چەسپاندنى مافى زەوى كشتوكاڵى وباخچەكان

زنجیرە: 
MAWR29

چەسپاندنى ماف بۆ ئەو زەويانەيە كەپێشتر كارى چەسپاندنى مافى بۆ نەكراوە يان كراوە بەڵام پلەى كۆتای يان وەرنەگرتووە و هەڵوەشانەتەوە بۆ ئەو هاووڵاتیانەى كە مشمول دەبن بە برگەی دووەم لە ماددەى يەکەم لەياساى هەموار كردنى يەكەمى ياساى ژمارە (90 ى ساڵى 1975) رێكخستنى خاوەنداریەتى كشتوكالى ژمارە ( 32 ى ساڵى 2007 ) .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو هاوڵاتيانەى كە زەويان لە ژێر دەستە كە چەسپاندنى مافى بۆ نەكراوە يان هەڵوەشاوەتەوە يان پلەى كۆتاييان وەرنەگرتەوە.

مەبەست: 

بۆ چەسپاندنى مافى زەوى كشتوكاڵى و باخچەكان.

مەرجەکان: 

1- پێویستە ئەو هاوڵاتیە زەویەکەی لە ژێر دەست بێت پێش دەرچوونی ياساى ذمارة (117 ى سالى 1970)كة ياساى چاكسازى كشتوكاڵی تاكو ئێستا.
2-نەبوونى كێشە لە نێوان میراتگرەکان یاخود دوو بنەماڵەکە لە گوندەکە لەسەر زەویەکە.
3-زەویەکەى بەکارهێنابێت بۆ مەبەستی کشتوکاڵی .

بەڵگەنامەکان: 

1-ناسنامەى بارى شارستانى بۆ دڵنيابوون لەراستى ناوەكان
2-رەگەزنامەى عيراقی بۆ دلنيا بوون لەراستى ناوەكان
3- بريارى چەسپاندنى مافى پارچە زەویەکە تاكو پەسەند بکرێت
4-كۆنوسى پارچە زەویەکان روون كردنەوە بدرێت هەرچی لە دامەزراو و داچێنراوی لەسەرە .
5-داواكارى لەلایەن خاوەن ماف تاكو كارى چەسپاندنی بۆ بکرێت.
6-راپۆرتی لیژنەی وردبینی پارێزگاکان.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت ئەم خزمەتە بە دەست بهێنرێت لەلایەن بريكار.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

ماوەى (15) رۆژ پێویستە وە ئەو ماوەيەش گۆرانكارى بەسەر دێت بەپێى ژمارەی پارچە زەویەکانلە کەرتەکە و ئەگەر هاتوو ژمارەی پارچەکان کەم بوو ماوەی دیارەی کراو کەمتر دەبێت وە بە پێچەوەنەشەوە .

هەنگاوەکان: 

1-هۆبە کشتوکاڵیەکان لیژنە دەردەچێت بۆ کەشف کردنی زەویەکان كشتوكالَيةكان.
2- لەلایەن لیژنە نوسراو دەکرێت بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان لە وێش نوسراو دەکرێت بۆ وەزارەت .
3-لە وەزارەتيش نوسراو دەكرێت بۆ بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى پارێزگاکان دووبارە ئەوانيش نوسراو دەكەن بۆ بەڕێوەبەرایەتى تۆماركردنى خانووبەرە لە پارێزگاکان.

ژوورەکان: 

1-بەشى تەكنيك بۆ ووردبين كردنى نەخشە .
2-بەشی وردبينى بۆ ووردبينى كردنى بريارەكان لە رووى ياسايى
3-بەرێوەبەرى چەسپاندنى ماف و رێكخستنى خاوەنداريةتى بۆ واژوو كردنى كۆنوس.
4-بەرێوەبەرى گشتى زەوى و زاری كشتوكاڵی بەرزكردنى مامەڵەکە بۆ لاى جەنابى وەزير .
5-جەنابى وەزير بۆ ثەسندكردنى بريارەكە .
6-دووبارە دەگەرێتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی چەسپاندنی ماف بۆ ئامادەکردنی نوسرای کۆتای.
7-بەرێوەبەری گشتى زەوى و زارى كشتوكاڵى بۆ واژوو كردنى نوسراوى كۆتايى .

واژو: 

-واژووى بەرێوەبەری چەسپاندنی ماف و رێكخستنى خاوەنداريەت /بۆ پەسند كردنى كۆنوس.
-بەرێوەبەری گشتى زەوى و زارى كشتوكاڵى/ بۆ پەسەند كردنى بريارەكانى چەسپاندنى ماف واژووى نوسراوى كۆتايى.
-واژووى بەرێز وەزيرى كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاو/بۆ پەسند كردنى بريارەكانى چەسپاندنى ماف.

ژمارەی سەردان: 

پێویست ناکات سەردان بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنى خانووبەرە لە پارێزگاكان بۆ تۆماركردنى پارچە زەویەكان بە ناوى خاوەنەكانيان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟