ڕێگەپێدان بە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە

زنجیرە: 
MAWR21

ڕێگەپێدان بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبەریوبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوونەوەبەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشتوکاڵیبەشی پێشینە و بەبازاڕکردن
مافی وەدەستهێنان: 

خاوەن کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان و نووسینگەکانی عەلوە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

مەبەست: 

بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی.

مەرجەکان: 

١-دەبێت کۆمپانیای کشتوکاڵی یاخود نووسینگەی عەلوەکان بێت.
٢-دەبێت پابەند بێت بە ڕێنماییەکانی کەرەنتینەی کشتوکاڵی لە ڕووی سەلامەتی لە نەخۆشی و کوالیتی سەوزە و میوە.

بەڵگەنامەکان: 

١-ناسنامەی ژووری بازرگانی ( بۆ دڵنیا بوون لە چالاکی و ناوی بازرگان)مۆڵەتی کۆمپانیا یاخود نووسینگەی کشتوکاڵی ٢-عەلوە ( بۆ دڵنیا بوون لە بەسەرنەچوونی مۆڵەتی كاركردن)
٣-ئەگەر هەر کەسێکی تر بێجگە لە بەڕێوەبەری کۆمپانیا یان نووسینگە بیەوێت مامەڵەکە ڕابپەڕێنێت دەبێت بریکارنامەی بەڕێوەبەری پێ بێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت بەمەرجێک نوێنەرەکە یاخود بریکارەکە بەڵگەنامەی (بریکارنامە)ی یاسای هەبێت و ڕێپێدراوبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نییە.

ماوەی پێویست: 

تەنها 1 یەک کاتژمێر.

هەنگاوەکان: 

1-وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی یاخود نووسینگە کشتوکاڵیەکەی تیادا دامەزراوە.
2-وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ .
3-سەرکەوتووی ئەنجامی تاقیگەیی لە کەرەنتینەکانی دەروازە سنووریەکان.

ژوورەکان: 

1-هۆبەی هاتووەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو. (دانانی ژمارە و بەرواری هاتووی نووسراو).
2-ژووری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون. (وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر نووسراو).
3-ژووری خزمەتگوزاری کشتوکاڵی (ڕەزامەندی و چێک کردنی نووسراوو و بەراییەکان) .
4-هۆبەی پێشینە و بەبازارکردن. ( ئاراستەکردنی نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدار).

واژو: 

١-واژووی بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کشتوکاڵی / بۆ ووردبوونەوە لە راستی و دروستی نووسراوەکە.
٢-واژووی بەڕێوەبەری گشتی / بۆ ناردنی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ.

ژمارەی سەردان: 

تەنها 1 جار

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نییە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نییە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟