: 

هەر خزمەتگوزاریەک پێویستى بە بەڵگەنامەى تایبەت هەیە، بەڵام لە زۆربەى خزمەتگوزاریەکان پێویست بە کۆپى یان ژمارەى پاسپۆرت پێویستە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ، دەکرێت لە ڕێگەی نوێنەر کە کارمەندی کنسوڵگەری بێت بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا لە ڕێگەی نوسراوی فەرمی یان ئیمەیڵ خزمەت گوزاریەکان ئینجام دەدرین ، خزمەتگوزاریەکان هەمووى لە رێگەى نووسراوى فەرمى دەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هەموو خزمەتگوزاریەکان بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێن.

ماوەی پێویست: 

بە پێى ئەو خزمەتە دەگۆڕێت کە پێشکەش دەکرێت.
بۆ نمونە هەندێک خزمەت گوزاری لە هەمان ڕۆژ تەواو دەبێت وەکو وەڵامدانەوەی هەندیک لە ئیمەیڵ و نوسراو ، هەندێکی تر وەکو ناردنی نوسراو بۆ دەرەوە پێویستی بە یەک هەفتە هەیە تاکو وەڵامەکە وەردەگرێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو، بریتیە لە ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ کۆنسڵگەریەکان و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم.
دوایین هەنگاو ،بریتیە لە وەرگرتنەوەى وەڵام و ئاڕاستەکردنی بۆ لایەنە پەیوەندارەکان.
ئاراستە کردنى نووسراوى فەرمى لەلایەن کونسوڵگەیەکان و وەزارەتەکانى حکومەت.
بەڕێوەبەرایەتى بە پێى لایەنى پەیوەندى نووسراو ئاراستەى وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و لایەنەکان دەکات وە بە پێچەوانەوە نووسراو ئاراستەى کونسولگەریەکان دەکرێت.

ژوورەکان: 

نووسراوەکان بە ڕێگاى پۆست دەگات و هەنگاوەکان تەنها لە بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام دەدرێت و هەندێ جار بۆ هەماهەنگى و وەرگرتنى ڕا، لەگەڵ بەڕێز سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرایەتیەکانى دیکەی فەرمانەگە هەماهەنگى دەکرێت و بە هەمان شێوە بە نووسراوى فەرمى وەڵام دەدرێتەوە، واتا پێویست ناکات لایەنى داواکار (وەزارەت یان کونسوڵگەرى یان هاوڵاتى) چاوەڕێ بکات، چونکە بە زووترین کات بابەتەکە کارى لەسەر دەکرێت و وەڵام دەدرێتەوە.

واژو: 

تەنها یەک واژۆو پێویستە ئەویش واژووى بەرپرسی فەرمانگەیە. ( واژۆوی بەرپرسی فەرمانگە مانای تەواوبوونی خزمەتگوزاریەکەیە).
ئەگەر بەرپرسى فەرمانگە ئامادە نەبوو ئەوا جێگرى بەرپرسی فەرمانگە واژووى دەکا .

ژمارەی سەردان: 

بۆ پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى کونسوڵگەرى و وەزارەتەکان پێویست بە سەردان ناکات و ڕاستەوخۆ کە تەواو بوو بە ڕێگەى پۆستی ئەلیکترۆنى یان بە پۆست خزمەتگوزاریەکە دەگەیەنرێت.
بۆ هاوڵاتیانیش تەنها دوو جار پێویست دەکات :
یەکەم جار ، کە داواکاریەکە پێشکەش دەکات .
دووەم جاریش، کە وەڵامەکە وەردەگرێت و لە زۆربەى کاتیش بەڕێوەبەرایەتى خۆى پەیوەندى بە هاوڵاتى دەکات لە ڕێگەى ئیمەیل یان پەیوەندى تەلەفۆنى.

تێبینی / ژمارەی ڕۆژەکان بریتین لە (3) کە لە نێوان سەردانیەکاندا پێویستە هەبێت .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

لە زۆربەى خزمەتەکان فەرمانگە پردى پەیوەندیە لە نێوان کونسوڵگەرى و وەزارەتەکان و وە بە پێچەوانەوە.
بە گوێرەى خزمەتگوزاریەکە دەردەکەوێت کە چەند بەڕێوەبەرایەتى پێویستە، بەڵام لە زۆربەى کاتدا هەموو کاروبارەکان لە رێگەى نووسراو و ئیمەیڵ ئەنجام دەدرێت.
بۆ هاووڵاتیانیش بە هەمان شێوەیە.
لە زووربەی کاتەکاندا نووسراو ڕاستەوخۆ لە وەزارەتەکان یان کۆنسۆڵگەریەکان ئاڕاستەی فەرمانگە دەکرێت پێویستی بە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پێشتر نیە، بەڵام لە ناو فەرمانگە بە پێ ى پەیوەندی ڕاوێژ لەگەڵ هەندێک بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تایبەت نیە بۆ پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-پەیوەندیەکانی دەروەوە-بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە.
بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگە و نوێنەرایەتیەکان .

وێب سایت: Dfr.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟