ڕاستاندن (تصديق) ی بەڵگەنامەی ناوەوەى هەرێم

زنجیرە: 
MOJ53

راستاندنى ئەو بەڵگەنامانەيە کە لە ناوەوەى وڵات دەردەچن و دەبرێنە دەرەوەى هەرێم. هەر بەڵگەنامەيەک لە ناوەوەى هەرێم بەمەبەستى بردنى بۆ دەرەوە، دەربچێت، پێويستە لە وەزارەتى داد پەسەند بکرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى دادبەڕێوەبەرايەتى پەيوەندييە دادى و ياساييەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو کەسايەتى سروشتى و مەعنەوى.

مەبەست: 

بەمەبەستى پەسەند کردنی بەڵگەنامەکان و بۆ ئەوەی سيفەتى رەسمى وەربگرن و لە دەرەوەى وڵات وکاريان پێ بکرێت ( دواى ئەوەى فەرمانگەى پەيوەندييەکانى دەرەوە، پەسندى دەکات).

مەرجەکان: 

١. بەڵگەنامەکان ئەسڵى بن يان وێنەى پەسندکراو بن.

٢. دەبێت خاوەنى يان بريکارەکەى ئامادەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

ناسنامەى بارى شارستانى يان رەگەزنامە، بەپێی ئەو بەڵگەنامەيەى کە راستاندنى بۆ دەکرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێـت لە رێگای بریکارنامەوە بەدەست بھێندرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نيە.

ماوەی پێویست: 

(10) خولەک.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى وەزارەتى داد بکات.

٢. بەڵگەنامەکەى پەسەند دەکرێت.

ژوورەکان: 

ژوورى بەڕێوەبەرایەتی پەيوەندييە دادى و ياساييەکان.

واژو: 

١. واژووى بەڕێوەبەرى گشتى داد .

٢. واژووى بەڕێوەبەرى پەيوەندييە دادى و ياساييەکان.

ژمارەی سەردان: 

يەک (1) جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. ئەگەر بەڵگەنامەکە لە فەرمانگەيەکى حکومى دەرچووبێت، پێويستە لە وەزارەت يان سەرچاوەى ئەو فەرمانگەيە پەسەند بکرێت.

٢. ئەگەر کۆمپانيا بێت، دەبيت لە وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى / بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى کۆمپانياکان پەسندبکرێت. واتا: هەر شوێنە لە سەرچاوەى خۆى.

٣. ئەگەر وەرگێران بێت، دەبێت لاى وەرگێڕى سوێنددراو کرابێت و دواتر لە فەرمانگەى دادنوس پەسەند کرابێت.

٤. دواى وەزارەتى داد سەردانى (فەرمانگەى پەيوەندييەکانى دەرەوە) دەکات. بۆ پەسەندکردنی ئەو بەڵگەنامەيەى کە بۆ دەرەوەى و ڵات کارى پێيەتى.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر هیچ فۆرمێکی تایبەت نیە ..
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، دیوانی وەزارەت

پارێزگاى هەولێر - وەزارەتى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان - شەقامى 60م - چوارڕيانى فرانسوا ميتران - رێگاى عەنکاوە.
ژمارەی مۆبایل:2245508//2245507//2245506
ئیمێل:dad@moj.gov.kurd
http://ge0.me/4y186ll04/ministry_of_justice

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟